پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,677
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
گوندی(مۆرتکه)ی بازیان‌ لە هەگبەی مێژوودا
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
گوندی(مۆرتکه)ی بازیان‌ لە هەگبەی مێژوودا
کورتەباس

گوندی(مۆرتکه)ی بازیان‌ لە هەگبەی مێژوودا
کورتەباس

بابەت: گوندی (#مۆرتکه#) ی بازیان‌ لە هەگبەی مێژوودا
ئامادەکردنی: کاروان محەمەد و یاسین ئەحمەد

گوندی مۆرتکە یەکێکە لە گرنگترین گوندەکانی شارۆچکەی بازیان لە پارێزگای #سلێمانی#، بەهۆی ئەو پێگە و ڕۆڵە گرنگەی کە لە مێژووی ئەم سنوورەدا هەیبووە، لە کۆنەوە ناوەندی کارگێڕی ناوچەکە بووە و یەکەم ناوەندی شارەدێی بازیان بووە لە سەردەمی نوێدا، مەڵبەندێکی گرنگی ئایینی و فێربوون و خوێندەواری بووە و یەکەم قوتابخانەی ئایینی و یەکەم قوتابخانەی فەرمی لە بازیاندا لەم گوندە کراوەتەوە، پایتەختی بەیەکگەیشتنی کەسایەتی و هۆزەکان بووە، شوێنی کۆبوونەوەی زانا و ڕۆشنبیر و کەسانی سیاسی و تێکۆشەر بووە.
ئەم گوندە لە بناری شاخی بازیان هەڵکەوتووە‌، لە ڕووی جوگرافییەوە دەکەوێتە خۆراوای بازیان و (40کم) لە ڕۆژاوای شاری سلێمانی و (12کم) لە ناوەندی شارۆچکەی بازیان و (7کم) لە تەیناڵ و ڕێگای گشتیی سلێمانی– #کەرکووک# دوورە، سنووری لەگەڵ گوندەکانی (چۆڵمەک، هەیاسی، خاڵدان، ئیبراهیم ئاوا و هەنجیرە) دا هەیە.

$واتای ناوی مۆرتکە$
سەبارەت بە واتای ناوی مۆرتکە چەند بۆچوونێک هەیە، بەهێزترینیان ئەوەیە کە دەڵێت مۆرتکە لە (گوڵی مۆرد) ەوە هاتووە، ئەم گوڵە کاتی خۆی لەم گوندە زۆر بووە بەتایبەت لە (سەرمۆرد) کە شوێنێکە لە پشتی گوندەکە، هەر بە ناوی ئەو گوڵەوە پێی وتراوە مۆردەکە و پاشان بووەتە مۆرکە و لە زمانی فەرمی و نووسیندا کراوە بە مۆرتکە، بۆچوونێکی دیکە پێی وایە لە (مۆر) ەوە هاتووە، دەوترێت لە کۆنەوە ئەم گوندە ناوەندی کارگێڕی بووە و خەڵکی بۆ کاروباری میری ڕوویان‌ تێکردووە و لێرە مۆریان لە بەڵگەنامەکانیان داوە بۆیە پێیان وتووە مۆرەکە واتا ئەو گوندەی مۆرەکەی لێدەکرێت‌.

