پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 06
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 04
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 05
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 03
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 02
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 01
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
جوتیارانی گوندی بلۆکێن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی لەناوبردنی نەخوێندەواری (محو الامية)، ساڵی 1977
20-06-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کوردەکان تۆپ و بۆمببارانی دوژمنیش نایانترسێنێت
19-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
واحید قادر پوور
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,515
وێنە 104,725
پەرتووک PDF 19,274
فایلی پەیوەندیدار 97,564
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
عەتا چاوشین
ژیاننامە
محەمەد دابڕان
ژیاننامە
محەمەد ساڵح؛ حەمە زلە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
بردنەوەی ئەردۆغان واتای چی دەدات؟
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بردنەوەی ئەردۆغان واتای چی دەدات؟

بردنەوەی ئەردۆغان واتای چی دەدات؟
ناونیشان: بردنەوەی ئەردۆغان واتای چی دەدات؟
نووسەر: #سەردار عەزیز#
ڕۆژی دەرچوون: #11-06-2023#

=KTML_Bold=پوختە=KTML_End=
تورکیا وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا، لەبەر ئەوەش هەر گۆڕانکارییەک لە ناوخۆی ئەو وڵاتە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەدەرەوەی ئەو وڵاتەش دەبێت. هەرچەندە دوایین هەڵبژارنەکان لە جەوهەردا گۆڕانکاری بەرهەم نەهێنا، بەڵام لە زۆر ئاستی دیکەدا گۆڕانکاریی بەرچاوی درووستکرد کە کاریگەریی لەسەر سیاسەتی تورکیا بۆ دەرەوەی خۆی دەبێت. بە پشتبەستن بە تێزی ئەوەی کە سیاسەتی ناوەوە، سیاسەتی دەرەوە دادەڕێژێت یان سیاسەتی دەرەوەی لە خزمەت پێداویستییەکانی ناوخۆدایە، هەوڵدەدەین خوێندنەوە بۆ دوایین هەڵبژارنەکانی تورکیا بکەین.
بە کوورتی هەڵبژارنەکانی تورکیا دوو دیاردەیان پێشانداین، یەکەم، جەمسەرگیریی قووڵی کۆمەڵگەی تورکی لە ئاستی جیاوازدا. دووەمیان هەڵکشانی زۆر بەرەوە ناسیونالیستی تووندئاژوو (ئەلترا-ناشنالیست) . هەڵبژاردن نەک هەر ئەم دوو تایبەتمەندییەی پێشانداین، بەڵکوو لە بەرهەمهێنانیشیدا بەشداربوو.

=KTML_Bold=سەرەتا، دوانەی لۆجیک و واقیع=KTML_End=
هەڵبژاردنەکانی تورکیا جێگەی سەرنج و بایەخی جیهان بوو. لە خولی یەکەمدا دۆخێکی تێکەڵ لە واقیع و خەون، پشتبەستوو بە ڕاپرسییەکان ژینگەیەکی وەهایان سازاند کە زۆربەی خەڵک لە ناوەوە و دەرەوە چاوەڕوانی کۆتایی ئەردۆغان بن. ئەمە پشتی بە لۆجیکێک بەستبوو کە زۆرینەی خەڵکی تورکی لە دۆخێکی سەختی ئابووریدا دەژین، هەروەها ئابووری یان ژیان و گوزەران لە هەموو شتێکی دیکە زیاتر گرنگە بەلای دەنگدەرانەوە، بەڵام دەرکەوت لۆجیکەکە ڕاست نییە. بردنەوەی ئەردۆغان لە پەڕڵەمان و سەرکەوتنی بۆ گەڕی دووەم لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دۆخێکی دیکەی سیاسی و دەروونی هێنایە ئاراوە، بە جۆرێک کە لە گەڕی دووەمدا، زانراوبوو کە ئەردۆغان براوەیە.

لێرەدا هەوڵدەدەین وەڵامی دوو پرسیار بدەینەوە: یەکەم بۆچی ئەردۆغان سەرکەوت و دووەم، ئەم سەرکەوتنە چ واتایێکی بۆ ناوچەکە و جیهان هەیە؟ سەرەتا بە پرسیاری بۆچی ئەردۆغان سەرکەوت، دەست پێدەکەین.

