گا بە جڵ و جۆر، ژن بە سەروبۆر.
لە کوردسدتاندا، چەندین جۆری گا بوونی هەیە، لە مێژوویەکی دێرینەوە شوانکارەکان جۆرەکانیان جیاکردووەتەوە، وەکوو (ڕەش، بەش، بازوو، لەشی ڕەشە و کلکی سپییە، بەڵەک، بۆر، شین، زەرد، سووری چاو ڕەش، سووری پیوازی، سوور و زەرد) گا بە جل و جۆ واتە: گای باش لە کاتی جووتا دەردەکەوێ کە جۆرەکەی باشە هەروەها ژن بە سەروبۆ واتە: ژنی باش بە ڕەفتار و کرداریا دەردەکەوێت، هەر شتە، بە کردار و ڕەفتاریدا دەردەکەوێت کە چۆنە. [1]