لە دانوان ئاوی بە دەستە.
دانوان: مەبەست لە دانوولەیە (گەنمی کوڵاو ئامادەدەکرێت بۆ ساوەر) ، لە کوردەواردا ئەو کەسەی گەنم دەکوڵێنیت، بۆ ئەوەی بیکات بە ساوەر، کاتی کوڵانی گەنم بە ئاو، پێی دەوترێت: دانوو یان دانوولە، لەو کردارەدا تەنیا گەنم بەهادارە، ئاوەکەی دەرژێنرێت، چونکە بەکەڵکی هێج نایەت. واتە: لە کاری دانوولە کوڵاندندا تەنیا دەسەڵاتی ئاوەکەی هەیە، بیبەخشێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەڕووکەش پێگەی بەرز و دەسەڵاتی هەبێت، بەڵام لەڕاستیدا هیچی بە دەست نەبێت. [1]