دەڵێی خۆڵ و دۆی کراوە بەسەردا.
دەستەواژەی خۆڵ و دۆ لە کوردەواردا بەواتای بێتاقەتی و گۆشەگیری کەسێک بەکاردێت کە لێقەومانێک یان کارەساتێکی بەسەردا هاتبێت و لە جێگەیەکدا گۆشەگیربووبێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ئەنجامی ڕووداوێک یان کارەساتێک زۆر غەمگین و دڵتەنگ بێت یان لەکەیەک لەسەر کەسێک ئاشکرابووبێت و هیچ لەبارەیەوە نەڵێت.[1]