پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,189
وێنە 106,582
پەرتووک PDF 19,305
فایلی پەیوەندیدار 97,363
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
سلاڤۆی ژیژەک بۆ رووداو: دەبێت وڵاتانی زلهێز زیاتر پشتیوانیی کورد بکەن
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سلاڤۆی ژیژەک

سلاڤۆی ژیژەک
زانا کایانی

فەیلەسووفێکی سلۆڤینیاییە؛ نووسین و وتارەکانی لەبارەی سیاسەت، ئایدیۆلۆژیا، کولتووری باو و فیلم لە جیهان دەخوێندرێنەوە و گوێیان لێ دەگیرێت، ئەو کەسە سلاڤۆی ژیژەکە و لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ ڕووداو باسی دۆخی کورد، مێژووەکەی و پێشمەرگە دەکات لەگەڵ چەندین ڕووداوی دیکە کە جیهانیان سەرقاڵکردووە.

#سلاڤۆی ژیژەک# ئێستا تەمەنی نزیکەی 75 ساڵە، لەبارەی کوردەوە دەڵێت: ئێوە خەڵکێکن لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لە ڕووی هزرییەوە زۆر پێشکەوتوون. ئێوە موعجیزەن. ئێوە دەتوانن ببنە نموونەیەک، نەک تەنیا بۆ وڵاتانی دەوروبەرتان، بەڵکوو بۆ هەموو جیهان کە چۆن خەڵکێکی بێبەش دەتوانن لە ڕووی هزرییەوە بگەشێنەوە. هەروەها باسی ئەوە دەکات کە چۆن هەرێمی کوردستان لە چاو ناوچەکانی دیکەی ئێراق دا سەقامگیرە.

تێڕوانینی ژیژەک بۆ پرسی کورد ئەوەیە کە هیچ کەس نایەوێت ئۆتۆنۆمیی ڕاستەقینە و تەواوەتیتان بداتێ کە من پێم وایە ئێوە شایانی ئەوەن. دەشڵێت، دەبێت زلهێزەکان، هێزە جیهانییەکان، زیاتر لایەنی ئێوە بگرن. پێم وایە جۆرێک یەکێتیی هەموو کورد، ڕەنگە وڵاتێکی تەواو سەربەخۆیش نا، بەڵکوو ناوچەیەکی تەواو ئۆتۆنۆمی سەقامگیریی زیاتر لەو ناوچەیەدا بهێنێتە ئاراوە.

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: پڕۆفیسۆر سڵاوت لێبێت و ئەم کاتەت باش، سوپاس بۆ ئامادەبوونت، شانازییە کە گفتوگۆت لەگەڵ دەکەم، سەرەتا دەمەوێت لە پرسی کوردەوە دەستپێبکەین، ئێوە تاڕادەیەک ئاگادارن لە پرسی کورد، چۆن کوردت ناسی؟

سلاڤۆی ژیژەک: ناسینی کورد لەبەر ئەوە نییە کە من جاروبار بانگهێشت کراوم قسەی لەسەر بکەم و، تەنانەت جارێکیش وتارێکم بۆ زانکۆی ڕۆژاڤا پێشکەش کرد. پێم وایە بۆ من زیاتر دۆخی کورد ڕەنگە باشترین بەرجەستەکەری ئەو بنبەستە بێت کە هەموومانی تێدایە. لەبەر ئەوەی سیاسەتی کۆڵۆنیاڵی و هەروەها گەمەی هەموو نەتەوەکان، گەمەی پیلانگێڕیی دەوڵەتە نەتەوەییەکانی دەوروبەری کورد، جارێکی دیکە ئەوەیان بەرجەستە کردەوە کە چ شتێک لە جیهانەکەماندا هەڵەیە.

