پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
29-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,277
پەرتووک PDF 19,335
فایلی پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
فایەق حامید ئەسعەد
ناسیۆنالیزمى نەمر
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناسیۆنالیزمى نەمر

ناسیۆنالیزمى نەمر
ناونیشانی بابەت: ناسیۆنالیزمى نەمر
ئامادەکردن: #محەمەد حسێن زادە#

دەکرێت ناسیوناڵیزم وەک ھەستکردن بە چارەنووسێکی ھاوبەش لەنێو خەڵکانێکدا پێناسە بکرێت.
تا ئێستا ھەموو نەتەوە بێ دەوڵەتەکان بۆ گەیشتن بە ئامانج و دەوڵەتی خۆیان، کەڵکیان لە ناسیوناڵیزم و ئامۆژەکانی وەرگرتووە.
پێناسەیەکی پڕوپەرداخت لە ناسیوناڵیزم و تەنانەت پێناسەیەک کە ھاودەنگی زۆرینەی بیرمەندانی لە پشتەوە بێت، زۆر ئەستەمە. لە مانایەکی گشتیدا، دەکرێت ناسیوناڵیزم وەک ھەستکردن بە چارەنووسێکی ھاوبەش لەنێو خەڵکانێکدا پێناسە بکرێت، کە ڕابردوویەکی ھاوبەش و خولیای داھاتوویەکی ھاوبەشیان ھەیە. ناسیوناڵیزم دەکرێت جۆرێ وشیاری بێت و بۆ یەکپارچەکردنی گەلێک بە کار بھێنرێت، کە لەوانەیە لە ناو خۆیاندا سەر بە گرووپگەلێکی بچووکتر و جیاواز بن. ناسیوناڵیزم دەکرێت ئاماژە یان دۆکترینێک بێت کە ئامانجەکەی وەفاداری، ھۆگری و میھرەبانییە بە نیسبەت نەتەوەیەکی تایبەت، و ئیرادەکردن بۆ باڵندەگی و پێشخستنی ئەو نەتەوە. ناسیوناڵیزم دەتوانێت بزووتنەوەیەکی ئایدۆلۆژیک بێت کە بە ئامانجی وە دەستھێنان و پاراستنی سەربەخۆیی و یەکانگیری کۆمەڵگەیەکی جیاواز، سەھەڵ دەدات، بە مەرجێک کە ھێندێک لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵگەیە، خۆیان بە نەتەوە بزانن. ناسیوناڵیزم چ وەک ھەست، چ وەک جۆرێک وشیاری یان شێوەی تێفکرین یاخود تێگەیشتنێکی سیاسی، چ وەک ئایدۆلۆژی، چ وەک دۆکترین یان ئامۆژگاری و چ وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی و… ھتد، پێناسە بکرێت، “نەتەوە” وەک بنەڕەتیترین چەمک، دەکەوێتە چەقی باسەکە. واتا بەبێ نەتەوە، ناسیوناڵیزم بێ ناوەرۆکە و ھیچ مانایەکی نییە. بەڵام نەتەوە چییە؟
ھەندێک لە بیرمەندان، نەتەوە وەک چوارچێوەیەکی بەرچاو و سیاسی پێناسە دەکەن. واتا نەتەوە پێکھاتووە لە خەڵکانێک/حەشیمەتێک کە لە نیشتمانێکی دیاریکراودا، لەژێر دەسەڵات و حاکمییەتی دەوڵەتێک دان. بەڵام ئەم پێناسە سیاسییە، ئەو نەتەوە بێ دەوڵەتانە لە خۆ ناگرێت کە خاوەن بنکەیەکی سیاسی فەرمی بە ناو دەوڵەت نین.