مۆرتکە مێژوویەکی دێرینی هەیە، لە کۆندا جوو و گاور لەم گوندە ژیاون، چونکە گۆڕی مردووەکانیان لەناو گوند و دەوروبەری هەیە‌، دەوترێت سەردەمێک مۆرتکە و چۆڵمەک یەک گوند بوون و نێوان ئەو دوو گوندە هەمووی خانوو بووە و جوولەکەی لێ ژیاوە، گۆڕستانێکی زۆر کۆن لە کانی بی هەیە کە دەکەوێتە بەرزایی شاخی بازیان و‌ پێی دەڵێن (گۆڕە گاور) کە پێدەچێت لە سەردەمێکی مێژووییدا کریستیان لەو شوێنە ژیابن، مۆرێکی لە مس درووستکراو لەم گوندە دۆزراوەتەوە ‌کە لەسەری نوسراوە (یوسف بن یعقوب) ، گۆڕستانێکی زۆر لە سنووری مۆرتکە هەیە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە لە چەندین قۆناغی مێژوویی کۆندا ئاوەدانی زۆر لەم گوندە هەبووە و شوێنێکی قەرەباڵغ بووە، دەوترێت لە گۆڕستانی پیر ڕەسوڵ گۆڕی ئەو خەڵکەی لێیە کە ڕۆژگارێک لەم گوندە بە نەخۆشی تاعون و کۆکەڕەشە لەناوچوون، هەروەها گۆڕی فەقێ محەمەد یەکەم بەڕێوەبەری شارەدێی بازیان و گۆڕی مەحمودە فەنی لەم گۆڕستانەیە، جگە لە شوێنەواری چوار ئاشی ئاو کە لە کۆندا لەم گوندە هەبووە، بەهۆی ئەو کارەساتە سرووشتی و مرۆییانەی کەبەسەر بازیان بە گشتی و مۆرتکە بە تایبەتیدا هاتووە چەندین جار ئەم گوندە چۆڵکراوە و دووبارە لە سەردەمێکی دواتردا ئاوەدانکراوەتەوە.

چەندین هۆز و بنەماڵەی جیاواز لەم گوندە ژیاون، بەردەوام خەڵکی لە شوێنانی دیکەوە هاتوونەتە مۆرتکە و تیایدا نیشتەجێبوون و هەندێکیان ماونەتەوە و ژمارەیەکیشیان ڕۆیشتوون، بەپێی ئەو دەستنووسانە بێت کە لە (کتێبخانەی دەستنووسەکانی بەغدا) دۆزراونەتەوە و هەروەها لەلای هەندێک کەسی دیکە ماون، لە ساڵانی (1815– 1825) لە مۆرتکە (مەدرەسه) ی گەورەی ئایینی هەبووە و لە هەموو کوردستانەوە فێرخواز بۆ خوێندن ڕووی تێکردووە و چەندین زانای گەورەی بەناوبانگی ئەو سەردەمە وانەیان تیایدا وتۆتەوه، لەو سەردەمەدا مۆرتکە گوندێکی گەورە بووە و ناوەندێکی گرنگی ئایینی و زانستی ناوچەکە بووە، تا ئێستا نازانرێت ئەو مەدرەسەیە لە کەیەوە هەبووە و تا کەی بەردەوام بووه و پێدەچێت زۆر پێش ئەو بەروارە هەبوو بێت‌، ئەگەر بەوردی سەیری دەستنووسەکان بکرێت پێدەچێت مێژووی ئەو مەدرەسەیە دەربکەوێت، بەپێی بەڵگەنامەیەکی دەوڵەتی عوسمانی کە لە پێنجی تشرینی یەکەمی ساڵی (1305) ی کۆچی بەرانبەر (1887) ی زایینی دەرچووە، گوندی مۆرتکە له ‌ژێردەستی سۆفی مەحمود ناوێکدا بووە و هۆزی هەمەوەند هەوڵیانداوە بیکەنە گوندی خۆیان وەک دەڵێت (لە لکێنراوەکانی شارۆچکەی بازیان گوندی مۆرتکە بە تاپۆ لەژێر دەستیدایە، لەبەر سنووربەزاندنەکانی هۆزی هەمەوەند شوێنەکە خراوەتە موزایەدەوه، ‌ بۆ ئەوەی ڕێگری لەم موزایەدەیە بکرێت، سۆفی مەحمود بە ئیمزا داواکاری بەرزکردۆتەوە، لە وەڵامی ئەو‌ ئاماژەیەی کە پێشووتر نێردراوە، بە تێڕوانین لە نوسراو مێژووی (9) ئەیلول (1305) کە هاتووە لە سەرۆکە ناودارەکانی هەمەوەند سەلیم خەسرەو هەروەها برادەری ئەحمەد ترشییە کە ماوەیەک پێش ئێستا کوژرا، ئەمڕۆ دەرکەوتووە کە ناتوانرێت کارە چەتەگەرییەکانی بوەستێنرێت، ئێستا سۆفی مەحمود ئەگەر لەهەر شوێنێک بێت داوای کردووە پارێزگاری لێبکرێت و ئاگاداری بن، هەرچەندە دەوترێت کە پێشتر هۆزی هەمەوەند لەم گوندە بوون، بەڵام دوای دوورخستنەوەیان بۆ وڵاتی لیبیا دووبارە هاتوونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