یەکەم شت کە پێویستە مرۆڤ بیزانێت ئەوەیە ئەم کینە بەرچاوە لە [وڵاتانی] ڕۆژاوا لەسەر هەندێک ڕۆمانی کۆنی سەرکێشی بەندن کە ڕۆمانی سەرکێشیی بەناوبانگن و تێیاندا کوردستان ناوچەیەکی هۆڤییانەیە (وەحشییانە) ، [باس لەوە دەکەن] ڕەنگە خەڵکێکی پاڵەوانی ڕاستگۆ بن، بەڵام هۆڤین (وەحشین) و ئاوا و ئاوان. جا ئەوەی بە تایبەتیی سەرنجی منی ڕاکێشا، بۆ نموونە گفتوگۆی سەرنجڕاکێش و هزرییانە و مێشکی ڕۆشنگەرانەی خەڵکی کوردە. هەروەها ئێوە پێشمەرگە و شەڕڤانی ئافرەتتان هەیە. جا مایەی دڵتەنگییە کە بەهۆی ئەم تێکەڵە کۆڵۆنیاڵییەوە ئێوە بە لایەنی کەمەوە بەسەر چوار وڵاتدا دابەش کراون. ئەوانیش ئێران، ئێراق، سووریا و تورکیان. هیچ کەس نایەوێت ئۆتۆنۆمیی ڕاستەقینە و تەواوەتیتان بداتێ کە من پێم وایە ئێوە شایانی ئەوەن. ئینجا من هەر زۆر سەرم سووڕماوە. دەبێت زلهێزەکان، هێزە جیهانییەکان، زیاتر لایەنی ئێوە بگرن. پێم وایە جۆرێک یەکێتیی هەموو کورد، ڕەنگە وڵاتێکی تەواو سەربەخۆیش نا، بەڵکوو ناوچەیەکی تەواو ئۆتۆنۆمی سەقامگیریی زیاتر لەو ناوچەیەدا بهێنێتە ئاراوە. لەنێوان وڵاتە جیاوازەکاندا وەک بەربەستێکی پارێزگاری دەبێت. پێم وایە توخمە خەمهێنەکە لێرەدا زلهێزەکانن. هەروەها ئێوە پێویستیشە پشت بە زلهێزەکان ببەستنن تا گوشار لە هێزە ناوچەییەکان بکەن لە دەوروبەری خۆتاندا. بۆ نموونە، گەرچی من چۆمسکی نیم کە زۆر دژی منە، بەڵام لە خاڵێکدا هاوڕای ئەوم کە ئەو بە گشتی دژی دەستتێوەردانەکانی ئەمریکایە. بەڵام بیرت بێت کە چەند ساڵ لەمەوپێش کاتێک ترەمپ سەرۆک بوو، فەرمانی دا و هێزەکانی ئەمریکای کشاندەوە، پێم وایە لە باکووری سووریا بوو. ئەمە بڕیارێکی کارەساتبار بوو، بە تایبەتیی لەو شوێنەی کە دەبوو ئەمریکا بمێنێتەوە، ئەوان هێزەکانیان کشاندەوە. بۆیە من ئەو ئەنجامەی لەمەوە پێی گەیشتووم ئەوەیە، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە کە وا لە ئێوە بکات هەست بە تاوانباری بکەن. ئینجا من نازانم کە ئاخۆ ئێوە پشت بە یارمەتیی ئەمریکا دەبەستن یان خزمەتی ئیمپریالیزمی ئەمریکا دەکەن یان هەر شتێکی دی... ئێوە نابێت بۆ هیچ کەسێک خۆتان بکەنە قوربانی.

ڕووداو: لەگەڵ ئەو دابەشبوونەی کورد بەسەر ناوچەکە و جیهاندا فاکتەرەکانی مانەوەی کورد چین، کورد چی بکات بۆ ئەوەی وەک میللەتێکی زیندوو بمێنیتەوە؟

سلاڤۆی ژیژەک: شتە زۆر ناخۆشەکە ئەوەیە، پێم وایە هیچ گەرەنتییەک نییە. پێم وایە لە جیهانێکدا دەژین، جیهانی ئەمڕۆ، کە بە ئاشکرا لەلایەن هیچ چارەنووسێکی باڵاوە ڕێنوێنی ناکرێت، یان تەنانەت بە مانا مارکسییەکەی لەدەستدانی گشتیی پێشکەوتنە. دەکرێت شتەکان تەواو خراپ ببن. ئێوە بە سەربەخۆییەکەتان مەحکومن. ناکرێت پشت بە هیچ هێزێکی گەورەتر ببەستن تا بتانپارێزن. دەیڵێمەوە، هەر لەبەر ئەوەیە پێم وایە ئێوە هەموو مافێکتان هەیە کە ئەم گەمە جیۆپۆلەتیکییە گوماناوییە ڕەت بکەنەوە کە پێتان دەڵێن ئێوە خزمەتی ئیمپریالیزمی ئەمریکایی دەکەن... ئێوە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا یان بەرژەوەندیی ئیسلامی یان هەر کەسێکی دیکە دەکەن. نەخێر، ئێوە مافی تەواوەتیتان هەیە هەرچییەک بکەن کە بۆ گەرەنتیکردنی مانەوەتان پێویست بێت. ئێوە هیچ شتێک قەرزاری هیچ کەسێک نین، بەڵام پەیامە ناخۆشەکە ئەوەیە کە هیچ گەرەنتییەک نییە.