یەکێک لەو وەڵامانەی کە بۆ ڕاڤەکردنی هەڵبژاردنی تورکیا پەنای پێدەبرا، ئابووریی بوو. لەو ڕوانگەیەوە قسەیەکی سولەیمان دەمیرەل وەبیر دەهێنرایەوە کە گوایە قاپی مەتبەخ دەتوانێت حکومەتێک بڕوخێنێت. ئەمە گوتنەوەی ئەو دەربڕینە ناسراوەیە کە لە سەردەمی هەڵبژاردنەکانی بیل کلینتۆندا داڕێژرا، کە دەڵێت: ئابووری گەمژەیە. جەیمس کارڤیلل کە ڕاوێژکاری بیل کلینتۆن بوو، لە ساڵی 1992 ئەو دەربڕینەی داڕێژا و پاشان بوو بەپێوەرێکی جیهانیی، بەڵام ئایا لە ڕاستیدا ئابووری کاریگەریی نەبوو؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستمان بە تێڕوانینێکی قووڵترە لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن. سەرەتا چەند داتایەک بەرچاو دەخەین:
=KTML_Bold=یەکەم=KTML_End=، زۆربەی شارە گەورەکان دەنگدەری پارتی داد و گەشەپێدان نەبوون. ئەوەی ڕوونە کە قەیرانی ئابووری، قوورسایی زیاتری لەسەر خەڵکی شارەکانە بە بەراورد بە خەڵکی دەرەوەی شارەکان یان شارە بچوکەکان. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ئابووری کاریگەریی هەبوو، بەڵام کاریگەرییەکی یەکسان نەبوو، چونکە ئابووریی تورکی ئابوورییەکی یەکسان نییە و، هەروەها جیاوازی زۆر هەیە لەنێوان شار و شارۆچکەکاندا. بۆ نموونە لە بواری نیشتەجێبووندا، شارە گەورەکان قەیرانی گەورەیان هەیە، چونکە بوونەتە شوێنی ئەو بیانییانەی کە لە تورکیا خانووبەرە دەکڕن، لەگەڵ کۆچی زۆری خەڵکی دەشتەکیی بۆ شار، بەڵام ئەم کێشەیە لەدەرەوەی شارە گەورەکان نییە یان ئەگەر هەشبێت بەو جۆرە نییە.

