خانوو بناغەکەی لەسەر گوفەکی بێ، زوو دەڕوخێ.
هەموو تەلارێک کە بنیاتدەنرێت. دەبێت بناغەیەکی هەبێت بۆ ئەوەی لەسەری بووەستێت، بناغە گەر بێ بنەما و پوچەڵ بێت، زوو دەڕوخێ و تیادەچێت. واتە: بناغەی پەروەردەی مرۆڤ لە منداڵییەوە گەر پتەوبێت، لە قۆناغی لاویی تا پیریی ناکەوێتە هەڵەی گەورەوە. [1]