بزنە گەڕێ لەسەربەنێ
نەقڵەکوتێ هەڵدەپەڕێ
سەربەن: سەرچیا یان بەرزایی (فەرهەنگی شێخانی) ، مەبەست لە تەرزەیە، لە وڵاتی کوردەواردا تەرزە بەزۆریی لە سەرەتای وەرزی بەهاردا دادەبارێت، کاتێک بەر زەوی دەکەوێت چەند جارێک بەرزدەبێتەوە و دەیداتەوە بە زەویدا، بزنە گەڕێ لەسەربەنێ، تەرزە چووێنراوە بە بزن کە هەڵبەز و دابەز زۆر دەکات. وەڵام (تەرزە) . [1]