لە هەمانکاتدا دەبێت ئەوە لە بەرچاو بگرین کە نابێت ئابووری تەنیا لە ڕوانگەی ڕێسا ئابوورییەکانەوە بخوێنینەوە. بۆ تێگەیشتن لە دۆخی ئابووری دەبێت لە چۆنییەتیی کولتوور و یادەوەری و مێژووی ئەو وڵاتەش بنوارین. بە دیدی دارون عەجەمئۆغلۆ قۆناخی گەشەی ئابووریی تورکی بەسترابووەوە بە قۆناخی گەشەی دەزگای سیاسیی تورکی، بۆیە بە پاشەکشەی ئەوەی دوایی، ئابووریش ڕووی لە داکشان دەکات.
=KTML_Bold=دووەم=KTML_End=، لە ساڵانی دواییدا قسەکردن لەسەر ئابووریی شار و دەرەوەی شار بوارێکی بەرفراوانی ڕشتەکانی وەک ئابووری و سیاسەت و کۆمەڵناسی گرتووەتەوە. یەکێک لەو تیورانەی کە بەکاردێت بۆ ڕاڤەکردنی ئەم دیاردەیە هی لێکۆڵینڤانێکی بە ڕەچەڵەک ئیسپانییە لە زانکۆی ئێل ئێس ئی لە لەندەن، کە چەمکی تۆڵەی شوێنە کەم بایەخەکانی داڕشت. بەپێی تێزەکەی ئەو، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا یان لە ڕاپرسییەکەی برێکزت یان لە دەنگدەرانی ڕاستڕەوەی ئەورووپی بنواڕێت، دەبینیت کە بە زۆری دەنگەکان لەو جێگەیانەوە دێن کە ئابووریی جیهانگیریی پشتگوێی خستون و لە ڕێگەی دەنگدانیانەوە لە هەوڵی جۆرێک لە تۆڵەکردنەوە دەدەن.
هەرچەندە ناتوانرێت ئەم تێزە ڕاستەوخۆ بەسەر دۆخی تورکیادا بسەپێندرێت، بەڵام دەکرێت بەکارکردن لەسەری لە دۆخی تایبەتی تورکیادا، سوودمەندبێت. بەشی زۆری دەنگدەری پارتی داد و گەشەپێدان، خۆیان بە لەبیرکراو یان پەراوێزخراو دەبینن لە مێژوی تورکیای نوێدا. هاتنیان بۆ ناو کایەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی وەک بەرەنجامی لە دەسەڵاتدا بوونی پارتی داد و گەشەپێدان دەبینن. لەم ڕاستییە مێژوییەوە، دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە دەنگدەری ئەردۆغان هەرچەندە بە دەست سەختی ئابوورییەوە دەناڵێنێت، بەڵام وەها بیری لێدەکاتەوە بە هاتنی ئەوانیتر دۆخی خراپتر دەبێت نەک باشتر.
ئەم دۆخە خەستتر دەبێتەوە کاتێک لە مێژووی 20 ساڵی ڕابردوودا دەسەڵات دەستاو دەستی نەکردووە هەتا خەڵک جیاکاری بکەن لەنێوان گەشەی ئابووری و نوخبەی سیاسی ئێستا، بۆیە تورکیای 20 ساڵی ڕابردوو کە دەیەیەکی زیاتری دەیەی گەشە بووە بە جۆرێک تورکیای گەیاندە نێو ڕیزی 20 گەورە ئابوورییەکەی جیهان، لە خەیاڵی جەماوەریی پارتی داد و گەشەپێداندا وابەستەیە بە ئەو پارتەوە. ئەمە هەروەها کاری زۆری بۆ دەکرێت کە ئەم وابەستەییە بکرێت بەڕاستی و هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی وەک مەترسی لەلایەن ئەو خەڵکانەوە لێک بدرێتەوە. هەروەها، ئەو جەمسەرگیرییە قووڵەی کە لە کۆمەڵگەدا هەیە، هاوکاریی ئەم دۆخە دەکات. جەمسەرگیریی تورکی بە ئاستی ڕەگەزپەرستییە. تورکە عەلمانییەکانی لە میترۆپۆلەکان وەها لە ئەوانیتر دەڕوانن کە بەتاڵبن لە هەموو تایبەتمەکانی ئەم سەردەمە.
=KTML_Bold=سێیەم=KTML_End=، سەرباری ئەمانە تورکیا لە دۆخێکی جەمسەرگیریی سەختدا دەژی. ئەم جەمسەرگیرییە بە جۆرێکە کە دوو بەرەکە لەیەکتر نزیکن و زۆر لەیەکتر دەترسن، بۆیە هەر گۆڕانکارییەک بە دۆخێکی ئاساییشی و ناسەقامگیری دەبینن، بە تایبەتی هیچ هێزێکی دیکە نییە کە بە تەنیا بتوانێت ڕکابەربێت و مێژووی حکومەتی هاوپەیمانی مێژوویەکی پڕ ناسەقامگیرییە لە تورکیادا.
لێکۆڵەری تورک ئەسلی ئایدنتاشباش لە واشنتۆن پۆست دەنووسێت: ئەردۆغان بردییەوە، بەڵام کۆتایی مێژوو نییە. نزیکەی 25 ملیون دەنگدەر دەنگیان بە ئەردۆغان نەدا، کە دانیشتووانی شارە گەورە قەراخییەکانن، خوێندەوارن، باشترین و زیرەکترینن. ئەمە بە زەقی واتای ئەوەیە کە ئەوانیتر کە دەنگیان بە ئەردۆغان داوە بەوجۆرە نین. شایەنی باسە، ئەسلی باسی کوردی نەکردووە کە بە ملیۆن دەنگیان بە جەهەپە دا. ئەم دۆخە وەهایکردووە کە زۆرێک دۆخی گشتی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە دۆخی پاش-راستی پۆست-تروس ببینن.
ئەم پاشخانە ئاڵۆزەی تورکیای ئێستا، وەها دەکات کە بیرلەوە بکەینەوە کە ئایا واقیع چۆن دەبینرێت نەک هەوڵبدەین لۆجیکێکی گشتی بە سەردا بسەپێنین. بەم پێیە، ئابووری کاریگەریی هەبوو، بەڵام زۆرینەی ئەوانەی بە دەست سەختیی ئابوورییەوە دەناڵێنن، ئەگەر لە شارە گەورەکان بن، دەنگیان بە بەرەی ڕکابەری ئاک پارتی دا، ئەوانەشی لەدەرەوەی شارە گەورەکانن، دەنگیان بە ئەردۆغان دایەوە، چونکە بڕوایان وەهایە ئەو دۆخی ئابووری باش کردن و ئەگەر ئێستاش کە لە قەیراندایە، ئەوا هەر ئەو دەتوانێت باشی بکاتەوە. ئەم خەڵکانە بڕوا بە لێکدانەوە ئابوورییە وشک و ئاڵۆزەکان ناکەن کە بۆ هەڵاوسان و سوو و ئابووری دەکرێت. بە گشتی بڕوایان وەهایە، ڕۆژانێک ئابووری باش بوو، بەڵام پاش دەستوەردانی دەرەکی تووشی قەیران بووە. ئەوەی دەتوانێت باشی بکات ئەردۆغانە، نەک کەمال کڵیچدارئۆغلۆ.