ئەگەر ھەژمارێکی زۆر لە خەڵک، لە نیشتمانێکی ھاوبەشدا، ھەست بەوە بکەن خاوەن تایبەتەمەندیگەلێکی ھاوبەش وەکوو: زمان، مێژوو، یادەوەری، ئایین یان چارەنووسی ھاوبەش پیکەوە دەیانبەستێتەوە، پێکھێنەری نەتەوەیەکن. لێرەدا مەرج ئەوەیە کە خەڵک ھەست بەوە بکەن کە لەو تایبەتەمەندییانەدا ھاوبەشن. تەنانەت ئەندێرسۆن، نەتەوە بە کۆمەڵگەیەکی وێنایی یان خەیاڵی (imagined community) دەزانێت. ئەندامانی نەتەوە، نە ئەندامانی دیکە دەناسن و نە دەیانبینن، بەڵام بە ھەر حاڵ، باوەڕیان وایە کە ھەموویان سەر بە نەتەوەیەکن. کەوابوو، ھەر ئەوەندە ئەندامان خۆیان وەک کۆمەڵگەیەک پێنسە بکەن، نەتەوە، بوونی ھەیە.
ھەر وا کە ئاماژەم کرد، سەرگۆڵی ناسیوناڵیزم، نەتەوەیە و یەکەمین ئامانجی ناسیوناڵیزم دەوڵەتخوازی بۆ نەتەوەیە. بەواتایەک، لە ڕوانگەی ناسیوناڵیزمەوە، نەتەوەکان بوونیان ھەیە و دەبێت خاوەن کۆمەڵگەیەکی سیاسی، دەسەڵات و بە کوورتی، خاوەن دەوڵەت بن. بەکردەوەش ھەوڵدانی نەتەوەکان لە ئاستی جیھانیدا لە کاتی سەرھەڵدانی نەتەوە و ناسیوناڵیزمەوە تا ئێستا بەردەوام بووە.
ھەرچەندە لە پاش پەیمانی وێستفاڵیا (1648) وە دەسەڵات و سەربەخۆیی سیاسی دەوڵەتە جیاوازەکان، جێگیر بوو، بەڵام ھێشتا وڵاتەکان، وڵاتی پاشاکان بوون و چەمکی نەتەوە بە شێوەیەکی زەق و کاریگەر، سەری ھەڵ نەدابوو. ئەوە شۆڕشی فەڕەنسا لە ساڵی 1789 بوو کە بووە خاڵی سەرھەڵدانی ڕاستەقینەی ناسیوناڵیزم. ئەو شۆڕشە مەزنە، بنەمای پێکھاتنی سیستەمی سیاسی نوێی دابین کرد و کەوتە دژایەتی لەگەڵ سیستەمی خانەدانیی و ئەشرافی کۆن. لەوە بە دواوە، ناسیوناڵیزم بووە ئایدۆلۆژیای زەق و پیرۆز و لە پەیوەندی لەگەڵ چەمکگەلێکی وەک دیموکراسی و بەرابەریدا، ڕەوایی سیاسی بەدەست ھێنا و زیاترین کارییگەریی دانا لەسەر گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگەی سیاسی. ناسیوناڵیزم ھەموو پاساوە پێشووەکانی وەلا نا و لەبەرانبەردا ڕوانگەیەکی ھێنا ئاراوە کە تیایدا، حکومەتەکان لەبەر ئەوە ڕەواییان دەبێت، کە نوێنەری نەتەوەی خۆیانن. پێشتر، بنەمای ڕەوایی، نەک نەتەوە، بەڵکوو ئایین و پاشایەتی یاخود ئەندامبوون لە خانەدانێکدا بوو.
ناسیوناڵیزم سەرەتا لە ئەورووپا و پاشان لە ھەموو جیھاندا بڵاو بوویەوە. لە ئەورووپادا بە تایبەت ھاوکات لەگەڵ سەرکەوتنەکانی (ناپلیۆن) ، ناسیوناڵیزم پەرەی سەند و بووە ھۆکاری سەرەکی زۆربەی گۆڕانکارییەکان. خۆ لێ گێل کردن و گوێ پێ نەدانی کۆنگەری ڤیەننا لە ساڵی 1815دا، نەک ھەر نەبووە ھۆی لاوازی و لەنێوچوونی ناسیوناڵیزم، بەڵکوو نەتەوەکان زیاتر لە پێش، سەرنجیان ڕاکێشرا بۆ لای ناسیوناڵیزم و ناوەرۆکەکەیان وەرگرت. لەوە بەدوا ھەر گرووپێکی خەڵکی، کە خۆیان بە نەتەوە دەزانی، بە شوێن پێکھێنانی شوناس و دەوڵەتی خۆیانەوە بوون. ئەو خواستە زنجیرەیەک بوو کە تا ئێستاش ھەر بەردەوامە. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا، یونان، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا وەک ھێمای ناسیوناڵیزم دەرکەوتن. دواتر لە ئیمپراتورییە چەند نەتەوەییەکانی ئەورووپای ناوەندەنی و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپادا- ئیمپراتورییەکانی نەمسا- مەجارستان، پرۆس، ڕووسیا و عوسمانی- پەرەی سەند.
