ئەوەی لە توورەکەی بوو بەتاڵی کرد.
توورەکە: گیرفانێکی هەڵدوراوە بۆ شت تێکردن، بەڵام لە پەندەکەدا مەبەستی قسە و دەربڕنی ناخی مرۆڤە، هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا هەن، ناتوانن نهێنی بپارێزن، تەنانەت هیی خۆشیان، هەر دەرفەتێک بێتەپیش، لە کۆڕوکۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا، کورد وتەنی ژێر بەڕە دەخەنە سەربەڕە. [1]