=KTML_End=دوانەی شاری گەورە بەرانبەر شاری بچووک (ئەناتۆلیا) =KTML_End=
ئەگەر تەماشای نەخشەی دەنگدانی تورکیا بکەیت دەبینیت کە شارە گەورەکانی ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، کە زۆرترین دانیشتووانی وڵات تیایدا نیشتەجێیە بە زۆری دەنگیان بە ڕکابەرانی ئەردۆغان داوە. دەبێت لە سەرەتادا ئەوە لەبەرچاو بگرین کە جیاوازییەکان، لەنێوان هەردوو بەرەکەدا کەمە. وەک چۆن شاری گەورە سوودمەندی سەرەکیی ئابووری جیهانگیرییە، لە هەمانکاتدا لە کاتی قەیراندا، زەرەرمەندی سەرەکییە، بەڵام ئەم پەرتبوونە جگە لە ئابووری، ڕەهەندی دیکەشی هەیە. ئەویش پرسی جەمسەرگیرییە لە تورکیا. یەکێک لە فاکتەرەکانی بردنەوەی ئەردۆغان یاریکردنە لەسەر گەمەی جەمسەرگیریی.

دوانەی شار بەرانبەر دەرەوە زۆر خەسڵەتی ئەم جەمسەرگیرییەمان پێدەڵێت. جەمسەرگیریی بە گشتی کاتێک ترسناکە کە لایەک دەتوانێت بە دژایەتی لایەکەی دیکە زۆرینەیەکی کەم بەدەست بهێنێت. لەم دۆخەدا هەردوو بەرەکە بۆ زاڵبوون بە سەریەکدا پێویستیان بە ئەوەیە کە پەیوەندییەکی ئاساییشی دوژمنکارانە لەنێوان هەردوو بەرەکەدا درووست بکەن، بە ئاستی گەمەی سفری.