ڕووداو: هۆکاری ئەوەی کورد تاوەکوو ئێستا نەبووەتە دەوڵەت چییە؟ هۆکار خۆیانن یان پەیوەندی بە جیۆسیاسی خاکی کوردەوە هەیە؟

سلاڤۆی ژیژەک: پێم وایە لە زۆر باردا کە کۆمەڵێک کەس لە دۆخێکدا بن وەک دۆخی کورد، دەتوانیت تاوانی خودی ئەم کەسانە دەستنیشان بکەیت، بەڵام ئەوە بۆ کوردستان نابێت. ئێوە دەزانن تراجیدیاکەتان چییە. ئەم قسەیە دەکەم، بە هەڵە لێم تێمەگە، من شێت نیم، جارێکیان لە ئیستەنبووڵ وتارێکم پێشکەش کرد، زۆر بە وریایی و پارێزەوە ستایشی تورکیای کۆنی سوڵتانەکانم تا کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم کرد. جا وتم ئەوە تا ڕادەیەک بۆ مانەوەتان باش بوو، چونکە ئێوە دەزانن کە تورکیای تا کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم زۆر زیاتر فرە-سەنتەری بوو. ڕێگەی بە ئۆتۆنۆمیی ڕێژەییانەی ناوچە جیاوازەکان دەدا. لە کاتێکدا پێم وایە تراجیدیاکە بۆ ئێوە و بۆ پێکهاتە نەژادییەکانی دیکەی ئیمپراتۆریەتی تورکیا، وەک تراجیدیای ئەرمەنەکان، لەوێوە دەست پێدەکات کە تورکە لاوەکان [پەیدا بوون] و تورکیا ویستی ببێتە وڵاتێکی نەتەوەیی مۆدێرن. ئەوە تراجیدیاکەتان بوو. بە سادەیی، لەم وڵاتەدا هیچ شوێنێک بۆ ئێوە[ی کورد] نەبوو. من دەزانم کە ئەتاتورک هەوڵی دا ڕێگەچارەیەکی گوماناوییانە بسەپێنێت کە وای ڕادەگەیاند ئێوەی کورد تورکی کوردن. ئاشکرایە ئەوە سەری نەگرت. بۆیە دەیڵێمەوە، تراجیدیاکە ئەوە نەبوو کە تورکیا یان ئێراق یان سووریا دەوڵەتی بنەڕەتی بوون، نا، ئەوانەیش نەمان، بەڵام تراجیدیاکەی ئێوە لەوێوە دەستی پێ کرد کە ئەم دەوڵەتانە ویستیان ببنە دەوڵەتی یەکڕەنگی نەتەوەیی مۆدێرن.

ڕووداو: باسی وڵاتە کۆڵۆنیاڵەکانت کرد، با لە پرسی کوردەوە بچینە سەر پرسی شەڕی ڕووسیاو ئۆکراینا، دەپرسم ئایا وڵاتانی کۆڵۆنیاڵن کە ئۆکراینا بەکار دەهێنن وەک ڕووسیا دەیڵێت؟

