پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,464
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مستەفا زەڵمی؛ لەحوجرەوە بۆ زانکۆ
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مستەفا زەڵمی؛ لەحوجرەوە بۆ زانکۆ

مستەفا زەڵمی؛ لەحوجرەوە بۆ زانکۆ
ناونیشانی بابەت: مستەفا زەڵمی؛ لەحوجرەوە بۆ زانکۆ
ئامادەکردن: #موئمین زەڵمی#

درووستکردنی نەتەوەیەک، بەدرووستکردنی کەلەپورێکی زانستی نووسراو دەناسرێتەوە.. دکتۆر مستەفا زەڵمی لەم ڕووەوە سیمبولێکی دیارە.
دکتۆر مستەفا زەڵمی یەکێک لە بەشدارە هەرە گەورەکانی درووستکردنی کولتووری نەتەوەی کوردە.
=KTML_Bold=لەدایکبوون:=KTML_End=
پ. د. مستەفا زەڵمی بەهاری ساڵی 1924 لە گوندی زەڵمی سەر بەهەورامان لە پارێزگای #هەڵەبجە# لەدایکبووە، لەزۆربەی حوجرەکانی باشوورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای زانا بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمە زانستە شەرعییەکان دەخوێنێت و لە مانگی ئازاری ساڵی 1946 لەحوجرەکەی مەلای گەورەی کۆیە ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت.
=KTML_Bold=سەرەتای کاروانی زانست:=KTML_End=
“رۆژێک چووم بۆ مزگەوت، دیم دوو کوڕی گەنج هەریەک کەواو سەڵتەیەکی جوانی لەبەردایەو جامەدانی سەریان لەچویت دراون و ڕیشوەکەیان هۆنراوەتەوە بەگوڵنگەی ورد، کەدەچن بەڕێگادا دەلەرێنەوە، منیش پرسیم: ئەو دوو کەسە کێن؟ وتیان: ئەمە فەقێن”، پڕۆفیسیۆر دکتۆر مستەفا زەڵمی دەڵێت لەوکاتەدا وەک شیشێکی سوورەوەکراو بکەن بە “جەرگمدا ئازارم چەشت، منیش بۆ نەمخوێند تاببم بەفەقێ”.
لەوێوە، پڕۆفیسیۆر دکتۆر مستەفا زەڵمی بەڕێکەوت دەبێتە فەقێی زانستە شەرعییەکان.
لە پەڕتووکی (کاروانی ژیانم) زەڵمی باس لەسەرەتای بەرکەوتنی دەکات لەگەڵ حوجرەکان و دەڵێت دوای بینینی دوو گەنجی فەقێ، کەجوانی و جلوبەرگەکانی سەرەنجی ڕاکێشاون “بەگورجی گەڕامەوە بۆ ماڵەوەو دەستمکرد بەگریان وتم: دەبم بە فەقێ، باوکم لەبەر سوودی خۆی داواکەی بەدڵ نەبوو، چونکە دەیویست هەر شوانی بکەم، لەبەر ئەوە وتی: ڕۆڵە کەی کەڵکی خوێندن ماوە، منیش ئەوەندەیتر دەنگم بەرزکردەوە بەقوڵپەی گریان، وتم بەباوکم، ئەگەر نەمنێریتە خوێندن خۆم ئەدەم بە ئاوەکەی زەڵمدا”.
دوای ئەو هەڵوێستەیی و لەبەرئەوەی تووشی کارەساتێک نەبێت، باوکی ژیری دەکاتەوەو بەڵێنی ئەوەی پێدەدات کەشەو دەیبات بۆ لای مامۆستا سەید عارف لە #خورماڵ#.
“شەوچووین و ئەویش فەرمووی: دەتوانیت هەموو ڕۆژێک لەزەڵمەوە بێیت بۆ خورماڵ و ئێوارە بگەڕێیتەوە؟ وتم: بەڵێ، بەیانی کراسە کۆنێکی باوکم کرد بەدوو کەرتەوەو کردم بەبەرگ بۆ قورئانەکەو دوای مامۆستا و فەقێکانی کەوتم”.