جەمسەرگیریی تورکی چەند تایبەتمەندیێکی ئاڵۆزی هەیە، کە ناکرێت تەنیا لە ئیسلامی بەرانبەر عەلمانیدا یان شاری و ناشاریدا کوورتبکرێنەوە. جەمسەرگیریی تورکی لەنێوان کورد و بەرەی ناسیونالیستی توندڕەودایە، لەنێوان جۆری جیاوازی داهاتی ئابووریدایە، لەنێوان هەڵگرانی بەها جیاوازەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەخلاقیدایە، لەنێوان جوگرافیا جیاوازەکان و کاریگەریی کولتوورە جیاوازەکاندایە. ئەوەی مەترسییە کە سیاسەت ئەم جیاوازییانە بەکاردەبات و زیاتر قووڵی دەکاتەوە. ئەردۆغان لە ڕەوتی سیاسیدا سەرەتا وەها هەوڵیدا بۆ ڕکابەریی ئەم جەمسەرگیرییە ئیسلامیی و کورد کۆبکاتەوە، بەڵام هەرزوو بۆی دەرکەوت کە ئەستەمە بتوانرێت ئیسلامی سیاسی تورکی و نەتەوەیی بوونی تورکی لە یەکتر داببڕێت، بۆیە لە 10 ساڵی ڕابردوودا بە تایبەتی، لە هەموو هەوڵەکانییدا کار لەسەر دوانەی ئیسلام-نەتەوە دەکات و تیایدا سەرکەوتوو بووە. هەر لە کردنەوەی مزگەوتی ئایا سۆفیا، هەتا بەرزرکردنەوەی چوار پەنجەی بۆ پیشەسازیی سەربازیی و هێرشی بۆ سەر کورد و فراوانخوازی تورکی هەموو دەتوانرێت لەم ڕوانگەیەوە بخوێنرێتەوە. ڕەنگە هیچ کەسایەتییەک هێندەی سولەیمان سۆیلو بەرجەستەکەری ئەم تێکەڵبوونەوەی ئیسلام و نەتەوە نەبێت.
پێکەوەگرێدانی ئابووری و جەمسەرگیریی، دەمانگەیێنێتە ئەو تێگەیشتنەی کە ئەردۆغان ناچارە بەردەوام بێت لەسەر ڕێچکەی خۆی لە داهاتوودا، بە تایبەتی کە هەر لە ئێستاوە بانگەشە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی داهاتوو دەستی پێ کرد.

=KTML_Bold=ئەم سەرکەوتنە واتای چی دەگەیێنێت؟=KTML_End=
میدیا جیهانییەکان، بەتایبەتی گۆڤاری ئیکۆنۆمیست و دێرشپێگل و ئەوانیتر وەهایان دەبینی کە شکستی ئەردۆغان گرنگە، چونکە ئاماژەی ئەوە بە جیهان دەدات کە دەتوانرێت کەسی ئۆتۆکراتی دژی بەرەی ڕۆژاوایی لە ڕێگەی دیموکراسییەوە لە پۆستەکەی لاببرێت. ئەمە بەو مانایە دێت کاتێک دیموکراسی تووشی قەیران دەبێت ئەوا خۆی چاک دەکاتەوە، بەڵام بە هەڵەچوونی هەمووان، یەکێک لەپاڵنەرەکانی خواست و هیوابوو کە جودابوو لە واقیع. ئەمە دەمانبات بۆ ئەو دیدەی کە دۆخی ساڵانی ڕابردوو بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەوە چییە کە بەردەوام دەبێت؟
ئەردۆغان لە وتاری سەرکەوتیندا بانگەشەی بۆ سەرەتای سەدەی تورکی کرد. چەمکی سەدەی تورکی، هاوشێوەی سەدەی ئەمریکی، بە مانای ئەوە دێت کە ئەو سەدەیەی کە دێت تورکیا تیایدا دەبێتە وڵاتێکی کاریگەر لە ئاستی جیهاندا. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەدەی یەکەمی تورکی تەواو دەبێت. هەرچەندە ئەم بانگەشەیە بڕێک زۆر لە خود-مەزنێتی تیادایە، بەڵام کۆمەڵێک ئاماژەی گرنگمان پێدەڵێت لەبارەی ڕەوتی سیاسەتی داهاتوی تورکیا لە ناوچەکە و جیهاندا.
لە ڕابردودا دیدێک زاڵبوو کە قۆناخی بانگەشە جودایە لە قۆناخی حوکمداریی. لە قۆناخی بانگەشەدا بەهۆی کێبڕکێ و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەنگ و وروژاندنی جەماوەر، سیاسییەکان ناچار دەبن زەق و ڕەقتر لە جاران قسە بکەن، بەڵام ئارۆن شتاین لە (War on Rocks) ئاماژەی دەدات بەوەی کە ئیدی، ئەم دیدە بۆ تورکیا گونجاو نییە .
بەم پێیە ئەگەری گۆڕانکاریی زۆری پاش هەڵبژاردن لە ئارادا نییە. هەرچەندە پیرۆزبایی خێرای سەرکردە ڕۆژاواییەکان ئاماژەیەکی ڕوونە کە نایانەوێت هەمان هەڵەی 2018 دووبارە بکەنەوە . بەم پێیە ئەگەر بانگەشە پێوەرێک بێت بۆ سیاسەتی دەرەوە، ئەوا ئایا بانگەشەکە لەم بوارەدا چیمان پێدەڵێت؟