سلاڤۆی ژیژەک: دەزانم ئەمە حوکمێکی جەماوەرییە، تەنانەت لەناو هەندێک لە بازنەکانی چەپیشدا لە ڕۆژاوا [هەیە]، بەڵام پێم وایە ئەمە هەڵوێستێکی زۆر دڕندانەیە بەرانبەر بە ئۆکراینییەکان کاتێک دەڵێن ئەوان شەڕی بەوەکالەت دەکەن. نەخێر، ببوورە، ئەوە شەڕی بەوەکالەت نییە. ئەوان بە مانای واقیعی شەڕ دەکەن تا وەک نەتەوە بمێننەوە. دژەکەیان، ڕووسیای دەستدرێژیکەر، هەر تەنیا نایەوێت ملیان پێ بدات کە بیانکاتە بەشێک لە شتێکی وەک یەکێتییەکی سۆڤیێتی نوێ، نا، بەڵکوو ڕاشکاوانە نکووڵی لە هەبوونیان دەکەن. دەڵێن ئۆکراینی بوونیان نییە. پووتین چەند جارێکی وتی کە ئۆکراینا داهێنانی لینینە و ئەوە سەرنجراکێشە کە ڕەخنەی لە لینین گرت. جا بە دڵنیاییەوە ئۆکراینییەکان هەر کاتێک بتوانن یارمەتییەک پەیدا بکەن، بە دوایدا دەگەڕێن. بەڵام پێم وایە لە جیاتی ئەوەی شەڕەکەیان بچووک بکەینەوە بۆ شەڕێکی ناوچەیی بەوەکالەت لەنێوان زلهێزەکاندا، ئەوا باشترە پێیان سەرسام بین. ئۆکراینییەکان شتێکی سەرنجڕاکێشیان کرد. ئەو کاتەم بیرە کە شەڕەکە دەستی پێ کرد. هەموو زلهێزەکان، هێزە ڕۆژاواییەکان و هەموو وڵاتانی ڕۆژاوای ئەوروپایش چاوەڕێیان دەکرد ئۆکراینا خێرا بدۆڕێت.

ڕووداو: ئەوەی ئێستا لە ئۆکراینا ڕوودەدات جەنگی مانەوەیە یان شەڕی بە وەکالەتە؟

سلاڤۆی ژیژەک: ئامانجەکە زیندوو مانەوەیە. بە دڵنیاییەوە وڵاتی دیکەیش تێوەگلاون، بەڵام ئایا ئەوە ڕوون نییە؟ ئەوە سەرنجڕاکێشە کە پووتین بەردەوام ئەمە دووپاتە دەکاتەوە، ئەوەی ئامانجیەتی جۆرێک لە بووژاندنەوەیە، نەک هیی یەکێتیی سۆڤیێت، بەڵکوو بووژاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی قەیسەرییە. زۆر بە ڕوونی و ڕاشکاوی دەیڵێت و دەیڵێتەوە. پێویست ناکات مرۆڤ پشتەوەی مانای قسەکان بخوێنێتەوە تا بزانێت لە سەردەمی قەیسەردا چی بووە. لەو سەردەمەدا بازنەی کاریگەریی ڕووسیا بریتی بووە لە فینلاند، پۆڵەندا و ئا بەو جۆرە. [دەیەوێت] جارێکی دیکە ئەمانە لەژێر دەسەڵاتی ڕووسیادا بە تەواوەتی ناچالاک ببن.

ڕووداو: لەم جەنگەی ئێستا ڕوودەدات درۆن بەکاردێت، بە جەنگی درۆنەکان ناسراوە، تەکنەلۆجیا چ ڕۆڵێکی هەیە لەم جەنگە؟

