پیسکەپیاوی دووری ئاوایی.
پیسکە: مەبەست لە کەسی چرووسک و دەستنووقاوە. ئاوایی؛ گوند یان لادێ. لە کۆمەڵگەدا کەسانیک هەن کە پارەپیس و چرووکن، لە لێقەوماندا دەستگیرۆیی کەس ناکەن و دەستی هاوکارییان کوورتە، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی دەستنووقاوە، کە هەمیشە خۆی دوورەپەرێز دەگرێت، نەوەک داوای هاوکاری لێبکرێت. [1]