=KTML_Bold=لۆزانیزم بەرانبەر میساقی میللی=KTML_End=
ئەم دوو چەمکە لە هەڵبژاردندا بە ڕاستەوخۆیی بەکار نەهات، بەڵام بانگەشەکانی کەمال کڵچدارئۆغلۆ یان چەهەپە، بەڕوونی و بەزەقی جەختی لە پرسی ناوخۆی تورکیا دەکردەوە. دەکرێت دیدی کڵچدارئۆغلۆ بگەڕێنینەوە بۆ ئەو گوتەیەی مستەفا کەمال ئەتاتورک کە دەڵێت: ئاشتی لە ماڵەوە، ئاشتی لەدەرەوە. بە پێچەوانەوە، کرۆکی بانگەشەی ئەردۆغان لەسەر کردنەوەی کارگەی سەربازی و بنکەی ئەتۆمی و درۆن و کەشتیی ئاسمانی بوو. ئەردۆغان دەیویست وەها دەربخات کە تورکیا گەورەیە و دەیەوێت لە ناوچەکە و جیهاندا ڕۆڵی هەبێت و توانای درووستکردنی کاڵای سەربازیی هەیە.

لە ئاستی جیوپۆلەتیکیدا و ئێستا جەختکردنەوەی کڵیچدارئۆغلۆ لە پرسە ناوخۆیی و ئابوورییەکان مانای وەهایە پانتایی فۆکەسی ئەو لە هەناو سنووری تورکیایە و لەبەر بنەمای پەیوەندییە نێودەوڵەتییە تەقلیدییەکانە، دەکڕێت بڵێین کە ناوەوە، دەرەوە دادەڕێژێت. بەم پێیە کڵیچدارئۆغلۆ دەیەوێت پەیوەندی بە جیهانەوە بکات، لەپێناو خزمەتی پرسەکانی ناوەوە. ئەمەش لە ئاستی ناوچەکەدا بە مانای ئەوە دەهات کە سنووری داڕێژراوی لۆزان دانپیانراو دەبوو. هەروەها، تورکیا وەک دەوڵەتێکی نەتەوەیی، (nation-state) ی ئاسایی ڕەفتاری دەکرد نەک وەک وڵاتێکی هەرێمیی، (regional power) . جیاوازی لەنێوان ئەم دوو دیدەدا زۆرە و کاریگەریی زۆرە. ئەگەر دیدی بەشێکی سەرەکی ئۆپۆزسیونی تورکی لۆزانییە و هەروەها دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گوزارشتەی مستەفا کەمال کە دەڵێت ئاشتی لە ناوەوە و ئاشتی لەدەرەوە، ئەوا دیدی ئەردۆغان و هاوپەیمانەکانی تەواو جیاوازە.
ئەردۆغان و هاوپەیمانە نەتەوەپەرستەکانی کە لە هەڵکشاندان، زیاتر باوەڕیان بە تورکیایەک هەیە کە سنوورەکەی لە هەناو میساقی میللیدایە. ئەم چەمکە ڕەهەند و مانای جیاوازی زۆرە، بەڵام ئێستا بە مانای فراوانتربوونی سنووری تورکیا لە سنووری لۆزانی کە ڕاستەوخۆ هەر لە سەردەمی ئەتاتورکەوە پەیوەندی بە مەسەلەی کوردەوە هەبوە.
هەڵکشانی نەتەوەگەرایی و ئیسلام تورکیا بە ئاڕاستەیەک دەبات کە جودایە لە ڕۆژاوا، بەڵام دژی نییە. دەیەوێت جۆرێک لە سیاسەتێکی سەربەخۆییانەی هەبێت لەنێوان جەمسەرەکاندا. ئەم دیدە نوێیە، ڕەنگڕێژ دەکرێت بە مێژوو، چونکە ئەتاتورکیش بڕوای بە هەمان دیدی هاوسەنگی هەبوو لە سیاسەتی دەرەوەدا. هەرچەندە سەرباری فاکتەری ناوخۆیی یەکێک لە ڕێچکە پێشاندەرەکانی ئەم دیدە ناوەندە ئەمریکیەکان خۆیانن، بە تایبەتی جۆرج فریدمانی خاوەن خانەی بیری جیوپۆلەتیکال فیچەر لەگەڵ پیتەر زاین . کەسێکی وەک جۆرج فریدمان کە دامەزرێنەی ناوەندی ستارفۆر و پاشان داهاتووی جیوپۆلەتیکییە، کە ویکیلیکس بڕوای وەهایە سەر بە سی ئای ئەیە، لە نزیکەوە ڕاوێژکاری ئەردۆغانە و هانی دەدا کە وەک هێزێکی هەرێمی ڕۆڵ ببینێت.