سلاڤۆی ژیژەک: ئەوە ڕاستە. ئەمە لایەنێکی دیکەیە، بەڵام ئەوەیش ڕاستە کە شەڕ زیاتر و زیاتر دەبێتە شتێکی بێسەرباز. سەرباز کەم و کەم دەبنەوە. ئەگرچی هێشتا سەرباز لە گۆڕەپانی شەڕدا ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن، بەڵا، ئێستا شەڕ زیاتر لەلایەن ئەو کەسانەوە دەکرێت کە لە شوێنێکی وەک ناوەندی بڕیار یان تاقیگە دانیشتوون، تەنانەت هەندێک جار هەزاران کیلۆمەتر لە بەرەکانی شەڕەوە دوورن و لە شاشەیەکەوە سەیری شەرەکە دەکەن و دەست بە دوگمەدا دەنێن. ئەمە داهاتوومانە و، نایشتوانین لێی هەڵبێین. ڕەنگە ئەمە ببێتە نوکتە، بەڵام خەونەکەم تەنیا ئەوەیە کە ئایا ئەوە باش نییە کە لایەنەکانی شەڕ ڕێک بکەون لەسەر ئەوەی شوێنێکی جیهان کە بیابانی تەواوەتی بێت یان شوێنێک بێت کە بە کار نەهێنرێت و مرۆڤی تێدا نەبێت، هەڵیبژێرن و بچن لەوێ شەڕ بکەن؟ با وای پێناسە بکەین کە زەوییەک بێت بۆ ململانێکانیان و ئیتر ئازاری هیچ کەسێک نەدەن. لە لایەکی دیکەوە، شەڕ زیاتر بووەتە شەڕی درۆنەکان و شەڕی تەکنەلۆجییانە و ڕۆڵی سەربازی ڕاستەقینە کەمتر و کەمتر دەبێتەوە. لە لایەکەی دیکەیشەوە، ئەوە شتە ناخۆشەکەیە لە بارەی بەکارهێنانی درۆنەوە کە ئامانجەکە زیاتر بە جۆرێکە تەنانەت ئەوەندەی خەڵکی سڤیل لە پشتەوەی بەرەکانی شەڕەوە دەکرێنە ئامانج سەرباز ناکرێنە ئامانج. وەک ئەوەی ئێستا ڕووسیا دەیکات کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە ڕۆژاوای ئۆکراینا نزیک بە ڕۆمانیا و لەسەر سنووری ڕۆمانیا بۆمبارانی سایلۆ و سەرچاوەکانی دانەوێڵە دەکات. پێم وایە ئەمە تەنگژەیەکی ترسناکە. بە تایبەتیی لە بارەی دۆخی ناوەڕاستی ئەفریقاوە، لەوێ لە مانگەکانی پێشوودا چەند کودەتایەکی سەربازی ڕوویان دا لە مالی، نەیجەر، بۆرکینافاسۆ کە بە یارمەتیی ڕووسیا کران، [بە یارمەتیی] گرووپی ڤاگنەر و سەربازە ئیسلامییە ناوخۆییەکان. ئێستا ڕووسیا ئەم ڕاپەڕینە بە خەبات دژی کۆڵۆنیالیزمی ڕۆژاوایی لێکدەداتەوە. ئەمە توخمێکی ڕاستیی تێدایە. ئەو وڵاتانەی پێشتر فەرەنسا داگیری کردبوون، هێشتا لەژێر باڵادەستیی فەرەنسادان، فەرەنسا دەیانقۆزێتەوە. بەڵام ئایا ئەمە دۆخێکی زۆر ناخۆش نییە کە شوێنگرەوەکە کودەتایەکی ئیسلامییەکانە؟ ئەم پەیوەندییەی نێوان ئیسلامییە بناژۆخوازەکان و سوپای تایبەتیی ڕووسیا ناخۆشترین مۆتەکەیە. ئەمە بۆ من دۆخێکی هەر زۆر خەمهێنە کە هەڵبژاردنەکە لەنێوان خراپ و خراپتردایە، لەنێوان کۆڵۆنیالیزمی ڕۆژاوایی و دیکتاتۆریەتی زۆر تووندی ناوخۆییدایە.

ڕووداو: دەمەویت زیاتر لەسەر پرسی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بوەستین، خۆم ئاگاداری بەشێک لە بۆچوونەکانتم، لەهەمبەر ئەم پرسە، ئایا ئەم پێشکەوتنە گەورەیەی تەکنەلۆجیا مرۆڤایەتی بەرەوپێشەوە دەبات یان وەک دەوترێت مرۆڤایەتی بەرەو لەناوچوون دەبات؟