ئەوە سەرەتای بەرکەوتنی پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی-یە بەحوجرەو خوێندن لای مامۆستایانی ئایینی، کە دواتر لەکاروانی تەمەنیدا بووە خاوەنی زیاتر لە 50 پەڕتووکی بواری شەرع و یاساو یەکەمین مەلای کوردە کەڕیشی تاشیوەو پێی وابووە “عیبادەت تەنیا پێوەرنین بۆ ئیمانداری مرۆڤ بەڵکوو ڕەوشت باڵاترین پلەی ئیمانە”.
نزیکترین هاوڕێکانی لەژیانیدا سێ کەسن، “جوولەکەیەک، کریستیانیەک و موسوڵمانێکن”، جیاواز لەهەرچی زانا بەناوبانگەکانی جیهانی ئیسلامیی بە ‘نوێگەر’ی سەدەی بیستەم دادەنرێت.
=KTML_Bold=ناسۆرەکانی ڕێگای دەستخستنی زانست:=KTML_End=
لە ماوەی خوێندنیدا لەحوجرەکاندا تووشی چەندین سەختی و برسیەتی و چەرمەسەری بووەو وەک خۆی دەڵێت “بڕواناکەم هیچ کەس لە کوردستاندا هێندەی من لەبەر خوێندن ئازاری چەشتبێت”، هەر بەپێی پەڕتووکی (کاروانی ژیانم)
=KTML_Bold=بیروڕا جیاوازەکان و داهێنانە زانستییەکان:=KTML_End=
لەسەرەتادا وەک مەلای گوندی زەڵم دەستبەکاردەبێت و دواتر دەچێتە گوندی سێوسێنان لە سنووری پشدەرو پاش چەند ساڵێک دەبێتە مەلای مزگەوتی (بن تەبەق) لە #سلێمانی#.
مزگەوتەکەی لە سلێمانی دەکاتە قوتابخانەیەکی ئایینی و بۆ یەکەمجار (تەختەڕەش) لە مزگەوتدا دادەنێت، جگە لەزانستە شەرعییەکان وانەکانی بیرکاری و فیزیاو کیمیا بەفەقێکانی دەڵێتەوە.
ئەو کارەی مەلاکانی سلێمانی نیگەران دەکات و لای میری ئەوکات شکاتی لێدەکەن و تۆمەتی درووستکردنی حزبی دەدەنە پاڵ، بەوەش ناچار سلێمانی بەجێدەهێڵێت و دەبێتە ئیمامی سوپای ئیراقی لە#جەلەولا#، لەلیواکانی عەبدولکەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف کەدواتر هەریەکەیان لەدوو کاتی جیاوازدا بوونە سەرۆکی ئێراق.
مستەفا زەڵمی، ساڵی 1946 لەگەڵ ئامۆزایەکی خۆی هاوسەرگیری کردووەو شەش کوڕ و سێ کچی هەیە.
ساڵی 1955 بۆ یەکەمجارو وەک ڕووداوێکی دەگمەنی ژیانی بۆ یەکەمینجار ڕیشی دەتاشێت و ئەو ڕۆژەش وەک یەکەمین مەلای بێ ڕیش بەشداری پرسەیەک دەکات.
هۆکاری ڕیش تاشینەکەشی دەبەستێتەوە بەوەی کەهەموو ئەو مامۆستایانەی بازرگانییان بەئایینەوە دەکرد لەژێر مێزەرو جبەداو بەڕێشەوە وایان لەخەڵک کردبوو کە بەوجۆرە باوەڕیان پێبکەن، بۆیەش بەئاشکرا بەمەلاکانی هاوڕێی وتووە “پەیمانم داوە بەخوا هەتا ئەو ڕۆژەی دەمخەنە گۆڕەوە ڕیش بتاشم، چونکە بووەتە هۆی خەڵک خەڵەتاندن”.