$بنەماڵەی دیکە لە کۆنەوە لەم گوندە ژیاون$
جگە لە هۆزی هەمەوەند و بنەماڵەی شێخان کە دەیان ساڵە لەم گوندە دەژین، بنەماڵەی دیکە لە کۆنەوە لەم گوندە ژیاون، بنەماڵەی شێخان دەچنەوە سەر شێخ محەمەد بۆنخۆش کوڕی شێخ سمایلی عەواڵان، بە وتەی خۆیان شێخ محەمەد بۆنخۆش لێرە ژیاوە، هەروەها (خەسرەو) ی باپیرە گەورەی هەمەوەندەکانی مۆرتکە لەم گوندە ژیاوە‌، لە بنەماڵەکانی دیکە کە لەم گوندە ژیاون وەک: چەند ماڵێک لە هۆزی گێژ کە لە ناوچەی #گەرمیان#ەوە هاتوون، بنەماڵەی مام ڕەسوڵ، بنەماڵەی حەمەشین (محەمەد مەولود) ، بنەماڵەی محەمەد ڕەسوڵ عەبدوڵڵا خدر، بنەماڵەی محەمەد مەولود سلێمان، بنەماڵەی حاجی ڕەسوڵ و براکانی کە پێنج برا بوون و لە ساڵی (1970) لە ناوچەی شارباژێڕەوە هاتوون.
سەردەمێک بەهۆی ئەوەی فەقێ محەمەدی هەمەوەند براگەورە و سەرۆکی هەمەوەند بووە و لەم گوندە دانیشتووە، مۆرتکە بووەتە ناوەندێکی گرنگی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ناوچەکە و لە هەموو لایەکەوە کەسانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی و ناسراو ڕوویان کردووەتە ئەم گوندە و لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە وەک پایتەختی هەمەوەند سەیرکراوە، لە دوای درووستبوونی دەوڵەتی ئێراق و لکاندنی لیوای سلێمانی بەو دەوڵەتەوه، ‌ بازیان کرایەوە بە شارەدێ و بەهۆی گرنگی پێگەکەیەوە مۆرتکە کرا بە ناوەندی شارەدێکە و لەسەرەتای ساڵانی سی سەدەی ڕابردوو ناوەندی شارەدێکە گوازرایەوە بۆ تەیناڵ، پێشتریش لە سەردەمی بابانی و عوسمانی و ئینگلیز و حکومەتی شێخ مەحمود ناوەندی شارەدێی بازیان هەر لەم گوندە بووە و فەقێ محەمەدی هەمەوەند بەڕێوەبەری شارەدێ بووە و لەم گوندە کاروبارەکانی بەڕێوەبردووە.