سلاڤۆی ژیژەک: شتێکی دووسەرەیە. لە لایەکەوە، من لەو بڕوایەدا نیم لە ئاستێکدا بین کە ژیریی دەستکرد یان ئەو سیستەمانەی بە کۆمپیوتەرە گەورەکان ڕێکخراون بڕیار بدەن. پێم وایە ئەوە ڕوونە کە هەموو ئەمانەی وەک ئەمرازەکانی سەربازی و تووندوتیژی کە بە ژیریی دەستکرد کۆنترۆڵ کراون هێشتا خزمەتی بەرژەوەندییە سیاسییە بەرجەستەکانی چینی دەسەڵاتداری ناو خەڵکە دەوڵەمەندەکەی هەندێک وڵات دەکەن. لە لایەکی دیکەوە، ئەوەی لێی دەترسم … من زۆر لەسەر ئەمەم نووسیوە … ئەوەی لەم کۆمپیوتەرانەی بەسەرماندا زاڵ دەبن زۆر زیاتر لێی دەترسم شتێکە کە ئێمە زیاتر لێی نزیک دەبینەوە، ئەویش پەیوەندیی ڕاستەخۆی نێوان کارکردی مێشکمان و ئامێری دیجیتاڵییە. ئایا دەزانیت پێشکەوتنێکی مەزن لە ئارادایە؟ کۆمپیوتەرەکان دەتوانن بیرۆکەکانمان بخوێننەوە، ئەمە هێشتا بەسەختی دەکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا دەکرێت. مەبەستمان دەخوێنێتەوە. ئێمە لەم ئازادییە زۆر سەرەتاییە بێبەش کراوین. تەنانەت ئەگەر کۆیلەیش بیت، بە جۆرێک لە جۆرەکان لە ناخدا ئازادیت. دەتوانیت بیر لە هەر شتێک بکەیتەوە کە دەتەوێت. چی ڕوودەدات ئەگەر ئەمە لە کۆمپیوتەردا بەردەست بێت؟ بە جۆرێک لە جۆرەکان ئیتر ئێمە مرۆڤ نابین. ئەمەیە وام لێ دەکات بە ڕاستی بترسم.

ڕووداو: پێتوایە ژیریی دەستکرد کە خۆت دەڵێی مەترسیدارە لە داهاتوودا مەترسیی زیاتر بێت؟ بۆچی دەبێت بترسین لەوەی تەکنەلۆجیا مرۆڤایەتی کۆنترۆڵ دەکات، مەگەر مرۆڤ کۆنترۆڵی تەکنەلۆجیای نەکردووە؟

سلاڤۆی ژیژەک: دەزانی، سەرەتا با ئاماژە بە تێبینییەکی کوورت بدەم. ئەوەی زۆر سەرنجراکێشە ئەوەیە زانستی هاوچەرخ هەر لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە ئیدی وەک زانستی سرووشتیی کۆن نییە کە دەیەوێت زۆر چالاکانە سرووشت کۆنترۆڵ بکات و کەڵکی لێ وەربگرێت. ئێستا گژنێ (تەحەدا) گەورەکە ئەوەیە چۆن ئامێرێک درووست بکەیت کە زیرەکی هەبێت و بە جۆرێک لە جۆرەکان لە خۆمان زیرەکتر و بیرتیژتر بێت. ئەمە ئەنجامێکی نەخوازراو نییە. زانایان مەراقی ئەم بیرۆکەیەیانە کە با ئامێری زیرەک درووست بکەین. پێم وا نییە سەرکەوتوو بن. ئامێرەکان وەک شێوازی زیرەکیی مرۆڤ زیرەک نابن، بەڵام ئەمە گرنگ نییە. تەواو ڕێی تێ دەچێت کە نەک تەنیا ئێمە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵکوو تەنانەت درووستکەرەکانیشیان کۆنترۆڵ بکەن.

ڕووداو: لەم سەردەمە پێشکەوتووەی تەکنەلۆجیا ڕۆڵی ڕۆشنبیر یان فەیلەسووف چییە؟

سلاڤۆی ژیژەک: تۆ زۆر باش لە پرسیارەکەتدا خستتەڕوو، پێم وایە ڕۆڵەکە پێشکەشکردنی چارەسەر نییە. ئێمە ناتوانین ئەوە بکەین. لێم مەپرسە چی لە ژیریی دەستکرد بکەین. لێم مەپرسە بۆ نموونە چی لە ژینگە بکەین. بەڵام بە لایەنی کەمەوە دەبێت خەڵک فێر بکەین پرسیاری ڕاست بکەن، نەک چارەسەری سادە دابین بکەن، بەڵکوو پرسیاری ڕاست بکەن. با ژینگە بە نموونە وەربگرین. زۆر کەس کە ئاگایان لە کێشە ژینگەییەکانە، چارەسەری سادە پێشکەش دەکەن، وەک ترەست تەکنەلۆجی و داهێنانی تازە یان چارەسەری کۆنەپارێزانە کە دەڵێن با بگەڕێینەوە بۆ شێوازە کۆنەکەی ژیان. نەخێر ئەمە سەر ناگرێت. ئەمە ئەرکی فەیلەسووفانە کە نەهێڵن ئێمە هەڵە بکەین.