=KTML_Bold=داننان بەهەڵەکانی ژیاندا:=KTML_End=
ئەو زانا ناودارە یەکێکە لەو کەسایەتییە دەگمەنانەی کورد کە لەژیانیدا دانی بەهەڵەکانی خۆیدا ناوەو پەشیمانی خۆی لەو هەڵانەی دەربڕیوەو لە (پەڕتووکی کاروانی ژیانم) دا کە ژیاننامەکەیەتی و بەدەستی خۆی نووسیویەتییەوە دانبەوەدا دەنێت کە لەبڕیاری جیابوونەوەی ژن و مێرد (تەلاق) دا دووجار تووشی هەڵەی گەورە بووە، ئەوەش وای لێکردووە زیاتر بەدوای زانستی تەلاقدا بگەڕێت و چەندین پەڕتووکی لەو بارەیەوە نووسیوە.
یەکەم زانای ئیسلامییشە کەباشترین ڕێگاچارەی چارەسەرکردنی جیابوونەوەی ژن و مێردی ڕاگەیاندووە، لەو ڕوانگەشەوە ئێستا لە جیهانی ئیسلامیدا پشت بەڕایەکانی ئەو دەبەسترێت.
مستەفا زەڵمی دانبەوەشدا دەنێت کە جارێک بەکەسێکی وتوە “منداڵەکانت مەنێرە قوتابخانە”، ئەوە بەهەڵەی گەورەی تەمەنی دەزانێت و پەشیمانی دەربڕیوە، هەروەک جارێکیتر وتوویەتی هەر پیاوێک “سەری ڕووت بێت و هیچ نەکاتە سەری دووڕووە”، ئەوانە نموونەی ئەو هەڵانەن کەخۆی دانی پێداناون و پەشیمانی دەربڕیوە.
=KTML_Bold=جەژنی نەورۆز، جەژنی نەتەوەییە:=KTML_End=
یەکێکی تر لەفەتواکانی مستەفا زەڵمی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1954، کاتێک بەشداری جەژنی نەورۆزی کردوو وتی “جەژنی نەتەوەییەو هیچ کێشەیەکی شەرعی نیە”. ئەوەش بەپێچەوانەی زۆرێک لەمەلاو زانایانی ئیسلامەوە بە “حەرام”یان زانیوە.
زەڵمی پێیوابووە تەنیا عیبادەت پێوەر نییە بۆ باشبوونی مرۆڤ بەڵکوو “ڕەوشت باڵاترین پلەی ئیمانە، بۆ ئەوە نزیکترین هاوڕێکانی لەژیانیدا سێ کەسن کە جوولەکەیەک، کریستیانیەک و موسوڵمانێکن”.
پاش ئەوەی لە ساڵی 1946دا بڕوانامەی مەلایەتی لەزانستە شەرعییەکان وەردەگرێت، لە ماوەی مەلایەتیدا لە سلێمانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی شەشەمی سەرەتایی دەکات و دواتریش لە ماوەی ئیمامەتی سوپادا لەجەلەولا لە ساڵی 1956 تاقیکردنەوەی پۆلی سێی ناوەندی و پاش چەند ساڵێکی تر تاقیکردنەوەی شەشەمی ئامادەیی دەکات.
=KTML_Bold=خوێندکاری زانکۆ=KTML_End=:
زەڵمی دەبێتە خوێندکاری زانکۆ و لە ساڵی 1960دا لەکۆلێژی یاسای ئێوارانی زانکۆی بەغدا وەردەگیرێت.
دەربارەی خوێندنی زانکۆو جیاوازی لەخوێندنی حوجرە لە چەند وێستگەیەکی ژیانیدا لایەنە باش و نێگەتیڤەکانی ئەو لایەنەی ڕوونکردووەتەوە، بەڵام سوودی لەقووڵبوونەوەی وانەکانی حوجرە وەرگرتووە و توانیویەتی لەژیانی زانکۆشدا ڕەنگبداتەوە، هەر بۆیەش پاش چوار ساڵی زانکۆ بەنمرەی زۆر باشەی (86.5) زانکۆی تەواوکردووە.
