پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
08-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,482
وێنە 105,500
پەرتووک PDF 19,430
فایلی پەیوەندیدار 97,449
ڤیدیۆ 1,396
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
ژیاننامە
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
حسێن ئارسان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
میرانی ئاغا واحيد بەگى هیرانی
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میرانی ئاغا واحيد بەگى هیرانی

میرانی ئاغا واحيد بەگى هیرانی
ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: میرانی ئاغا واحيد بەگى هیرانی
ناوی باوک: واحید
ساڵی لەدایکبوون: 1920
ڕۆژی کۆچی دوایی: #16-05-1999#
شوێنی لەدایکبوون: #هیران#
شوێنی کۆچی دوایی: هیران
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی عەبدوڵڵا بەگ، کوڕی واحید بەگ، کوڕی عەبدوڵڵا بەگ، کوڕی ئیسماعیل بەگ، کوڕی حەمەد بەگ، کوڕی خدر بەگ، کو‌ڕی میرمەحمەل، کوڕی میر ئەمبێزخانە.
ساڵی (1920ز.) لە شارەدێی هیران له دایکبووە، لە حوجرەی مزگەوتی گەورەی هیران لەلایەن چەند مامۆستایەکی بەتوانا و کارامەی ئەوکات، دەستی بەخوێندن کردووه. ڕۆڵ و کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لە بە شارەدێ کردنی هیران، لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانيشدا، ڕۆڵێکی بەرچاو و گرنگی هەبووه ‌لە ئاوەدانکردنەوه و نۆژەنکردنەوەی هیران و بنیاتنانی خانوو بۆ بەڕێوەبەری شارەدێکە و درووستکردنی چەندین خانوو بۆ کارمەندانی شارەدێ و قیرتاوکردنی چەندین شەقام و جادەی ئەم شارەدێیە، درووستکردنی چەند پردێک لەناو هیران و ڕێگای نێوان هیران و#شەقڵاوە#دا، بەتایبەت درووستکردنی شەقامێک لە ناوجەرگەی هیران کە جوانترین شەقامی گەشتیاری هیرانە.
(ئاغا واحيد بەگ) وەک ‌خودان پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێز و کارامه، ‌‌ڕۆڵێکی گەورەى هەبووە لە ئاشتەوایی و هەڵدانی چەتری تەبایی و خۆشگوزەرانیی خەڵکی ناوچەکه، زۆربەی کات ئەرکی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتيی و خەرجی چارەسەرکردنی هەرکێشە و ئاریشەک هەبوایه ‌دەیخستە سەر ئەستۆی خۆی، قۆناغ و دیوانەکەی هەمووکات شکۆی خزمەتکردنی دۆست و خزم و خەڵکی ناوچەکه و هەژاران و لێقەوماوانی پێبڕاوە‌.
$نیشتمانپەروەریی$
هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلوولەوه، کاتێک #مەلا مستەفا بارزانی# ڕوو دەکاته ناوچەی خۆشناوەتی بەگشتی و بەتایبەت شارەدێی هیران ئەم ناوچەیه دەکاته بنکەی سەرەکی خۆی بۆ هەڵگیرساندنی #شۆڕشی ئەیلوول#.
لە ساڵی (1964) بەدواوه، تاکوو ساڵی (1975) بارەگای لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هێزی سەفینی تێدا بووه، کەسایەتی ناوبراو (میرانی ئاغا واحید بەگ) پێشوازییەکی گەرموگوڕ لە مەلا مستەفای بارزانی دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ دەردەبڕێت بەهەموو شێوەیەک. دیوان و دیوەخانه بەخشنده و دڵگیرەکەی دەبەخشێته شۆڕش و دەبێته بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، که بەسەرجۆگەی (ئاغا واحید بەگ) ناسراوه، ئەم دیوانه دەبێته مەکۆ و هەوێنی شۆڕشی ئەیلوول و خاوەن داستانگەلێکی پڕ له سەروەریی و دلێری پێشمەرگەکان. وەک (شێخ ئیسماعیل کوڕی مەلا عەزیزی کوڕی سافی هیرانی) که ‌بۆ ماوەیەکی زۆر بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئەوکات دەبێت، لە دیمانەیەکی دۆکیۆمێنتاری تەلەفیزیۆنی زاگرۆس لە سازدانی، سەفەر کەریم هاواری، ئاماژه بەمە دەکات و دەڵێت: ئەم شوێنه ماڵی ئاغا واحید بەگه، بارەگای لقی دوو بۆ ماوەیەکی زۆر لێرەبوو، لێرەدا شوێنێکمان هەبوو به تانۆک ڕێکخرابوو بۆ کۆبوونەوه، ئەگەر قەرەباڵغییەک هەبووایه، یان کارێکی تایبەتییمان هەبووایه کۆدەبووینەوه و ئەوەی پێویست بوو ئەنجاممان دەدا...
