بە پێ ناچێ، وتن دەرەچێ
باڵی نییە و بۆ سەردەچێ
مەبەستی مەتەڵەکە دووکەڵە، لەبەر ئەوەی دووکەڵ چڕی کێشی لە هەوا کەمترە، بۆ سەرەوە بەرز دەبێتەوە، بەپێ ناچێ، مەبەست لە دووکەڵە کە بەرز دەبێتەوە پێی نییە، هەروەها باڵیش بۆ فڕین نییە، لەگەڵ ئەوەدا بۆ ئاسمانیش دەچێت. وەڵام (دووکەڵ) .[1]