مۆرتکە دەوڵەمەندە بە کانی و سەرچاوەی ئاو، تا ساڵانی حەفتای سەدەی ڕابردوو چوار ئاشی ئاو لە مۆرتکە هەبووە، ئەم گوندە سەر بە کەرتی (35) ی مۆرتکەی کشتوکاڵییە‌، ڕووبەری زەوییه کشتوکاڵییە‌کانی ئەم کەرتە (1749,71) دۆنمه (1561,21) دۆنمی دێمە و (188,5) دۆنمی بەراوە، (1098) دۆنم زەوی شاخاوی هەیە، بژێویی خەڵکەکەی لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە، ساڵی (2008) کارەبای نیشتمانی گەیەنرایە گوند.
لە سەرەتای ساڵانی سی سەدەی ڕابردوو یەکەم قوتابخانە لە بازیان لەم گوندە کراوەتەوە، ساڵی (1933) (فایەق بێکەس) شاعیری گەورەی کورد مامۆستا بووە لەم قوتابخانەیە، بەپێی مێژووی نووسینی هۆنراوەکانی بێت چەند ساڵێک لەم گوندە ماوەتەوە، ساڵی (1935) هۆنراوەی بەناوبانگی (خوایە وەتەن ئاواکەی) لە مۆرتکە نووسیوە، پێش فایەق بێکەس، عەبدوڵڵا سەبری لەم قوتابخانەیە مامۆستا بووە، هەروەها لە ساڵانی سی سەدەی ڕابردوو مامۆستا ئەحمەد کە خەڵکی کەرکووک بووە و مامۆستا ئیسماعیل کە خەڵکی شارەبان بووە لە مۆرتکە مامۆستا بوون، لە مامۆستاکانی دیکە (درەخشانی کچی هونەرمەند عەلی مەردان، عەواتف بەهجەت، نیزام خەلیل کە تورکمان بووه، ‌عادل شکور و محەمەد مستەفا کە کەرکووکی بوون) ، کەریم زەند دەڵێت: لە ساڵانی شەستدا چوومەتە مۆرتکه، ‌ ئەحمەد هەردی شاعیر لەوێ مامۆستا بووە کە ئەوکاتە‌ (50– 60) ماڵی لێبووە، بینای قوتابخانەکە لە خانوویەکی مەحمودە فەنیدا بووە.

$مامۆستای وانەبێژی بۆ نێردراوە$
مزگەوت لە کۆنەوە هەبووە، مزگەوتی مۆرتکە مزگەوتێکی فەرمی بووە و لە فەرمانگەی ئەوقافەوە مامۆستای ئایینی بۆ دەنێردرا و بە فەرمی حوجرەی هەبووە و مامۆستای وانەبێژی بۆ نێردراوە و بەردەوام (10– 15) فەقێ لەم حوجرەیە‌ هەبووە کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستانەوە هاتوون، مەلا فاتیح کوڕی (مەلا عەبدولکەریمی مودەریس) زانا و نووسەری بەناوبانگ لە سەرەتای ساڵانی پەنجا لە مۆرتکە مامۆستای ئایینی بووه، ‌ مەلا عەبدوڵڵای پەرخی کە ساڵی (1954) خۆی لە مۆرتکە فەقێ بووە لەلای مەلا حەمەمین لەگەڵ چەند فەقێیەکی دیکە وانەی ئایینیان خوێندووە، پێشتر مەلا قادر مەلای مزگەوت بووە، پاشان مەلا حەمەئەمین هۆمەرمەندان هاتووە و بووەتە مامۆستای ئایینی مزگەوتی مۆرتکە) ، لەو فەقێیانەی کە ساڵانی پەنجای سەدەی ڕابردوو لە حوجرەی مزگەوتی مۆرتکە بوون وەک (‌مەلا عەبدوڵڵای پەرخی، مەلا عەبدوڵڵای دەراوەیی، مەلا عەبدولفەتاح پەسکەندی، مەلا جەلال خەڵەف، مەلا محەمەدی گوڵانی و ئەحمەدی حاجی قادر) ساڵی (1978) حکومەت مزگەوتێکی نوێی درووستکرد‌، لە مامۆستا ئایینییەکانی (مەلا حەمەئەمین کانی مانگایی کە ماوەیەکی زۆر لە مۆرتکە بووە، مەلا عەبدوڵڵا یاخیانی، مەلا عەبدوڵڵا چوارتایی، مەلا حەمەئەمین هۆمەرمەندانی، مەلا حەسەن موفەتیش، مەلا ئەوڕەحمان، مەلا عوبێد و مەلا عەبدولڕەحمان تەها‌ فەتحولموبین) ، ساڵی (2018) خەڵکی گوند‌ بە هاوکاری خێرخوازان مزگەوتێکی نوێیان درووستکرد.
لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی مۆرتکە (فەقێ محەمەد هەمەوەندی، مەحمودە فەنی، حاجی کەریم (کەریمە ڕەش) کە زاهیری کەریمە ڕەش لەئێستادا کەسایەتییەک و خێرخوازێکی ناسراو و سەرمایەدارێکی سلێمانی و کوردستانە، شێخ عەتار) ، د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ نووسەری گەورەی کورد لە چاوپێکەوتنێکدا وتوویەتی کە لەسەر دەستی مەحمودە فەنی تێکەڵاوی کاری سیاسی بووە و هەر بۆ ئەو مەبەستە هاتووەتە مۆرتکە.

