دووڕدووڕ شێخ لەنگەر.
هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا هەن، کە ئاستی زانەکییان زۆر دیاریکراو و کەمە، تەنیا شتێک دەزانن، لە هەر کۆڕوکۆبوونەوەیەکدا بێنە قسەکردن، هەموو باسی کۆبوونەوەکە دەبەنەوە سەر ئەو بابەتەی کە خۆیان دەیزانن. پەندەکە واتە: بە کەسێک ئەوترێ کە قسەیەکی گرتبێ بەدەمیەوە، هەر قسەیەکی تر بکرێ، دەیباتەوە سەر ئەو.[1]