ئیتالیا و ئەڵمان لە ڕێگای شەڕ و ململانێوە ڕێگایەکیان دۆزییەوە بۆ یەکگرتنەوەی یەکینە بچووکەکانی نێو خۆیان. یونان لە ساڵی 1830دا ڕایگەیاند کە لە عوسمانی جیا بووەتەوە و سەربەخۆیی ڕاگەیاند. تا ساڵی 1878 ڕۆمانیا و سێربێستان سەربەخۆییان وە دەست ھێنا. بۆلغارستان لە ڕووی یاساییەوە تا ساڵی 1908 سەر بە عوسمانی بوو، بەڵام لە دەیەی 1880وە بە کردەوە وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ سیاسەتی دەکرد. تا ساڵی 1900 شۆڕشگێڕانی وڵاتانێکی وەک فیلیپین، ئەندۆنێزیا، جەزائیر و ھیندستان ھەوڵیان دەدا خۆیان وەک نەتەوە، بناسێنن. لە ئەمریکای لاتیندا چەندین شەڕ بە مەبەستی سەربەخۆیی لە ئێسپانیا لەنێوان ساڵانی 1810 و 1820دا ڕووی دا. پاراگۆئەو ئۆرۆگوای شەڕیان دەکرد تا لە ئەرژەنتین و بەڕازیل جیا ببنەوە. بولیوی و ئەکوادۆر لە یەکگرتنەوە لەگەڵ پیڕۆ خۆیان بوارد. کۆلەمبیای گەورە دابەشبوو بەسەر کۆلەمبیا و ڤەنزۆیلادا. ئیالەتەکانی ئەمریکای ناوەندی دابەش بوون بەسەر گواتمالا، ھیندوڕاس، نیکاراگۆ، کاستاریکا و سالوادۆردا. لە ئەفریقیای ژێر سەحرا، لیبێریا لە ساڵی 1847دا سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند. لە ساڵی 1822دا، دژبەرانی نفوزی بەریتانیا و فەڕەنسا لە میسردا، دروشمی “میسر بۆ میسرییەکان”یان دەگۆتەوە.
ئەو ڕەوتە لە ھەموو جیھاندا پەرەی سەند، بە شێوەیەک کە تا ساڵی 1914 سیستەمی نێونەتەوەیی بە گشتی 32 دەوڵەتی دەسەڵاتداری تێدا بوو. بەڵام لە ساڵی 1920دا ھاوکات لەگەڵ دامەزراندنی کۆمەڵگەی نەتەوەکان، ئەو ڕێکخراوەیە 42 ئەندامی ھەبوو؛ لە ساڵی 1945دا، 52 ئەندام و لە ساڵی 1988دا ئەو ژمارەیە گەیشتە 159 و لە ساڵی 1997 زیاد کرا بۆ 185 ئەندام. لە ساڵی 2006یشدا 193 وڵات ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون. ئئستا زیاتر لە 200 وڵات ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیەن. ئەوە نیشان دەدات کە نەتەوە و ناسیوناڵیزم لە کاتی سەرھەڵدانییەوە تا ئێستا سەرنج ڕاکێش بووە و وەک دیاردەیەکی جیھانیی ڕاستەقینە بەردەوام، کاریگەریی خۆیان لەسەر دیاردە و ڕووداوەکان داناوە. نەخشەی سیاسی جیھان لە ماوەی دوو سەدەدا بە گشتی گۆڕاوە. زۆرێک لە نەتەوە بێ دەوڵەتەکان بە گرنگی دان بە نەتەوە و کەڵکوەرگرتن لە ناسیوناڵیزم، ئێستا سەروەر و خاوەن نەتەوەی خۆیانن. ھێندێکی دیکە سەرەڕای زۆرێک ھەوڵ و تێکۆشان ھێشتا بە زۆر ھۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجی سەرەکی خۆیان.