جگه ‌لەمەش دۆستایەتییەکی نزیک و باشی ‌لەگەڵ سەرکردە (ئیدریس بارزانی) دا هەبووە، لە دوای #شۆڕشی گوڵان#ەوه، کاتێک خەڵکانێکی زۆری باشووری کوردستان ئاوارەی ئێران دەبن (ئاغا واحید بەگ) خۆی و خانەوادەکەی لە #قەسری شیرین# لە #سەر پێلی زەهاو# نیشتەجێ دەبن، لەم شوێنەدا بۆ چەندین جار سەرکردە (ئیدریس بارزانی) کەسایەتی ناوبراو سەردانی یەکتری دەکەن، کاک ئیدریس بارزانی ئامادەیی خۆی بۆ دەردەبڕێت بۆ قۆناغ و دیوانەکەی، چونکه ‌خاوەن کەسایەتییەکی هێندە جوان و لەخۆبورد و و میهرەبان بووە، تەنانەت لەم شوێنەشدا لەم بارودۆخه ناهەمووار و سەختەشدا دەرگای دیوانەکەی واڵا دەکات و دەست لەسەر سینگ دەبێت بۆ خزمەتکردنی خەڵکانی ئاواره و لێقەوماو و هەژارانی ئەوکات، بۆیه سەرکردە (ئیدریس بارزانی) پێی دەڵێت: (مام ئاغا) ئێمە دەمێکه ناو و ناوبانگی کەسایەتی تۆمان بیستووە، کە هەمیشه لەخزمەتی خەڵک و شۆڕش و پێشمەرگەدا بوویت، منیش ئامادەم بەهەموو شێوەیەک هاوکاریت بکەم و هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم. هونەرمەندی ناسراو و دیاری بواری نواندن و شانۆ کاک (بەکر مەعروف) لە دیمانەیەکدا ئاماژە بە دوو هەڵوێستی زۆر کوردپەروەرانەی ئەم میرخاسە دەکات و دەڵێت: دوو لە جوانترین هەڵوێستە کوردپەروەرانەی ئەم کەڵەپیاوە جوامێر و بەخشندە و کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرە کە هەرگیز لەبیرییان ناکەم و پێویستە بە زێڕکفت لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا بنووسرێتەوە، کە ئەمانەن:
لە ساڵی (1981) دا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا بەسەردانێکی تایبەت و کارێکی پێویست چووین بۆ لای میرانی ئاغا واحید بەگ و پێشوازییەکی گەرموگوڕی لەڕادەبەدەری کردین، داوامان لێیکرد فریای (نازم گەردی) بکەوێت و ڕزگاری بکات و بینێرێت بۆ شاخ و دووریبخاتەوە لە شار، کە لە یەکێک لە سەربازگەکانی ڕژێمی دکتاتۆری سەددام حسێندا سەرباز بوو، بە نهێنی هاوکاری و یارمەتیی بێسنووری پێشمەرگەکانی ڕێکخستنی نهێنی ناوشاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دەکرد و (تەسریح) ی دەکردن، لە فەرمانی گرتن و بەسەربازکردندا کە خۆشی یەکێک بوو لەوان، بەڵام لەلایەن ڕژێمەوە ئاشکرا بووە و وا پێویست دەکات بەزووترین کات دەربازبکرێت، چونکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە. ئەمیش بەوپەڕی خۆشحاڵیی و بوێری و دڵسۆزی و کوردپەروەرانەوە، ئەم کارەی ئەنجامدا و دەربازی کرد و ناردی بۆ شاخ، دووریخستەوە لە هەموو مەترسییەک.