$چەندین کەسیان بوونەتە پێشمەرگە$
خەڵکی مۆرتکە خەڵکێکی تێکۆشەر و کوردپەروەر بوون و لەسەرجەم شۆڕشەکانی گەلی کورددا بەشداری بەرچاویان هەبووە و و لەوپێناوەشدا قوربانی زۆریان داوە، ‌لە شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید و دوای کوژرانی کاپتن بۆند لە ساڵی (1922) ئینگلیز هێرشی کردووەتە سەر مۆرتکە و زۆربەی خانووەکانی سووتاندووە، ساڵی (1963) چەکدارانی (حەرەس قەومی) هێرشیان کردووەتە سەر مۆرتکه، لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بەشداریان کردووە و چەندین کەسیان بوونەتە پێشمەرگە جگە لەوەی کە بەشێکی زۆریان هێزی پشتگیری بوون، بەردەوام هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە گوندەکەدا هەبوون و ڕۆژانە دەهاتنە ناو گوند و لەلایەن خەڵکی گوندەوە هاوکاری و خزمەت دەکران چونکە بەشێک بوون لە خۆیان، لە (5/4/1987) دوو هێلیکۆپتەر لە دەشتی مۆرتکە بۆردوومانی چەند هاووڵاتیەک دەکەن و شەهیدیان دەکەن کە بریتی بوون لە حاجی خدری سۆفی مەحمود و محەمەدی کوڕی، عەزیز کەریم کە خەڵکی مۆرتکە بوون و حا‌جی مەولودی خەڵکی گوندی شۆراوە‌، دوای ئەم ڕووداوە سوپای ئێراق بۆردوومانی مۆرتکە دەکات و زیانێکی زۆر بە گوندەکە دەگەیەنێت، چەند کەسێک لەو کاتەدا بەرگرییان لە گوندەکە دەکرد بەرانبەر هێرشی فڕۆکەکان وەک: حەیدەر مەلا هەیاسی و ئەنوەر و سەباحی برای و شەهید محەمەد حەسەن خەڵکی گوندەکە، پاشان شەهید محەمەد بووە پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و لە شەڕی بورجەکەی قەرەداغدا شەهید بوو، دواتر دانیشتووانەکەی گوندەکەیان چۆڵکرد و پاش ماوەیەک حکومەت گوندەکەی سووتاند، پاش ڕاپەڕینی ساڵی (1991) و لە ساڵی (1993) ئاوەدانکرایەوە .
ساڵی (1947) ژمارەی دانیشتووانی مۆرتکە (200) کەس بووە و ساڵی (1957) بووەتە (159) کەس و ساڵی (1987) و پێش ڕووخاندنی گوندەکە (33) ماڵ بووە کە ژمارەیان (217) کەس بووە، ساڵی (1999) ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (53) کەس بووە کە پێکهاتبوون لە (10) ماڵ، ئێستا سێ ماڵی لێ نیشتەجێیە‌ کە ژمارەیان (17) کەسە.
لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئەم گوندە: کارەبای نیشتمانی و مزگەوت، ساڵی (2007) حکومەتی هەرێمی کوردستان بینای قوتابخانەی تێدا درووستکرد بەڵام بەهۆی کەمی خوێندکارەوە قوتابخانەکە نەکرایەوە، هەروەها دووجار ڕێگەی سەرەکی گوند تێکەڵەڕێژکراوە و ئێستا چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە قیرتاو بکرێت.[1]

تێبینی: سەرچاوەکان لە ئەرشیڤی کوردستانی نوێدا پارێزراون.
ئەم بابەتە 198 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 20-09-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-09-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 21-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 198 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,677
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!