زانا دوژمنایەتی بکا، نادان تێدەکەوێ.
نادان: نەزان، کۆمەڵگە بەپێی ئاستی زانەکیی، مرۆڤەکان بۆ زانا و نەزان دابەشدەکات، واتە: بەشێک لە مرۆڤەکان زانان و بەشی زۆری کۆمەڵگە نەزانە، ئەگەر زانا و نەزان بکەونە کێبڕکێ و بەرانبەر یەک، بێگومان زانا سەرکەوتوو دەبێ. ئەم پەندە ئامۆژگارییەکە بۆ کەسانی نەزان کە بەرانبەرکێ لەگەڵ زانادا نەکەن. [1]