=KTML_Bold=تورکیا و جیهان=KTML_End=
ئەگەر لۆزانیزم و میساقی میللی دەتوانن ڕەفتاری تورکیامان لە ناوەوە و دەرەوە بۆ دیاری بکات، ئەوا پرسی ڕەفتاری تورکیا لەگەڵ جیهاندا ڕەهەندێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی تورکیایە و، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ڕەهەندە ناوخۆیی و هەرێمایەتییەکەیەوە.
ئەردۆغان لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن ئاماژەی بە ئەوەدا کە ئامادەیە لەگەڵ بایدندا گفتوگۆ بکات. هەرچەندە ڕەنگە لێدوانەکە وەک پەیامێکی هەڵبژاردن ببینرێت، بەڵام تورکیا لە دۆخی ئێستایدا ناتوانێت لە وڵاتانی وەک ڕووسیا و قەتەر خۆی بە دوور بگرێت.
لەڕاستیدا چاودێران وەهای دەبینن کە تورکیا و قەتەر زیاتر لەیەکتر نزیک دەبنەوە. لە یەکەم کاردانەوەی پاش هەڵبژاردن ئەردۆغان ئاماژەی بە ئەوەدا کە بە پارەی قەتەر خانوو بۆ ئاوارە سوورییەکان درووست دەکەن و دەیاننێرنەوە. ئەم نزیکییە کە بەشێکە لە بەرەیەکی هەرێمی لە زۆر ئاستدا بە زیانی کورد دەشکێتەوە.
بە تێڕامان لە کرۆکی بانگەشەکان، چاوەڕوان ناکرێت پەیوەندی نێوان تورکیا و ڕۆژاوا، بە تایبەتی ئەمریکا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بە سەردابێت، چونکە ڕێگریی بنەمایی و، ڕێگری سیاسی هەیە. چاوەڕوان دەکرێت هەنگاوی هەرە سەرەکی ئەردۆغان بە ئاستی ئابووریدا بێت. هەندێک وەهای دەبینن کە پارە لە ڕۆژاوا نییە، بەڵکوو لە کەنداو و چینە، بۆیە سیاسەتی ئەردۆغان بەو ئاڕاستەیەدا دەڕوات، بەڵام نابێت ئەو ڕاستییە لە بەرچاو نەگرین کە ئەورووپا گەورەترین شەریکی ئابووریی تورکیایە.

