هەموو شتێک لە بچووکی گەورە دەبێت بەڵام بەڵا لە گەورەیی بچووک دەبێ.
لەناو خێزان و بنەماڵەی دواکەتوودا، هەمیشە کێشە بچووکەکان زیاد لە قەبارەی خۆیان گەورە دەکرێن، بەڵام هەرچۆنێک بێت لە کۆتاییدا کێشەکان بچووک دەکرێنەوە و چارەسەر دەکرێن. واتە: بەڵا چەندە گەورە بێت، لە کۆتاییدا بەقسەی پیاوچاکان بچووک دەبێتەوە و چارەسەر دەکرێت. [1]