ناو: قادر
نازناو: قادر پاشا
ناوی باوک: سمایل
$ژیاننامە$
نووسینی: ئەرسەلان غەفووری
قادر پاشا کوڕی سمایل ئاغای غەفووریە کە دەکاتە برازای #حەمە ئاغای کۆیە#، بەهۆی کێشەی بەردەوامی غەفوریەکان و خەڵکی کۆیە لەگەڵ عوسمانییەکان لە ساڵی 1867ز لە شەڕی گوندی میر سەید نزیک شاری #کۆیە# سمایل ئاغای باوکی شەهید دەبێت حەماغا هێرش دەکاتە سەر بکوژەکە و دەیکوژێتەوە، بەڵام خۆشی بەسەختی بریندار دەبی دەکەوێتە دەست عوسمانییەکان بە پانزە ساڵ زیندانی حکومی دەدەن و ڕەوانەی بەندیخانەی #بەغدا# دەکرێ.
لەو شەڕەدا زۆر کەسی ئازاو دیار لەدەست دەدەن، ئەمەش وادەکات عوسمانییەکان و لایەنگرانیان زیاتر ئازار و سزای خەڵکی سنوورەکە بدەن، بەڵام غەفوورییەکان و خەڵکی کۆیە دەستە وەستان نابن خۆیان بەهێز دەکەنەوە و شوێنی بەرگری و خۆپاراستن درووست دەکەن، قادر ئاغاش یەکێک دەبێت لە پیاوە ئازا و بەهێزەکان بەهۆی نزیکی لە حەماغا و سەرپەرشتیاری ماڵ و سامانەکەی خێراتر دەردەکەوێ، لە گوندی #خدران# دەکاتە شارەدێی ئێستای #خدران# کە گوندەکی گەورە و قایم بووە نیشتەجێ دەبێت و دیوەخانێکی گەورە و ئاوەدانی هەبوە خزمەتی هەموو کەسێکی تێدا کراوە بەبێ جیاوازی وە دەرگا کراوە بووە بۆ هاوکاری لێقەوماوان، دوای گەڕانەوەی حەماغا زیاتر گرنگی پێ دەدات بەو هۆیەوە ناوبانگی پتر پەیدا دەکات ، ئەمەش دەبێتە جێی سەرنجی عوسمانییەکان و گرنگی پێدانی زیاتر و هەڵسەنگاندنی کارو جووڵانەوەکانی لەئەنجامدا فەرمانی دەوڵەتی عوسمانی دەردەچێ کە پلە و نازناوی قادر پاشای پێ بدرێ، تاوەکوو ئێستاش ناوی پادشا بۆ نەوەکانی ماوەتەوە و پێی دەناسرێنەوە.[1]