ڕووداو: دەمەوێت تەکنەلۆجیا بە سینەماوە گرێبدەم، دەزانم ئێوە خوێندنەوەیەکی ورد و ڕەخنەگرانەت هەیە بۆ سینەما، ڕەنگە ئاگادار بیت کە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە سینەماکاران، ئەکتەر، دەرهێنەر و نووسەر، خۆپێشاندانیان کرد، ڕەخنەیان لەو بەرەوپێشچوونەی تەکنەلۆجیا گرت کە ڕۆڵیان کەمدەکاتەوە ئێوە دەڵێن چی؟

سلاڤۆی ژیژەک: تێگەیشتنی من بۆ ئەمە تەواو بەدبینانەیە. هەر بەو جۆرەی زۆرێک لە ڕەخنەگرە زیرەکەکان ئاماژەیان پێداوە، گرفتەکە ئەوە نییە کە ئامێری دیجیتاڵی سیناریۆ و ئەو شتانە بنووسێت، گرفتەکە ئەوەیە ئەم هەموو فیلمە پڕفرۆشانە، وەک فیلمەکانی مارڤڵ و ئەوان، هەر زۆر دووبارە و گەمژانە و ساویلکانەن. هەر پێشتر پێکهاتەکەیان داڕێژراوە ئەگەرچی لەلایەن ژیرییەکی دەستکردیشەوە درووست بکرێت کە زۆر داهێنەر نەبێت. هەر بۆیە گەرچی حەزم لێیان نییە، بەڵام ئەم دوو فیلمە سەرکەوتووە تازەیەی باربی و ئۆپنهایمەرم بە دڵە، چونکە ناچنە ناو ئەو شێوازەوە.

ڕووداو: دوا پرسیارم، یەکێک لە ئاواتەکانت ئەوەبوو کە پەرتووکێکی هەزار لاپەڕەیی وەک پەرتووکی (less than nothing) بنووسیت، کەی ئەم پەرتووکە دەنووسیت؟

سلاڤۆی ژیژەک: ئێستا کەمتر لە هیچ بەردەستە، نازانم چەند ساڵە کە هەیە. بەڵام تۆ دەزانیت کە چیم بەسەر هات. ئەمە بڕیار بوو کاری تەمەنی من بێت. 1000 لاپەڕەیە. کاتێک ئەم پەرتووکەم تەواوکرد، لە خەونەکانمدا بە دەست ئەو بیرۆکانەوە گیرم خواردبوو کە لەو پەرتووکەدا لە چیدا شکستم هێناوە. جا بۆ ئەم حەوت بۆ هەشت ساڵەی دوایی من بەس هەوڵ دەدەم ئەو شتە بە کۆتا بگەیەنم کە لەو پەرتووکەدا نەمتوانی بیکەم. بەڵام ئەوەی ڕەنگە زیاتر سوودی بۆ ئێوە هەبێت ئەوەیە کە ئێستا بەم تازەییانە دوو پەرتووکی نوێم تەواوکردووە. یەکێکیان مانگی داهاتوو بڵاو دەبێتەوە کە لەسەر ئازادییە؛ بیرۆکەی ئازادی چەندە پێچەوانەیە؟، چ مانایەکی هەیە ئەگەر ئەم سەردەمە بە چالاکانە ئازاد بیت؟ ڕەخنەیە لە تێگەیشتنی نیولیبراڵانە بۆ ئازادی. پەرتووکی دووەم ناونیشانەکەی دەڵێت هەموو شتێکی بێباوەڕیی کریستیانێتییە. دوای لێبووردن دەکەم ئەگەر هەندێکتان بێزار بکەم، من خۆم بێباوەڕم. بەڵام پێم وایە بێباوەڕییش پێویستی بە شتێکە کە دەکرێت پێی بڵێیت ئەزموونی عیرفانییانەی دینی، ئەزموونی لاوازیمان، ئەزموونی کەنداڵان یان بۆشایی کە ئێمە بە تەواوەتی تێیدا نیشتەجێین. جا بەبێ ئەم بنەمایە، هەرچییەکی ناو دەنێیت: ئەزموونی عیرفانیی ڕۆحانی، ئێمە هەر بە ڕاستی بەبێ ئەمە مرۆڤ نیین. ئێستا من سەروکاریم لەگەڵ ئەمەدا هەیە. تۆزێک پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە من پیر بووم و لەم تەمەنە پیرییەی مندا ئیتر دەست دەکەیت بە پرسینی ئەم پرسیارە بنچینەییانە.