بەڵام ئەو ھەموو نفوز و کاریگەرییە، ڕێگر لەوە نەبووە کە ناسیوناڵیزم نەکەوێتە ژێر ڕەخنە و پەلاماری بیرۆکە و ڕوانگە و تەنانەت ئایینە جیاوازەکان. دەزانین کە گەلێ جار باسی مەرگ و نەمانی ناسیوناڵیزم کراوە و دەکرێت. دژبەرانی ناسیوناڵیزم چەند دەستەن و گریمانەی جیاوازیان ھەیە و ھەوڵ دەدەم بە کوورتی ئاماژەیان پێ بدەم. دەستییەک لەوانە، ئیماندارە ئایینییەکانن. ئەوانەی کە ھەوڵی دامەزراندی ئومەتێکی جیھانی دەدەن، بەڵام پێیان وایە کە ناسیوناڵیزم بە زەقکردنەوەی چەمکی نەتەوە، ڕێی لە پێکھاتنی ئومەتی جیھانی گرتووە. ئەو ئیماندارە ئومەتخوازانە، بە گەڕانەوە بۆ ئامۆژگارییە ئایینییەکان و پەڕتووکە ئاسمانییەکان و نەریتی پێغەمبەرانیان، ناسیوناڵیزم وەک دیاردەیەک پێناسە دەکەن کە دەبێتە ھۆی دووبەرەکی، و لەمپەڕە لەبەر سازکردنی ئومەتێکی ئایینی لە ئاستی جیھانیدا.
دەستەیەکی دیکە لە دژبەرانی ناسیوناڵیزم، ئایدیاڵیستەکانی (Idealists) بواری سیاسەتی جیھانین، کە لانی کەم لە پاش شەڕی یەکەمی جیھانییەوە، کە شەپۆلێکی دیکەی ناسیوناڵیزم، جیھانی گرتبووەوە، ئەوان باسی ئەوەیان دەکرد کە ناسیوناڵیزم دیاردەیەکی کاتییە و مۆدێکە کە خێرا کاتی بەسەر دەچێت و دەبێتە قوربانیی پەرەسەندنی پەیوەندی چەند لایەنەی نێوان ئەکتەرە جیھانییەکان و نەتەوە جیاوازەکان. ھەروەھا، ھەم لیبڕاڵە جیھانگەراکان و ھەم ئەو بیرۆکەوانانەی کە دواتر و بە تایبەت لە دەیەی 1970وە خۆیان وەک باوەڕمەندانی پێکھێنانی کۆمەڵگەی جیھانی (لەبەرانبەر کۆمەڵگەی نێو-دەوڵەتی) ناساندووە، دەکرێت وەک دەستەی سێیەم ئاماژەیان پێ بکەین. ئەوانیش ھاوشێوەی ئایدیاڵیستە پێشینییەکانی خۆیان، دەڵێن کە ناسیوناڵیزم بووەتە ھۆی درووستبوونی سنوورگەلی دەستکرد لە جیھاندا و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دابەش کردووە و ھۆکاری سەرەکی زۆربەی شەڕ و ئاژاوە و ململانێ و پێکدادانەکان بووە و نەیھێشتووە کە بەرژەوەندی مرۆڤایەتی، جێگای بەرژەوەندی نەتەوەیی بگرێتەوە. ئەوان دەڵێن لە کوتاییدا مرۆڤەکان ئەو تایبەتەمەندییە خراپ و ناحەزانە قەبووڵ ناکەن و دەرئەنجام ناسیوناڵیزم کوتایی پێ دێت و کۆمەڵگەی جیھانی، جێگای کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەگرێتەوە. لەوانەیە ئەمانە باسەکانیان سەبارەت بە دابەشکردنی جیھان و دەرئەنجامە خراپەکانی ناسیوناڵیزم، ڕاست و درووست بێت، بەڵام کێشە ئەوەیە کە نازانن کەی و چۆن و لە چ سەردەمانێکدا ناسیوناڵیزم کوتایی پێ دێت و ئەو کۆمەڵگە ئارمانییە جیھانییە، کەی خۆی دەنوێنێت و دەبێتە دیاردەیەکی ڕاستەقینە.
