پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی کارای ناحکومی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
حاجی لەق لەقەکانی کوردستان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,661
وێنە 106,370
پەرتووک PDF 19,234
فایلی پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,376
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
مادە ھۆشبەرەکان مەترسیە گەورەکەی کۆمەڵگا
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مادە ھۆشبەرەکان مەترسیە گەورەکەی کۆمەڵگا

مادە ھۆشبەرەکان مەترسیە گەورەکەی کۆمەڵگا
مادە ھۆشبەرەکان مەترسیە گەورەکەی کۆمەڵگە
#لوقمان مستەفا ساڵح#
#10-07-2023#

ماددەھۆشبەرکان یەکێکە لە کێشە ھەرە ترسناکەکان کە بەرۆکی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی گرتووە، کێشەیەکە لە ھەموو جیھاندا ڕیشەیەکی مێژووییان ھەیە، وە ھەرەشەیە بۆ سەر ئاساییشی نەتەوەیی، چەکێکی کۆمەلکوژی بێدەنگە.
ماددەھۆشبەرکان کە ھەرێمی کوردستان بێ بەش نییە لەم چەکە کۆمەلکوژە، شەری ئەمڕۆی ڕێخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتان ھەر لەگەڵ تێرۆر نییە، بەڵکوو ھاوکات جەنگێکی تریش ھەیە کە بەرنگار بوونەوەی خراپ بەکار ھێنانی ماددەھۆشبەرکانە، بازرگانی پێکردنی ئەم مادانە ئەمڕۆکە بابەتێکی سیاسی و ئابوور ییە، ھەروەھا پەیوەندی بە ئاساییشی نەتەوەییەوە ھەیە، لە کوردستانی لەمەڕ خۆشماندا، ئالوودەبوون بە ماددەھۆشبەرکان وەکوو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی جیدی و نوێ دەرکەوتووە، ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە کاری کردۆتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانمان کە ژمارەیان ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بوونە، لە ئەنجامی کارلێکردنی لەگەڵ کێشە کۆمەڵایەتییەکانی تر وەک ، تەلاق، خۆکوژی، ھەلاتن لە مالەوە و لادانی سێکسی...... ماددەھۆشبەرکان ئێستا بە یەکێک لە چوار تەنگژە و پرسە جیھانیەکان دەژمێردرێت:-تەنگژەی لەناو چونی ژینگە، تەنگژەی ھەرەشە ئەتۆمی، تەنگژەی ھەژاری، تەنگژەی ماددەھۆشبەرکان.
سێیەمین بازرگانیە لە دوای چەک و نەوتەوە دێت، بێگومان چەمکێکی زۆر ھەیە کە پەیوەندی دارە بە ماددەھۆشبەرکان.
دەتوانین بە شێوازە زانستییەکەی ئاوا بیناسێنین
=KTML_Bold=-پێناسە:-=KTML_End=
مادەی ھۆشبەر: (هەموو ئەو ماددە خاو و ئامادەکراوانەن کەتایبەتمەندى وریاکەرەوە و ئاوارشکێنیان تێدابێت و بەکاربهێنرێت جگە لە بوارى پزیشکى و پیشەسازى سوودبەخش بارى ڕاهاتن درووست دەکەن لە ڕووى جەستەیی و دەروونییەوە زیان بە تاک و کۆمەڵگە دەگەینن)
=KTML_Bold=ماددەى هۆشبەر سێ جۆرە:-=KTML_End=
1- وریاکەرەوەکان (stimulants)
2- هێمن کەرەوەکان (depressants)
3- هەڵوەسەهێنەرەکان (hallucinogens)
ئەم ماددانە ئەگەر بە شێوەیەکی نازانستی و زیاد لە پێویست و بە ڕێگای هەڵە بەکاربێن دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە بەکارهێنەر یان کەسانی چواردەوری بەکارهێنەر، لە هەندێک بارودۆخدا کەسی ئالوودەبوو لەکاتی بەکارهێنانی ماددەی ھۆشبەردا تاوان ئەنجام دەدات یاخود ھەڵسوکەوتی نامۆ دەنوێنێت، هەروەها کەسایەتی و هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەوروبەریدا دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا زیانی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ بەکارهێنەر و دەوروبەری هەیە، بەکارھێنانی ماددەی هۆشبەر بەکارهێنەرەکەی تووشی سزای یاسایی دەکات، کەجۆری سزاکان لێرەدا باسی لێوەدەکەین.
کەسی تووش بوو بە مادە ھۆشبەرەکانیش بە کەسێک دەوترێت کە پێویستییەکی زۆری دەروونی و جەستەیی بە مادەی ھۆشبەر ھەیە کە لەپێناو بە ئەنجام گەیاندنی پێویستییەکانی دەبێت لە مادەھۆشبەرەکان بە شێوەیەکی ھەمیشەیی و لە کاتێکی دیاری کراودا کەڵک وەر بگرێت و پێوەی ئالوودە دەبێت.
