پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,679
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
بۆچی ئەردۆغان پەلەی نییە سەردانی عێراق بکات؟
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی ئەردۆغان پەلەی نییە سەردانی عێراق بکات؟

بۆچی ئەردۆغان پەلەی نییە سەردانی عێراق بکات؟
ناونیشان: بۆچی ئەردۆغان پەلەی نییە سەردانی ئێراق بکات؟
نووسەر: #عادل باخەوان#
ڕۆژی دەرچوون: #05-08-2023#
=KTML_Bold=سەرەتا=KTML_End=
زیاتر لە سێ مانگە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە گفتوگۆیەکی چڕ سەبارەت بە سەردانی #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ئێراق بەردەوامە. لە 25ی مانگی ڕابردوودا، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێراق، پێشوازی لە عەلی ڕەزا گیونەی، باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق کرد و پێکەوە باسی ئەو دۆسیانەیان کرد کە سەرۆککۆماری تورکیا دەخوازێت دانووستانیان لەسەر بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی منیش، چوار دۆسیەی سەرەکی، کە پێکەوە گرێدراون و جۆرێک لە (تەبەعیەت-دێپاندانس) لەنێوانیاندا هەیە، کرۆکی ئەم سەردانەی ئەردۆغان پێکدەهێنن. ئەو دۆسیانەش بریتین لە: پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) ، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پرسی ئاوی دیجلە و فورات و چوارەمیشیان کە زۆر گرنگ و جددی نییە، بریتییە لە پڕۆژەی ڕێگەی گەشە.
با سەرەتا لە دوو ڕاستیی کۆنکرێتییەوە دەستپێبکەین. ئێستا و لێرەدا تورکیا بەدەست قەیرانێکی ئابووریی یەکجار سەختەوە دەناڵێنێت و دراوی تورکی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهاکەی بەشێوەیەکی دراماتیکی دادەبەزێت، ئەمەش وایکردووە کۆی ژێرخانی ئابووریی وڵات گورزی کاریگەریی بەربکەوێت. لەکاتێکدا ئێراق، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، نەک بەهۆی ئامادەبوونی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز و کاراوە، سەدان ملیار دۆلاری لەبەردەستدایە و ئەو گرفتانەی نییە کە ڕووبەڕووی تورکیا بوونەتەوە. ئەمەش وادەکات بەغدا هەست بە جۆرێک لە بێباکی لە بەرانبەر تورکیا بکات و بە تاسە و ئارەزوویەکی گەورەوە لە چاوەڕوانیی ئەردۆغاندا نەبێت، بەڵام هەموومان دەزانین ئەو دۆخەی ئێستای ئێراق لەرزۆک و کاتییە و لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت، کۆی پەیوەندییەکانی هێز لەنێوان ئەنقەرە و بەغداا گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
ڕاستیی دووەمیش بریتییە لەوەی تورکیا لە وەرزی نوێی دیپلۆماسیدا، دەخوازێت تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، ئیسرائیل، میسر و ئێراندا ئاساییبکاتەوە، هەر لەم چوارچێوە گشتییەشدایە کە ئەردۆغان دەخوازێت سەردانی ئێراق بکات، هەروەک چۆن سەردانی بەشێکی زۆر لەو وڵاتانەی دیکەی کردووە. گرفتەکە لەوەدایە هیچ یەکێک لەو وڵاتانەی ناویان هێنرا، خاوەنی هەمان دۆسیەی ئاڵۆز و مێژوویی نین لەگەڵ تورکیادا، ئەمەش وادەکات سەرۆککۆماری تورکیا کاتی زیاتر وەربگرێت و پەلەنەکات لە فڕین بەرەو بەغدا.
=KTML_Bold=پارتی کرێکارانی کوردستان=KTML_End=
ئامادەیی سەربازی و سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئێراق و هەرێمی کوردستان، یەکەم پرانسیپی بیناکاریی سرووشتی پەیوەندییەکانی تورکیایە بە ئێراق و هەرێمی کوردستانەوە، ئەم پرانسیپە ئاڕاستەی کۆی ستراتیژییەت و سیاسەتی تورکیا سەبارەت بە بەغدا و #هەولێر# دەکات.
تورکیا تەواو وشیارە بەوەی، پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئێراق تەنیا کۆمەڵێک گەریلا نین بە شاخەکانی #قەندیل#ەوە، بەڵکوو بەشێکن لە (میحوەرێکی) جێیۆپۆلیتیک کە پێکهاتووە لە ئێران، #حەشدی شەعبی#، حیزبوڵڵای لوبنان، ڕژێمی ئەسەد، حوسییەکانی یەمەن و دەتوانین بڵێین ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکانیش، لە چوارچێوەی جەنگ دژی تیرۆریزمی #داعش#دا، بەتایبەتیی لە ڕۆژاڤای کوردستاندا و بەشێوەیەکی پەراوێزی، هاوکاریی ناڕاستەوخۆی ئەم میحوەرە دەکەن.
