ڕیخۆڵەم ئاڵا بەپێما، ناتوانم بڕۆم.
ڕیخۆڵە باریک و تێکئاڵاوە، گەر لە ڕۆشتندا بئاڵێتە پێ، کەسەکە توانای ڕۆشتنی نامێنێت، لە کۆمەڵگەدا کەسانی سامانداری گەورە هەن، زۆری سامان و ماڵەکەیان ڕێگە نادات گەشت بۆ جێگەیەکی دوور بکەن، پەندەکە بە دەوڵەمەندێکی قوورس ئەوترێ کە نەتوانێ شوێنەکەی جێبهێڵێ.[1]