=KTML_Bold=-پێناسەی ئالوودەبوون:-=KTML_End= ئاڵوودەبوون نەخۆشییەکی دەروونی کۆمەڵایەتی و ئابوورییە، کە ھۆکارەکەی کەڵک گرتن لە مەوادێکی وەکوو ئەلکحول، تلیاک ، حەشیشە، کە دەبنە ھۆی پابەندبوونی مرۆڤ لە بواری دەروونی و فیزیۆلۆژییەوە و کارکردی لەش، دەروون و نێو کۆمەڵگەی مرۆڤ دادەبەزێنن.
ئالودەبوون، دەکرێت پەیوەست بێت بە شتێکی کۆمەڵایەتی، وەک قومارکردن، یاخود بە کردەیەکی دەروونی وەک سێکس یان یارییە ئەلکترۆنییەکان. بەشێوەیەکی گشتی، هەر شتێک یاخود کردارێک کە ببێتە هۆی چالاککردنی سیستەمی پاداشت لە مرۆڤدا، دەکرێت ببێتە ئالوودەکەر.
=KTML_Bold=-ھۆکارەکانی ئالوودەبوون:-=KTML_End=
• باوەڕ بەخۆنەبوون و لەدەستدانی ھەست
• ھاوڕێی خراپ و خستنە داوی بێ ئومێدی
• خراپی باری کۆمەڵایەتی و ڕۆچون بەرەو تاریکی
• باری ئابووری خراپ کەم دەرامەتی یا بەپێچەوانە وە
• کەمی یا خود خراپی پەروەردەی خێزان
• کەمی ئاستی زانست و زانیاری
• بێ کاری و بی پیلان
• نەخۆشی دەروونی
ناسەقامگیری بارودۆخی سیاسی.
لەپاڵ ھەمووشتێ، نەبوونی پلانی تۆکمە بۆ ڕووبەر بوونەوەی کێشە و گرفتەکان
• خۆشاردنەوە یاخود ڕاکردن لە چارەسەر کردنی کۆسپ و تەنگ و چەڵەمە.
• بەکارھێنانی توندوتیژی لەکاتی پەروەردە ‌کردن یەکێکە لەھۆکارەسەرەکییەکان
=KTML_Bold=+چارەسەرکردنی ئالوودەبوون:-=KTML_End=
بەگشتی و ئالوودەبوون بە ماددە ھۆشبەرەکان بەتایبەتی زۆر سەختە، ‌کاتی زۆری دەوێت ھەروەھا زۆری تێ دەچێت، کێشەیەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگە و دەوڵەت لەبەرئەوەی کۆمەڵگە لە جیاتی بایەخ و پەرەپێدانی بواری تەندرووستی، خوێندن، پیشەسازی، ژینگە و بەرفراوانترکردنی کاروبار و چالاکیی لاوان و گرنگی دان بەژیان و گوزەر‌انی منداڵ و خێزان ناچارە مەسرەف بکات لە چارەسەرکردنی دیاردەی ئاڵوودەبوون بەکردنەوەی بەندیخانەو شوێنی تایبەت بۆ چارەسەرکردن ئەمەش بێگومان دەبێتە ئەرکێکی گەورە لەسەر کۆمەلگا ‌لەبەر ئەوەباشترین چارەسەر ئەوەیە تاک بەھەموو شێوەیەک خۆی دوور ڕاگرێت لەم دیاردە نابەجێیە، بەپێی توانا ھەوڵی ئەوەبد‌رێت باس لەزیانەکانی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان بکرێت لەناوو کۆمەڵگە بە تایبەتی لەناو گەنجەکان بەشێوەیەکی ئاشکرا.
پەڕڵەمانی کوردستانیش ئەم بابەتەی بە ھەند وەرگرتووە، ھەر بۆیە لە دوو توێی چەند مادەیەک جۆری سزاکانی دیاری کردووە.
=KTML_Bold=-سزای یاسایی بۆ کەسانی بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر:-=KTML_End=
+یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە عەقڵیەکان - لە هەرێمی کوردستان - ئێراق
ژمارە (1) ی ساڵی 2020
+بڕگەی شەشەم لەمادەی (1) ی یاساکە بەم جۆرە پێناسەی ماددەی هۆشبەر دەکات:
هەر ماددەیەکی سرووشتی یان پێکهێنراوە لەو ماددانەی لە خشتەکانی (1، 2، 3، 4) ی هاوپێچی ئەم یاسایەداهاتوون.
وەک: ئەلفامیتادۆل، بەنزیل مۆرفیل، کۆکایین، هێرۆیین، ئەفیۆن و...هتد.
