درۆزن شیو بخوات، ناشتای ناکاتەوە.
درۆزن: بەو کەسە دەوترێت کە بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی خۆی، بەرانبەرەکەی هەڵدەخەڵەتێنێت. شیو: چێشت. ناشتا: بۆ کەسێک بەکاردێت کە سکی بەتاڵ بێت و برسی بێت، بەتایبەت لە دەمی بەیانیدا، پەندەکە واتە: تەمەنی درۆ کوورتە، زوو ئاشکرا دەبێت، گەر کەسێکی درۆزن نانی ماڵێک بخوات و نمەک دەیگرێ و درۆیان لەگەڵ ناکات. [1]