ڕووداو: بەڕێز سلاڤۆی ژیژەک فەیلەسووفی سلۆڤینی دڵخۆشبووم بە گفتوگۆکردن لەگەڵت، سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە..

سلاڤۆی ژیژەک: دەتوانم ڕستەیەک زیاد بکەم؟ چەند هیوایەکی شاراوەم هەن. چەند ساڵ بەر لە ئێستا، بەر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەر لە تووندوتیژییە تازەکان، بەرنامە دانرا کە من سەردانی باکووری سووریا یان ڕۆژاڤا بکەم. سەردانی زانکۆی ڕۆژاڤا. من ناتوانم بە باشی ناوەکەی گۆ بکەم.

ڕووداو: ڕۆژاوای کوردستان؟

سلاڤۆی ژیژەک: بەڵێ. حەزم دەکرد سەردانی هەندێک بەشی کوردستان بکەم. چونکە ئەوەی سەرنجم ڕادەکێشێت ئەوەیە کاتی خۆی کە گەنج بووم ئێوە لە ڕوانگەی هەندێک ڕۆژاواییەوە کە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستاندا پەرتووکیان نووسیبوو، ئێوە وەک خەڵکی شێتۆکە و سەرەتایی باس کرابوون، بەڵام نەخێر وا نییە. ئێوە خەڵکێکن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ڕووی هزرییەوە زۆر پێشکەوتوون. ئێوە موعجیزەن. ئێوە دەتوانن ببنە نموونەیەک، نەک تەنیا بۆ وڵاتانی دەوروبەرتان، بەڵکوو بۆ هەموو جیهان کە چۆن خەڵکێکی بێبەش دەتوانن لە ڕووی هزرییەوە بگەشێنەوە. هیوادارم موعجیزە ڕوو بدات ... ڕەنگە یەکێک لە هیواکانم … ڕەنگە من خەون بۆ کوردستان ببینم … مەبەستم لە کوردستان هەموو پارچەکانییەتی کە کوردیان تێدا دەژی. ببێتە شوێنێکی وەک بەنگالاۆری هیندستان. دەزانی، پرۆگرامین و ناوەندە دیجیتاڵییەکان کە شتە باشەکانی شارستانییەتی ئەمڕۆن، دەتوانن ڕاستەوخۆ هەنگاویان بۆ بنێن بەبێ چوون بەرەو پیشەسازیی کۆن. بۆیە دەیڵێمەوە کە یەکێک لە دوایین ئاواتەکانم ئەوەیە سەردانی کوردستان بکەم، ئیتر هەر بەشێکی بێت. تەنیا دەمەوێت لەوێ بم. ئێوە سەلماندووتانە کە چەندە باش دەتوانن کار بکەن. ڕاستە کە زۆر چەپڕەوانە نییە، بەڵام بە تایبەتیی لە باکووری ئێراق، کە لە ئێراق پشێوی هەیە، بەڵام بەشە کوردییەکەی تاکە شوێنە لە ئێراق بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت. هەروەها ئەو بەشەیشتان لە باکووری سووریا زۆر ڕۆشنبیرن. دەبێت خەڵک فێری ئەمە ببن و بیزانن. ئێوە هۆزی سەرەتایی نین کە ئێمە ئەوروپایی بمانەوێت بتانپارێزین.

ڕووداو: پڕۆفیسۆر سوپاستدەکەم، هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان سەردانی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە بتانبینین، دووبارە سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە.

سلاڤۆی ژیژەک: شانازی دەکەم هەمیشە قسەتان بۆ بکەم. زۆر سوپاس.[1]
ئەم بابەتە 316 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 04-09-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-09-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 05-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 316 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,189
وێنە 106,582
پەرتووک PDF 19,305
فایلی پەیوەندیدار 97,363
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!