+ماددەی (25) ی یاساکە ئاماژە بەوە دەدات کە هەر کەسێک یەکێک لەم کردارانەی خوارەوە ئەنجام بدات، بە لەسێدارەدان یان زیندانیکردنی هەتاهەتایی سزا دەدرێت:
1. بازرگانی کردن بەو ماددانەوە کە یاساکە ئاماژەێ پێداوە بەدەر لە حاڵەتانەی کە یاساکە مۆڵەتی پێداون هاوردە یان هەناردەی کردبێت.
2. بەرهەم هێنان و درووست کردنی ئەو ماددانە لەدەرەوەی چوارچێوەی یاساکە بە مەبەستی بازرگانی پێوەکردن.
3. چاندنی ڕووەک بە مەبەستی بازرگانی پێوەکردن کە ماددەی هۆشبەری لێبەرهەم بێت یان هاوردە و هەناردەی تۆووی ئەم ڕووەکانە بەدەر لە حاڵەتانەی کە یاسا ڕێگەی پێداون.
هەروەها ماددەی (26) ی یاساکە ئاماژە بەوە دەدات کە هەر کەسێک یەکێک لەمانەی خوارەوە ئەنجام بدات ئەوا سزادەدرێت بە بەندکردنی هەتاهەتایی یان کاتی یاخود پێبژاردن بە بڕی 30 بۆ 90 ملیۆن دیناری ئێراقی هەر کەسێک کە بازرگانی پێوە کردبێت، کڕیبێتی، فرۆشتبێتی، گواستبێتییەوە، بەکاریهێنابێت، نێوەندگیری و بازاڕگەرمی بۆ کردبێت، پێشکەشی کەسی تری کردبێت، هاندەری بەکارهێنانی بوبێت، شوێنێکی بۆ ماددەی هۆشبەر یان کارتێکەری عەقڵی بەڕێوەبردبێت یان ئامادەکردبێت یان ڕەخساندبێت.
=KTML_Bold=-دەرەنجام:-=KTML_End=
ئالودە بوون بە مادە ھۆشبەرەکان لە ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا زەنگێکی ترسناکە و کێشەیەکی گەورەیە، وە بووەتە مۆتەکە بۆ ئێستا و داھاتووی نەوەکانی دواڕۆژی میللەتەکەمان، گەر ئاوا بەردەوام بێت بێگومان ئەم وڵاتە دەخاتە ژێر مەترسیەکی گەورەوە، ڕەنگە ئەمەش پلان و بەرنامەی درێژراوی دوژمنان و نەیارانی گەلەکەمانی لە پشتەوە بێت وە کێشە و قەیرانەکان و نەبوونی کار ، ڕەنگە کۆمەڵێ ھەلی لەباربن بۆ بڵاوبوونەوە و بەرپابوونی ئەم دیاردە نەخوازراوە لەنێو کۆمەڵگەدا، بە پێی ڕاپۆررت و ئامارە نھێنیەکان ژمارەی بەکاھێنەران و تێوەگلاوانی مادە ھۆشبەرەکان لە ھەڵکشاندایە ئەمەش ھەڵوێستەیەکی جدی دەوێ لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ بە گژاچوونەوەو بنەبڕکردنی ئەم حاڵەتانە کە ھەرەشەی گەورەی درووست کردووە لەسەر داھاتووی گەنجان و ڕۆڵەکانمان وە پێویستە بایەخێکی تەواوی پێ بدرێت لە ڕووی مادی و معنویەوە ئەگەرنا لە سنووری خۆی تێپەرێت چارەسەرکردنی کارێکی دژوار دەبێت و ئاسان نابێت.
لەگەڵ ئەوەشدا نابێ ڕۆڵی دەزگا تایبەتمەندەکانی لایەنی ئەمنی و ئاساییش، کەرۆڵی بەرچاویان ھەیە لە باشکردن و کەم کردنەوەی بازرگانی بەمادە ھۆشبەرەکان، بەکەم سەیربکرێ.
ھەروەھا ڕۆڵی دەزگا ڕاگەیەندەکانیش لە بیر نەکەین کە لە ھۆشیاری تاک ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینن.
بەڵام لەسەروی ھەمویەوە باشبوونی باری ئابووری، چارەسەری بنەڕەتییە بۆ کەم بوونەوەی ئەم دیاردە کوشندەیەی کۆمەڵگە.
تێبینی:- بەسوود وەرگرتن لە کۆمەڵێ بابەتی زانستی و یاسایی لە ئەنترنێت. [1]
ئەم بابەتە 475 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | westganews.net
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 15
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لاوان
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: ماددە هۆشبەرەکان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 11-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 11-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 11-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 475 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
کورتەباس
لاوکی موسۆ
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی کارای ناحکومی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
حاجی لەق لەقەکانی کوردستان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,661
وێنە 106,370
پەرتووک PDF 19,234
فایلی پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
کورتەباس
لاوکی موسۆ
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.75 چرکە!