دەستەیەکی دیکەیش ھەن کە ھەڵبەت ھەم دژی ئایینییەکان و ھەم دژی جیھانگەرا لیبڕاڵەکانن، بەڵام بە ھەمان ڕادە و تەنانەت توندتر و سوورتر، دژایەتی ناسیوناڵیزم دەکەن. ئەمانە لانی کەم دوو سەدەیە چاوڕەوانیی ئەوە دەکەن کە ململانێی چینایەتی لە ئاستێکی بەربڵاو و جیھانیدا، جێگای ململانێی نەتەوەیی/ ناسیوناڵیستی بگرێتەوە و ئەوجا ئەو سنوورگەلەی کە نەتەوەکان جیا دەکەنەوە بسڕنەوە و کۆمەڵگەیەکەی یەکدەست و ھەڵبەت (بە گومانی خۆیان) بەرانبەر پێک بھێنن. بەڵام چارەنووسی ئەوانیش ھەر چاوەڕوانییە و چاوەڕوانی! ئانارشیستەکانیش کە چاوەڕوانی ڕووخانی ھەر جۆریە سیستەمێکی زاڵن، چارەنووسییان ھەر بەو جۆرە بووە. ھیچکام لەو ڕوانگەگەلە، واتا ئایدیاڵیستە (لیبڕاڵ و جیھانگەرا) کان و ئیماندارانی ئایینە ئاسمانییەکان و ئایینە زەمینییەکان و ئانارشیستەکان، کە بڕوایان بە کۆمەڵگەیەکی یەکدەست و بەرابەر و بێ نەتەوە و بێ چینی جیاوازە، نەیانتوانیوە لە ململانێ لەگەڵ ناسیوناڵیزمدا، سەرکەوتوو بن.
بەڵام جیا لەوانەی سەرەوە، دەستەیەکی دیکەیش ھەن کە بە ڕەواڵەت دژایەتی ناسیوناڵیزم دەکەن، بەڵام لە حەقیقەتدا خۆیان ناسیۆناڵیستی تۆخ و بەکەف وکۆڵن. دژایەتی ناسیوناڵیزم بە تایبەت لەلایەن ئەمانەوە، درۆیەکی گەورەیە و لە ڕاستیدا خۆیان پێشتر ھێمای ناسیۆناڵیزم بوون و دژایەتییەکەی ئێستایان ڕووکەشێکە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان. بە تایبەت ئەوان کاتێک باس لە خراپی و بەدفەڕی ناسیوناڵیزم دەکەن کە لەگەڵ ناسیوناڵیستەکانی نەتەوە بێ-دەوڵەتەکاندا ڕووبەڕوو دەبنەوە. ئەوانە بە کردەوە لە داڕشتنی ھەموو سیاسەتەکانی وڵات و دەوڵەتەکانیاندا، باوەڕیان بە ئامۆژەکانی ناسیوناڵیزم ھەیە، لە (ترامپ) ی لیبڕاڵەوە بگرە تا (خامنەئیی) ئیماندار ناسیوناڵیستن، بەڵام کە نموونەی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەتییان بینی، باسی خراپی و ناشیرینی و ناکارامەیی و دژەمرۆیی ناسیوناڵیزم دەکەن و پەلاماری ناسیونالیستە بێ-دەوڵەتە دەوڵەتخوازەکان دەدەن. ئەوانە خۆیان لە پشتی چەکی ناسیوناڵیزمەوە حەشار داوە و پەلاماری ناسیوناڵیزم دەدەن! ئەیعەجەب!