=KTML_Bold=دەرئەنجامەکان=KTML_End=
هەڵبژاردنەکانی تورکیا گەرچی گۆڕانکاریی جەوهەری تیایدا ڕووینەدا، بەڵام سەرباری ئەوە سیاسەتی تورکیا لە ناوە و دەرەوە گۆڕانکاری بە سەردا دێت.
=KTML_Bold=یەکەم=KTML_End=، گۆڕانکاری لە ناوەوە ڕوویدا کە هەڵکشانی باڵی نەتەوەیی تووندڕەوە لەڕێگای کەسایەتی و گرووپ و حیزبی جیاوازەوە. هەروەها، بوونی کورسی زیاتر لە پەڕڵەمان و هەبوونیان لە هەردوو بەرەی حکومەت و ئۆپۆزسیون. ئەم سیاسەتە، هەمیشە بەشێک بووە لە سیاسەتی تورکی، بەڵام لە هەڵبەز و دابەزدا بووە و، ئێستا ئەگەری هەیە ببێتەوە بەشێک لە سیاسەتی دەرەوەی تورکی.
=KTML_Bold=دووەم=KTML_End=، پەرتبوونی زیاتر کۆمەڵگەی تورکی. ئەم چڕبوونەوەی جەمسەرگیرییە لەگەڵ هەڵکشانی نەتەوەیی تووندڕەودا کە قسە هەیە بەرەیەک پێکبهێنن بە ناوی میللەتچی، وەها دەکات کە جەمسەرگیریی کوردی تورکی، هەروەها ئۆپۆزیسیون و دەسەڵات چڕترببێتەوە.
=KTML_Bold=سێیەم=KTML_End=، ئەم دۆخەی ناوەوە، داڕێژەری سیاسەتی حکومەتی تورکیا دەبێت نەک تەنیا لە ناوەوە، بەڵکوو لەدەرەوەش. وەک ئاماژەکان دەریدەخەن بەردەوامبوون بە گوڕێکی زیاترەوە لە سیاسەتە هەرێمییەکان درێژەی دەبێت. هەرچەندە دیدێک دیکە هەیە کە دەڵێت: چڕبوونەوە لە سیاسەتی تووند بەرانبەر کورد، پێویست ناکات، چونکە هەڵبژاردن لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەڕێوەدەچێت و هەروەها دۆخی ڕۆژاڤا، کە پەیوەستە بە دۆخی سووریاوە گۆرانکاریی بە سەردا هاتووە.
=KTML_Bold=چوارەم=KTML_End=، ئاماژەکان وەها دەردەخەن کە ئەردۆغان سەرباری ئەوەی کەسێکی پراگماتیستە و لەپێناو مانەوەیدا کێشەی نییە کە ئاڕاستە و وتار و کرداری بگۆڕێت، لە سیاستەکانی پێشوی بەردەوام دەبێت، بەڵام بە فۆکەسکردن لەسەر ئابووری. [1]
ئەم بابەتە 375 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 11-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-06-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 27-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 27-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 27-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 375 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئافرەت و بەرزەمن
کورتەباس
چۆن هێماکانی نووسینی بزماری شی کرانەوە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
کورتەباس
ژان ژاک ڕۆسۆو پەیمانی کۆمەڵایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
کورتەباس
ئافرەت لە چیرۆکی کوردی داواکارێکی ناتەواو
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 06
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 05
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
وێنە و پێناس
جوتیارانی گوندی بلۆکێن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی لەناوبردنی نەخوێندەواری (محو الامية)، ساڵی 1977
ژیاننامە
واحید قادر پوور
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 02
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کۆیە و کاروانی ئاواز و گۆرانی کوردی
وێنە و پێناس
قۆناغەکانی درووستکردنی منارەکانی مزگەوتی جەلیل خەیات لەلایەن چەند وەستایەکی کاکەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 04
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 03

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەتا چاوشین
11-07-2012
هاوڕێ باخەوان
عەتا چاوشین
ژیاننامە
محەمەد دابڕان
23-06-2017
سەریاس ئەحمەد
محەمەد دابڕان
ژیاننامە
محەمەد ساڵح؛ حەمە زلە
31-05-2019
زریان سەرچناری
محەمەد ساڵح؛ حەمە زلە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
23-06-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
خواناس وریا گلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 06
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 04
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 05
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 03
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 02
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 01
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
جوتیارانی گوندی بلۆکێن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی لەناوبردنی نەخوێندەواری (محو الامية)، ساڵی 1977
20-06-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کوردەکان تۆپ و بۆمببارانی دوژمنیش نایانترسێنێت
19-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
واحید قادر پوور
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,515
وێنە 104,725
پەرتووک PDF 19,274
فایلی پەیوەندیدار 97,564
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئافرەت و بەرزەمن
کورتەباس
چۆن هێماکانی نووسینی بزماری شی کرانەوە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
کورتەباس
ژان ژاک ڕۆسۆو پەیمانی کۆمەڵایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
کورتەباس
ئافرەت لە چیرۆکی کوردی داواکارێکی ناتەواو
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 06
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 05
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
وێنە و پێناس
جوتیارانی گوندی بلۆکێن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی لەناوبردنی نەخوێندەواری (محو الامية)، ساڵی 1977
ژیاننامە
واحید قادر پوور
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 02
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کۆیە و کاروانی ئاواز و گۆرانی کوردی
وێنە و پێناس
قۆناغەکانی درووستکردنی منارەکانی مزگەوتی جەلیل خەیات لەلایەن چەند وەستایەکی کاکەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 04
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 03
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - ئێڕاق بەڵگەنامەکان - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.922 چرکە!