دەڵێی شایە و تەختی لێوەرگەڕایە.
شا: پاشا. تەخت: مەبەست لە دەسەڵاتە. پاشا یان دەسەڵاتدار بەهرەمەندە لە هەموو خۆشییەکی ژیان، کاتێک بەهۆی ئاڵوگۆڕێکەوە دەسەڵاتی نامێنی، دۆخی خراپ دەبێت. بە خاوەن سامانێکی زۆر دەوترێت کە لە قۆناغێکی ژیانیدا لێکەوتبێت و مایەپووچ بووبێت. واتە ژیانی لە دۆخێکی باشەوە هابێتە دۆخێکی زۆر خراپ.[1]