دکرێکی پێکرد، ناوی خۆی پێ لەبیرکرد.
دکر: تۆڵە سەندنەوە لە کەسێکی خراپەکار، لە کۆمەڵگەدا کەسانی ستەمگەر زۆرن کە خەڵکی هەژار و بەشمەینەت دەچەوسێننەوە، کاتێک لێیان دەقەومێ یان باریان لار دەبێت، خەڵکی بەتووندی تۆڵەیان لێدەکەنەوە، پەندەکە واتە کارێکی پێکرد، زۆر بەئازار بوو، ناوی خۆی بیرچووەوە. [1]