=KTML_Bold=بڕوانامە باڵاکان:=KTML_End=
لە ساڵی 1966دا لەماستەری شەرعیەتی ئیسلامی لە زانکۆی بەغدا وەردەگرێت و بەسەرکەوتووی ئەویش تەواو دەکات، دوو ساڵ دواتر پێشکەشی ماستەری دەکات لەیاسای گشتیداو لە ساڵی 1970دا دەبێتە خاوەنی دوو بڕوانامەی ماستەر لەشەرع و یاسادا.
ساڵی 1972 لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ خوێندنی دکتۆرا وەردەگیرێت، بەڵام لەبەرئەوەی لەئیراق موڵەتی خوێندنی بۆ ناکەن خۆی خانەنشین دەکات و لە هەردوو زانکۆی قاهیرەو ئەزهەر دەبێتە خوێندکاری دوو دکتۆرای جیاواز لە شەریعەو یاساداو بەسەرکەوتووی تەواوی دەکات.
پڕۆفیسۆر دکتۆر مستەفا زەڵمی باس لەوە دەکات کە لە ماوەی خوێندنی لەقاهیرە لەگەڵ دکتۆر فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری ئێراق کەئەوکات خوێندکاری دکتۆرای فەلسەفەو نوێنەری شۆڕشی کورد بووە لەقاهیرە پەیوەندی بەهێزیان هەبووە و چەند جارێکیش بەشداری چالاکییەکانی پەیوەندییەکانی شۆڕشی کوردستانی کردووە لەقاهیرە کە هەریەک لەمام #جەلال تاڵەبانی# و حەبیب کەریم کەسی دووەمی شۆڕشی کوردستان بەڕابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی پەیوندییان هەبووە.
لەپاش تەواوکردنی دکتۆراکەی لەسەر داوای شۆڕش بۆ ماوەی چەند مانگێک لەمیسر ماوەتەوەو ئەرکی دیبلۆماسی و پێشوازی نوێنەرانی شۆڕشی کردووە بۆ قاهیرە.
=KTML_Bold=وانەوتنەوەی زانکۆو نووسینەوەی دەستووری ئیراقی:=KTML_End=
دکتۆر مستەفا زەڵمی ساڵی 1975 دووبارە داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش کردووەتەوە و تاکە مامۆستای زانکۆیە لە هەموو ئێراق کە بەبڕیاری سەرۆکایەتی کۆماری ئیراق لە ساڵی 1993 فەرمانی خانەنشینی هەڵوەشاوەتەوە تاڕۆژێک لەژیاندا مابێت نابێت خانەنشین بکرێت ئەوەش بەهۆی لێهاتوویی و پێویستی بەردەوامی لەوانەوتنەوەدا لە زانکۆکانی ئێراق.
ساڵی 2003و پاش ڕووخانی ڕژێمی #بەعس# و پێکهێنانی ئەنجوومەنی حوکم، بڕیاردرا کە لیژنەیەک بۆ نووسینەوەی دەستووری ئێراقی دابمەزرێت و بەزووی دەستووری ئێراق بنووسرێتەوە، بۆ ئەوە مەبەستەش لەلایەن چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی حوکمەوە ناوی پڕۆفیسۆر دکتۆر مستەفا زەڵمی پێشنیار دەکرێت و دەبێتە ئەندامی باڵای لیژنەی نووسینەوەی دەستووری ئیراقی.
لە ماوەی 45 ڕۆژدا ڕاپۆرتی دەستووری دەنوو#سنە#وەو پێشکەشی دەکەن، هەر لەو ماوەیەشدا لەگەڵ ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەکانی ئێراق کۆبوونەتەوە.