بەرپرسێکی گەورەی ئێراق پێیوتم: بۆ هەر گەریلایەک، تورکیا درۆنێکی ئامادەکردووە و تەنانەت دەزانێت ژمارەی پێڵاوەکانیشیان چەندە. ڕەنگە ئەم زانیارییە زیادەڕەویی تێدابێت، بەڵام گومان لەوەدا نییە کە تورکیا وشیارە بەوەی، بە بەرچاوی حکومەتی ئێراقەوە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە قەندیلە، لە #شنگال#ە، لە #مەخموور#ە و لە چەندین شار و شارۆچکەی دیکەی ئێراق و هەرێمی کوردستانە و ئامادەیی و چالاکی جۆراوجۆری هەیە.
بەپێیی ئەو زانیارییانەی بە من دەگەن، شاندی دانووستاندنی تورکیا بە فەرمی داوایان لە ئێراقییەکان کردووە، هەروەک چۆن حکومەتی ئێراق، پاش ڕووخانی #بەعس#، ڕێکخراوی موجاهیدنی خەڵقی چەککرد و لە ئێراق دەریکردن، ڕێک لەسەر هەمان میتۆد و بە هەمان شێوە و لە هەمان چوارچێوەدا، پارتی کرێکارانی کوردستان چەک بکات و لە ئێراق دەریان بکات. گرفتەکە لەوەدایە؛ حکومەتی ئێراق بەهیچ شێوەیەک لە هەلومەرجێکی وادا نییە بتوانێت ئەم بەڵێنە بە تورکیا بدات و گەرەنتیی ئەوەش بدات کە جێبەجێی بکات. بۆ ئەوەی بتوانێت وەڵامی ئەم داواکارییە بداتەوە، دەبێت لەیەککاتدا ئێران و حەشدی شەعبی و لە پەراوێزیشدا ئەمریکا و ئەوروپا ڕازیبکات. ئەمەش ئێستا و لێرەوە زیاتر لە خەونێکی موستەحیل دەچێت تا گریمانەیەک بۆ جێبەجێکردن.
=KTML_Bold=هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان=KTML_End=
لە #25-03-2023#دا، ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی کە بەشێکی لەنێو دادگەی پاریسدایە، سکاڵایەکی ئێراقی دژی تورکیای یەکلاییکردەوە و لەو بەروارەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیرا و لەوەش زیاتر، تورکیا دەبێت ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار قەرەبووی ئێراق بکاتەوە، هەروەها سکاڵایەکی دیکەی ئێراق لە هەمان دادگە دژی تورکیا تۆمارکراوە و گریمانەی ئەوە دەکرێت؛ ئەمجارە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئێراق، باجەکەی بۆ تورکیا زۆر سەختتر و قوورستر بێت.
ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیانی گەورەی هەم لە ئێراق و هەم لە تورکیاش داوە. بۆ هەر بەرمیلێکی ڕەوانەکراو، تورکیا 3.5 دۆلار قازانج دەکات و ئێراقیش مانگانە بەلای کەمەوە ملیارێک دۆلاری دەستدەکەوێت. لێرەوە، هەر مانگێک لە دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، واتە لەدەستدانی سەرمایەیەکی گەورە بۆ هەردوو دەوڵەتەکە. گرفتەکە لەکوێدایە و بۆ چارەسەر ناکرێت؟
ئەو زانیارییانەی لە پشت کەوالیسەکانی دانووستاندنەوە، بە دڵۆپ دڵۆپ دێنەدەرەوە ئەمانەن: تورکیا دوو داوای گەورە لە حکومەتەکەی سوودانی دەکات. یەکەم بەهەر ڕێگەیەک بووە، ئێراق بە فەرمی لەو یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلارەی ئاماژەمان پێدا خۆشبێت. دووەمیش ئێراق ئەو سکاڵایەی لە پاریسە و هێشتا یەکلایینەکراوەتەوە بە فەرمی بکشێنێتەوە، کە ئێراق ئەم دوو مەرجەی جێبەجێکردن، تورکیا ڕاستەوخۆ دەرگای جەیهانی بۆ دەکاتەوە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
گرفتەکە لەوەدایە، سەرەڕای ئەوەی هەموو مانگێک بەلای کەمەوە یەک ملیار دۆلار لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان زیان دەکات، ئێراق بەهیچ شێوەیەک قبووڵی نییە ئەو دوو داواکارییەی ئەنقەرە جێبەجێ بکات. لەوەش زیاتر، ڕادیکاڵەکانی نێو ئیتار، پێیانوایە خاڵی بەهێزی هەرێمی کوردستان بریتییە لە دۆسیەی نەوت و بە سڕکردنی ئەم دۆسیەیە، ئیدی هەولێر قوورساییەکەی جارانی نامێنێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک جاران مامەڵەی لەگەڵدا ناکات. لە دۆخێکی ئاوادا، چەند ئەنقەرە و بەغدا لە قوڕاوی دۆسیەی یەکەمدا چەقیون، هێندەش لە دۆسیەی دووەمدا بلۆک بوون و هیچ ئاسۆیەکی کراوە لە بەردەمیاندا نییە.
