گا بە سرۆیان، ژن بە درۆیان.
سرۆ: بەدوای وشەی (چەقە) دا دێت، کورد دەڵیت: چەقەسرۆ، بۆ کەسی چەنەباز و چەقەدرێژ بەکاردێت، بەڵام لێرەدا مەبەستی لە بۆڕەی مانگایە، واتە: مانگایەک ئەوەندی بۆڕەی هەیە، ئەوەندە شیر و سپیایی نییە، چۆن مرۆڤ بەدرۆ کەسایەتی بنیات نانێت، مانگاش بە بۆڕە بەهادار نابێت. [1]