=KTML_Bold=نووسینەوەی یاسای باری کەسێتی هەرێم:=KTML_End=
ساڵی 2007و پاش ئاڵۆزییەکانی شاری بەغداو کوژرانی چەند مامۆستایەکی زانکۆکانی بەغدا، چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان داوا لەدکتۆر مستەفا زەڵمی دەکەن، بگەڕێتەوە هەرێم، ئەویش هەمان ساڵ دووبارە پێشکەشی خانەنشینی دەکاتەوەو پاش زیاتر لەحەوت مانگ ڕەتکردنەوە، دواجار لەبەر بارودۆخی ئەمنی و سەلامەتی گیانی پەسەند دەکرێت و خانەنشین دەکرێت.
لەگەڕانەوەیدا بۆ کوردستان دەبێتە سەرۆکی لیژنەی نووسینەوەی یاسای باری کەسێتی و لە ماوەی چەند مانگێکدا یاساکە بەشێوەیەکی هاوچەرخ ڕێکدەخەن کەگرنگترین بڕگەی یاساکە دانانی مەرجی قوورسە بۆ فرەژنی و دابەشکردنی میرات.
ئەو بەداکۆکیکارێکی سەرخەستی مافەکانی ژنان ناسراوەو خەڵاتی هەڵمەتی توندوتیژی دژی مێینەی پێ بەخشراوە.
=KTML_Bold=خەڵاتەکانی ڕێزلێنان:=KTML_End=
لە ماوەی تەمەنیدا زیاتر لە 20 ڕێزلێنانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی وەرگرتووە کە گرنگترینیان خەڵاتی شێخی ئەزهەرو یەکێتی جیهانی زانایانی ئەزهەرە.
مانگێک بەر لەمردنی لە شارۆچکەی خورماڵ لەمەراسیمێکدا شەقامی سەرەکی خورماڵ -ئەحمەدئاوا - زەڵم بەناوی پڕۆفیسیۆر دکتۆر مستەفا زەڵمییەوە ناونراو کەخۆی ئامادەی بوو.
بە ئامادەبوونی دکتۆر مستەفا زەڵمی و قایمقامی هەڵەبجە و بەرپرسانی حزبی و حکومی شەقامەکە کرایەوە.
مستەفا زەڵمی ماوەی چەند ساڵێک ڕاوێژکاری یاسایی و شەرعی سەرۆکایەتی حکومەت و سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی کوردستان بووە، خاوەنی چەندین فەتوای هاوچەرخی ئیسلامییە کەدەنگدانەوەی جیهانییان بەدوای خۆیدا هێناوە لەوانەش، حەرامکردنی خەتەنەی مێینە، حەرامکرنی جگەرەکێشان، چاککردنەوەی تەلاقی نێوان ژن و مێرد.
=KTML_Bold=کۆی بەرهەمەکان:=KTML_End=
مستەفا زەڵمی زیاتر لە 50 پەڕتووکی هەیە لە بوارەکانی شەریعی یاساو زیاتر لە 40 توێژینەوەی زانستی هەیە لە بوارەکانی یاسا، فەلسەفەو 13 ناونیشانی زانستی وەرگرتووە.
بەشێکی زۆری پەڕتووکەکانیشی بۆ زمانە جیهانییەکان وەرگێڕدراون و لە چەند وڵاتێکیشدا پەڕتووکەکانی وەک پرۆگرامی خوێندنی زانکۆیی دەخوێنرێن لەوانەش، هیندستان، ئەندۆنیزیا، تورکیا، میسر، ئوردون، ئیراق، ئێران، مالیزیا و هەرێمی کوردستان.
=KTML_Bold=کۆچی دوایی و ئەسپەردەکردن:=KTML_End=
بەرەبەیانی 04-06-2016 پڕۆفیسۆر دکتۆر مستەفا زەڵمی، لە تەمەنی 92 ساڵیدا لە #هەولێر# کۆچی دواییکرد و هەمان ڕۆژ تەرمەکەی لە شاری هەولێرەوە گەڕێنرایەوە شارۆچکەی خورماڵی زێدی خۆی و لە پەڕتووکخانەکەیدا کە لەسەر وەسیەتی خۆی بوونیادنراوە بەخاکسپێردرا. [1]
ئەم بابەتە 503 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 15-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 15-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 15-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 503 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,464
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!