بەڵام نە لاوازی گریمانە و بیرۆکەکانی دژبەرانی پێشوو و نە درۆ و فرتوفێڵی ئەمانەی دوایین، نەیتوانییە لە سەرنج ڕاکێشی ناسیوناڵیزم کەم بکەنەوە. نەتەوە و ناسیوناڵیزم ھێشتا جێگای ڕێزن. تەنانەت نەتەوە بێ دەوڵەتەکانیش کە خۆیان بە قوربانی گۆڕانکارییەکانی پاش سەرھەڵدنی نەتەوە و ناسیوناڵیزم دەزانن، لەبەر ئەوەی کە تاقە ڕێگای ڕزگاری لە ناسیوناڵیزمدا دەبیننەوە، ڕێزی لێ دەگرن. خاوەن دەوڵەتەکانیش کە وتمان ھەموویان ناسیوناڵیستن و خۆیان لە پشت چەکی دژە ناسیوناڵیستییەوە حەشار داوە، نەکا بەرژەوەندییەکانیان بکەوێتە مەترسییەوە و سنوورە دەستکردەکانیان، ڕنک و ڕووشی تێ کەوێت.
بە ھەر حاڵ ئەوەی کە لە جیھانی واقیعدا دەیبینین، نەک مەرگ و لەنێوچوونی ناسیوناڵیزم، بەڵکوو بەردەوامی و بەھێزبوونییەتی و تا داھاتوویەک نادیار دەبێت باس لە “ناسیوناڵیزمی نەمر” بکەین. بە تایبەت نەتەوەی کورد کە لە ھەوڵی ڕزگاری دەدات و لە دەوڵەت وەک ئامانجی سەرەکی سیاسی دەڕوانێت، نابێت بکەوێتە ژێر تەئسیر و کاریگەریی، دەستەواژەگەلێک ساختەیی وەک “ناسیوناڵیزمی بەدفەڕ”، “ناسیوناڵیزمی وێرانکەر”، “ناسیوناڵیزمی دووبەرایەتی سازکەر”، “ناسیوناڵیزمی کاوڵکەر”، “ناسیوناڵیزمی بنبڕکراو” و “ناسیوناڵیزمی دژە مرۆیی” و ھەروەھا ناوونوتکەگەلێک وەک “ناسیوناڵیستی شەڕاشۆ”، “ناسیوناڵیستگەلی ڕوو تاڵ، ئێسک قوورس و… ھتد”. ئەو دەستەواژەگەلە یان لەلایەن کەسانێکی ساویلکەوە دەگۆترێنەوە کە لە دنیای دەوڵەت نەتەوەدا باسی لە ناوچوونی نەتەوە دەکەن یاخود لەلایەن ئەو کەسانەوە داھێنراون کە خۆیان پێشتر بە کردەوە، ناسیوناڵیستگەلی شەڕانی بوون و ئێستا کە گەیشتوونەتە ئامانج و دەوڵەتی خۆیان دامەزراندووە، بە ھیچ جۆڕیک ئامادە نین شایەت و بینەری ناسیوناڵیزمی لایەنەکانی دیکە بن و دەسەڵاتەکەیان کەلێنی تێ دەکەوێت.
تا ئێستا ھەموو نەتەوە بێ دەوڵەتەکان بۆ گەیشتن بە ئامانج و دەوڵەتی خۆیان، کەڵکیان لە ناسیوناڵیزم و ئامۆژەکانی وەرگرتووە. لەمە بەدواش ئەو نەتەوەگەلە کە مانەوەی خۆیان لە مەترسیدا دەبینن و خوازیاری بنکەی سیاسی و دەوڵەتی خۆیانن، دەبێت گرنگی پێ بدەن و فریوی ئەو درووشمگەلی دژە ناسیوناڵیستییانە نەخۆن و بە لەبەرچاوگرتنی تراژدیاکانی خۆیان کە زۆربەیان دەرئەنجامی نەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆیە، ڕێز لە ناسیوناڵیزم، وەک ھێزێکی ڕەوایی بەخش بە سیاسەت و ھەڵویستەکانیان، بگرن. [1]
ئەم بابەتە 350 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-02-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 350 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
سواکردنەوە
کورتەباس
سۆبەی دار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
یار و نەیار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
20-09-2015
سەریاس ئەحمەد
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
فایەق حامید ئەسعەد
15-03-2022
سەریاس ئەحمەد
فایەق حامید ئەسعەد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
29-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,277
پەرتووک PDF 19,335
فایلی پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
سواکردنەوە
کورتەباس
سۆبەی دار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
یار و نەیار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!