=KTML_Bold=دۆسیەی ئاو و پڕۆژەی ڕێگەی گەشە=KTML_End=
لە بەرانبەر ئەو دوو دۆسیەی سەرەوەدا، تورکیاش دوو دۆسیەی گەورەی بەدەستەوەیە و بەردەوام وەک کارتی فشار بەکاریان دەهێنێت و ئەنجامەکانیشیان بێگومان لەسەر ئێراق و ئێراقییەکان یەکجار کارەساتاوین. دۆسیەی یەکەم بریتییە لە ئاو و دووەمیشیان بریتییە لە پڕۆژەی ڕێگەی گەشە.
زۆربەی زۆری ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتیی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، باس لەوە دەکەن؛ ئەگەر گرفتی ئاو چارەسەر نەکرێت، ئەم وڵاتە لە تینوویێتیدا دەخنکێت. تەنیا لەم ساڵدا، تورکیا 70%ی ئاوی دیجلە و فوراتی گرتووەتەوە و هیچ خواستێکیشی نییە بەشە ئاوی ئێراق زیادبکات، تاوەکوو بەغدا هەردوو دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان یەکلایی نەکاتەوە.
لەوەش زیاتر، تورکیا هیچ خواستێکی نییە ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشە، کە پڕۆژەی خودی سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئێراقە، بکات بەبێ یەکلاییکردنەوەی ئەو دوو دۆسیەیەی سەرەوە و ئێراقییەکانیش تەواو هۆشیارن بەوەی؛ تەنیا لە ڕێگەی تورکیاوە دەتوانن ڕێگەی گەشە، کە بڕیارە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە ئەوروپاوە ببەستێتەوە، جێبەجێبکەن و بەبێ هاوکاریی تورکیاش ئەم پڕۆژەیە هەرگیز ڕووناکی نابینێت.
=KTML_Bold=بە کوورتی=KTML_End=
لە وەرزی نوێی پەیوەندیی بە دونیای دەرەوەدا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دەخوازێت، تەواوی گرفتەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا یەکلاییبکاتەوە و، تائاستێکی بەرزیش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. هەر لە سعودیە تا دەگاتە ئیسرائیل، دیپلۆماسییەتی تورکی خۆی بنیاتناوەتەوە، بەڵام ڕاستییەکی دیکە هەیە کە ئێراق، سعودیە نییە، ئیسرائیل و میسر و تەنانەت سووریاش نییە. هەموو شتەکان لە ئێراقدا ئاڵۆزن. ئێراق قوڕاوێکی یەکجار گەورەیە، هەر کەس و لایەن و دەوڵەتێک پێی تێخست، تێیدا دەچەقێت، با ئەو کەس و لایەن و دەوڵەتەش، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت، کە گەورەترین زلهێزی بێڕکابەرە.
لەنێو ئەم هەلومەرجە ئاڵۆزەدایە، کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دەیەوێت هاوکێشەکە تەواو سادەبکاتەوە و بە ئێراقییەکان بڵێت: پارتی کرێکارانی کوردستان و نەوتی هەرێم لە بەرانبەر دۆسیەی ئاو و ڕێگەی گەشەدایە. بەڵام لەڕاستیدا شانسی بلۆکبوونی هەر چوار دۆسیەکە و شکستی کۆی ئەو چارەسەرانەی پێشنیازکراون، زۆر بەرزتر و بەهێزترن تا گەیشتن بە ئەنجامێک کە وەڵامی لایەنی کەمی چاوەڕوانییەکانی ئەنقەرە و بەغدا بداتەوە. لە دۆخێکی ئاواشدا، دواخستنی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر، گریمانەیەکی کراوەیە و ئەگەر لە باشترین دۆخیشدا ئەنجامبدرێت، تەنیا سەردانێکی پرۆتۆکۆلی دەبێت و پاش گەڕانەوەی بۆ ئەنقەرە، هەلومەرجە بابەتییەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ لەو دۆخە تراژیدییە ناگۆڕێت، کە باڵی بەسەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێراقدا کێشاوە. [1]
ئەم بابەتە 374 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 05-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 374 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,679
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!