هەروەها هەر لە هەمان ساڵدا هونەرمەندی خوالێخۆشبوو (ئەسعەد عومەر) کە بە یەکەوە کاری هونەری و شانۆییمان دەکرد، خەڵکی شاری #کەرکووک# بوو، بەڵام لە شاری هەولێر دەژیا، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە سەر بەڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە بوو، دوای ئەوەی لەسەر کاری سیاسی دەستگیردەکرێت و بۆ ماوەی دووساڵ لە زیندانی ئەبوغرێب بەند دەکرێت، لێخۆشبوونی گشتی ئەوساکەی ڕژێمی بەعس دەیگرێتەوە و ئازاد بوو، بەڵام هەمیشە دەکەوتە ژێر چاودێریی و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی بەعس و بەڕێگای جیاجیا کێشه و سەرئێشەیان بۆ درووست دەکرد و ئازار و ئەشکەنجەیان دەدا. ئێمەش ناچاربووین جارێکی دیکە پەنا ببەینە بەر ئەم میرانە لەخۆبوردە و سینەفراوان و پێشمەرگەدۆست و گەورەیە، جەنابیان بەشانازییەوە ئەمیشی ناردە شاخ و پاراستی لە هەموو مەترسییەک.
کاک سمکۆی تاھیر ئاغای دزەیی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: لە ساڵی (1982) ئەوکات سەرتیپی (90)ی کۆیەی یەکێتیی نیشتمانیی بووم، لە کاتی پێشمەرگایەتی کە دەچوینە هیران لە ماڵی ئەو نانی ئێوارەمان دەخوارد یان چایەکمان دەخواردەوە و دوایی دەڕۆیشتین. بەڵام ئاغای واحید بەگ پیاوێکی زۆر قسەخۆش و ئاوەدان و خانەدان بوو کەسێکی کوردپەروەر و نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەدۆست بوو. به ‌بەردەوام دیوانەکەی دەرگا واڵا بووە بۆ نانپێدان و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی هەموو هێزەکانی پێشمەرگه ‌بەبێ جیاوازیکردن لەنێوان هێز و لایەنه ‌سیاسییەکاندا لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانیش چەندین ئەندامی هێز و لایەنە سیاسییەکانى بەبێ جیاوازی لەژێر چنگی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی سەددام حوسین دەربازکردووە ناردوونی بۆ شاخ. سەرباری ئەمانەیش هەمیشە هۆکاری سەرەکی سەرنەکەوتنی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بۆ یەکنەگرتوویی و ناتەبایی ناوخۆی گەلی کوردی دەگەڕاندەوە.
$ئەدەبدۆستیی:$
شايانى باسکردنە ناوبراو ئەدەبدۆستێکی شەیدا بووە، زمانی فارسی بەباشی زانیوە، بە بەردەوامی دیوانی سافی هیرانی دەخوێندەوه و زۆربەی غەزەل و هۆنراوەەکانیشی ئەزبەربوون، بەتایبەتیی زۆر شەیدای ئەدەبیاتی کلاسیکیی فارسی، زۆربەی کات خەریکی خوێندنەوەی دیوانی هەردوو گەورە شاعیری فارس (حافزی شیرازی و سەعدی شیرازی) بووە . خۆشی تا ئەندازەیەک دەستی نووسینی هۆنراوەی هەبووە، خاوەن خورپه و هەستەگەلێکی جوان و ناوازە بووە .
(ئاغا واحيد بەگ) ڕێکەوتی (16-05-1999) کاتژمێر دوازدەی شەو بەهۆی نەخۆشييەوە کۆچی دوایی کردووە، لە زێدگای باوک و باپیرانی هەر لە شارەدێی هیران بەخاک سپێررا .

ئەمەی خوارەوەش یەکێکە له ‌نموونەی هۆنراوەە جوانەکانی:

دەبا بمرین لە بۆ خۆمان له ‌داخی حیزە دنیایێ
کە چەند کەس بوون بە تاجیر و ئێمەش ماوین له ‌سەحرایێ
ئەوەل گەنجین ئەوا ڕۆیی به ‌پیريش تازە بۆن نایێ
لە دەستن چوو دین و دنیا بە غەوسی مار لە بەغدایێ
گەلێ ماندی و مشەقەت بووین لە فرتوفێری دنیایێ
ئەوا ئیمڕۆ کە زانیمان لەو ئیشانە چ دەرنایێ
زەمان ئیمڕۆ لەگەڵ پێشوو وەکوو جاران بە کارنایێ
ئەگەر نەتبێ پارەوپول ئەسڵ و نەسەب به ‌کەڵک نایێ
مەڵێ خزم و کەسم زۆرە بەقیمەت یەک فلس نایێ
ئەگەر هەتبێ خزم زۆرە ئەگەر نەتبێ بۆ لات نایێ
فکر لێکە لەهەر لایێ یەکێ پیاو بوو چی بۆ نایێ
لە نامەردیش چ دەرنایێ دیناری بێ وەکوو کایێ
بڕۆ (ئاغا) بۆ خۆت دانیش تەماشاکە له ‌مەودوایێ
لە عەسری ئەو زەمانەیدا ‌پیاوی موفلیس به ‌کەڵک نایێ
$سەرچاوه:$
1- ثامر عبدالحسن العامري، موسوعة العشائر العراقية، المجلد7، طبع 2، 2009.
