قەلقەڵاشک لەخۆی بەشک.
قەلقەڵاشک یان قەنقەڵاشک مەبەست لە گەڵای دڕووی کنگرە (فەرهەنگی ڕێژگە) لە کاتی ڕێکردن و ڕۆشتندا گەڵای دڕکاوی کنگر داوێن دەگرێت و کەسەکە هەڵوێستەیەک دەکات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێکی ناجۆر یان ڕەفتارێکی دوور لە نەریتی کۆمەڵایەتی بەنهێنی ئەنجامدابێت، کاتێک لە کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیدا باسی کەسێکی تر دەکرێت، ئەم ڕەنگی تێکدەچێت و قسەکان دەباتە سەرخۆی.[1]