دوو پیت و لەتێکی خوێندووە.
لە کوردەواردا لە مێژووی هەزار ساڵ لەمەوبەرەوە، خوێندن حوجرەیی بووە، ئەو کەسانەی خوێندنیان پێتەواونەکراوە، پێیان وتراوە: کۆلکە خوێندەوار، واتە: کەمێک نووسین و خوێندنەوە دەزانێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە خوێندەواری کەمی هەبێت، تەنیا بۆ بەڕێکردنی پێویستییەکانی ژیانی بەکەڵکی هاتووە. [1]