2- نعمان ماهر الکنعاني، ضوء على شمال العراق، طبع 2، 1965.
3- بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، مەسعود بارزانی، بەرگی سێیەم، بەشی یەکەم (19611975) شۆڕشی ئەیلوول .
4- مەلا خالید فریزی، چەند زانیاریەک دەربارەی ناوچەی خۆشناوەتی، 2006، ھه ولێر.
5- ئەیار ئەلباشا، گۆڤاری خازر (ڕۆڵ و پێگەی شارەدێی هیران له خەباتی شاخدا) ئامادەکردنی، ژماره، 195.
6- ئەیار ئەلباشا، گۆڤاری خازر (کەسایەتی دیاری دەڤەری خۆشناوەتی ئاغا واحید بەگ هیرانی) ژمارە 200، تەمموزی2022 .
7 -دیمانەیەکی دۆکیۆمێنتاری تەلەفیزیۆنی زاگرۆس لە شارەدێی هیران، لەگەڵ خوالێخۆشبووبەڕێز (مەلا ئیسماعیل کوڕی مەلا عەزیز سافی هیرانی) ، لەلایەن ئامادەکارو پێشکەشکار (سەفەر کەریم هاواری) لە ڕێکەوتی، (15-10-2014) .
8- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ( سمکۆ تاھیر ئاغا دزەیی) ، ئەندام پەڕڵەمانی خانەنشینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئامادەکار، داریان خۆشناو، لە ڕێکەوتی 17-8-2021 .
9- کۆسرەت خۆشناو، گۆڤاری سلێمانی (شارەدێی هیران و میرانی ئاغا واحید بەگ) ، ژمارە، 206، مانگی 7و8ی 2022 .
10- سەنگەر شێخ مەموندی، گۆڤاری کەکۆن (تاجەکەی دەڤەری خۆشناوەتی میران ئاغا واحید بەگ) ، ژمارە، 72، کانونی یەکەم، 2022 .
11- سەنگەر شێخ مەموندی، گۆڤاری شارباژێڕ (هیران... شارەدێی جوانی وگەشتیاری) ، ژمارە، 23، وەرزی بەهاری 2023 .
12- کۆسرەت خۆشناو، گۆڤاری دیوان (شاباڵەکەی بەخشندەیی ئاغا واحید بەگ هیرانی) ، ژمارە، 16، ئەیلوولی 2022 . [1]
ئەم بابەتە 51,025 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1920
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-05-1999 (79 ساڵ)
جۆری کەس: ناسراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): شەقڵاوا (خۆشناوەتی)
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): شەقڵاوا (خۆشناوەتی)
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 26-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 17-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 51,025 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1102 KB 26-07-2023 سارا سەردارس.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دروست کردنی باسوق و سنجوق لە دۆشاوی ترێ
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
دیاردەکانی ژیان لە وردبینە گیانەوەردا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی دووەم و کۆتایی
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
کورتەباس
شانۆگەریی ورچ
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
ژیاننامە
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
16-07-2022
سەریاس ئەحمەد
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
حسێن ئارسان
10-06-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
حسێن ئارسان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
08-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,482
وێنە 105,500
پەرتووک PDF 19,430
فایلی پەیوەندیدار 97,449
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دروست کردنی باسوق و سنجوق لە دۆشاوی ترێ
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
دیاردەکانی ژیان لە وردبینە گیانەوەردا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی دووەم و کۆتایی
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
کورتەباس
شانۆگەریی ورچ
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
فۆڵدەرەکان
پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - چیرۆک پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - منداڵان پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - وەرگێڕدراو پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - ئینگلیزی پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - فایلی PDF - نەخێر پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕۆمان پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.297 چرکە!