پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتووک PDF 19,304
فایلی پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
نا بۆ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نا بۆ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان

نا بۆ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان
ناونیشان:نا بۆ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان
نووسەر:#عادل باخەوان#
ڕۆژی دەرچوون:#25-04-2023#
هەرێمی کوردستان، وەک هەر ڕووبەرێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەر لە مەغریبەوە بیگرە تاوەکوو دەگاتە ئیسرائیل، بە چەندین گرفتی هەمە جۆرەوە دەناڵێنێت. گرفتی ئابووری، گرفتی سیاسی، گرفتی کۆمەڵایەتی، گرفتی نوێنەرایەتی، گرفتی بێکاری، گرفتی کۆچ و گرفتی نەوەکان. بێگومان هەر یەکێک لەم گرفتانە ڕەگوڕیشەی مێژووییان هەیە و دەکرێت لە چەندین ئاست دا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
لە هیچ جێگەیەکی دنیا، ئێمە کۆمەڵگەیەکی مۆدێرنمان نییە کە گرفتی نەبێت، بە پێچەوانەوە، کۆمەڵگەی مۆدێرن هەمیشە ڕووبەری جیاوازییەکان و بە ڕێککەوتنەکان و ململانێیەکانە و بەهیچ شێوەیەک کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن لە ئارادا نییە کە ڕووبەرێکی بێ گرفت و هاوئاهەنگ و یەک ڕەنگ و یەک دەنگ بێت. کۆمەڵگەی نوێ، کۆمەڵگەیەکی دینامیکی زیندووی بیناکراوە لەسەر ئامادەیی بەهێزی جیاوازییەکان.
لێرەوە، بوونی فرەحیزبی، فرە ڕوانین، فرە ڕێکخراو، فرە میدیا و فرە چینی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دا، نەک هەر نەخۆشی و هەڕەشە نییە بۆ کوردستان، بەڵکوو ڕەهەندە مۆدێرن و دینامیکیەکەی کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان بەخۆی و بە دنیا دەناسێنێت، ئەگەر پێچەوانەی ئەم دۆخەمان هەبووایە، بەدڵنیاییەوە کۆمەڵگەیەکی نەخۆش و تراژیدی دەبووین.
لەم چوارچێوەیەدا، ئامادەیی جیاوازییەکانی پارتی و یەکێتی، نەوەی نوێ و ئیسلامییەکان، نەک هەر هەڕەشە نین بەسەر هەرێمی کوردستانەوە، بەڵکوو پێداویستییەک و وەڵامدانەوەیەکی بابەتیانەی هەلومەرجی کۆمەڵگەیەکی مۆدێرنن. هەبوونی چەندین میدیای سەربەخۆ و نیمچە سەربەخۆ، کە بە ئازادانە و ئازاییانە کاری میدیایی خۆیان بکەن، بەشێوەی بابەتی و پیشەیی و دوور لەلایەنگریی و بڕیاری پێشینە و ناوچەگەرایی، نەک هەر هەڕەشە نین بەسەر هەرێمی کوردستانەوە، بەڵکوو دەبێت وەک شانازی و دەستکەوت و سەرمایەی ڕەمزیی هەرێمی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و نەک هەر بپارێزرێن، بەڵکوو فراوانتر و بەهێزتر بکرێن، چونکە ئەمە یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی کە دەکرێت هەرێمی کوردستانی پێ جیا بکرێتەوە لەو ڕووبەرانەی دیکە کە بەرەو ئۆتۆریتاریزم دەڕۆن.
بەڵام لە هەمان کاتدا، دەبێ ئاماژە بەوەش بدەین کە کۆمەڵگەی مۆدێرن، تەنیا حەڵاڵ و مافی نییە، حەرام و ئەرکیشی هەیە و هیچ گرووپ و ئەکتەرێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە هیچ هەلومەرجێکدا مافی ئەوەیان نییە کە دەست بۆ ئەو حەرامانە ببەن و لاقەیان بکەن، یاخود خۆیان لە ئەرکە بابەتییەکانیان بدزنەوە، جا ئیتر بە هەر ناوێکەوە بێت.
بۆ گەلی کورد لە هەموو جیهاندا، هەرێمی کوردستان وەک چوارچێوەیەکی یاسایی نیشتمانی و تەنانەت نێودەوڵەتیش، تاکە قەوارەیە کە لە ئێستا و ئێرەدا و لەنێو مێژووی دەستووریدا بوونی هەبێت. ڕاستە لە ڕۆژاوای کوردستان قەوارەیەکمان هەیە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا لەڕووی دەستوورییەوە دانی پێدا نەنراوە و ئەوەی کورد هەیەتی تەنیا هەرێمی کوردستانە و بەس. بەداخەوە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش بەرەو ئەوەمان دەبەن کە لە کۆتاییدا تەنیا هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە و ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا و لە ناوەندە دیپلۆماسییەکاندا وەک گریمانەی لەدایکبوونی چەند قەوارەیەکی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا ناودەبرا، بەرەو کۆتایی دەچێت.
لێرەوە، چوارچێوەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، ئەو چاکە گشتییەیە کە دەکرێت وەک گوزارشت لە ویژدان، خەون، خەیاڵدان و بەرژەوەندییە باڵاکانی هەموو کورد لە جیهاندا وێنابکرێت و کوورتکردنەوەی لە ئەکتەرێک و گرووپێکی سیاسی و ناوچەییدا نەک هەر هەڵەیەکی سیاسییە، بەڵکوو کارەساتێکی وجودیشە بۆ کورد.
هەموو حیزبەکان دەبێ وشیاربن بەوەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک حیزب مامەڵە لەگەڵ ئەوان ناکات، بەڵکوو وەک نوێنەرێکی دەستووری و هەرێمێکی یاسایی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و وەک نوێنەری دەزگا و ژیری و کولتووری دەوڵەتداری مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبێت، هەرگیز دەرگاکانی کۆشکی سپی یاخود کۆشکی ئێلیزێ و کۆشکەکانی دیکەی جیهان بەم شێوەیە بەڕووی کورددا واڵا نابن.
حیزبەکان دەبێ تێبگەن لەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەی لە عورفی دیپلۆماسیدا بە کەی ئاڕ جی ناسراوە، وەک نوێنەری گەلێک و خاکێک و پرسێکی مێژوویی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، نەک وەک تاپۆکراوێک لەسەر کەسێک و گرووپێک و چینێک و ناوچەیەک. لێرەوە، هەر بێ ڕێزیەک، هەر شکاندێکی ئەم قەوارە دەستوورییە، لەلایەن هەر ئەکتەرێی سیاسی، کۆمەڵایەتی یان میدیاییەوە، دەبێت وەک دەستبردن بۆ حەرامێکی نیشتمانی پێناسە بکرێت.
هەر لەم چوارچێوەیەشدا، هەر بانگەشەیەک بۆ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بەسەر دوو زۆندا، یاخود هەر بانگەشەیەک بۆ بە یاساییکردنی دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بەسەر دوو زۆندا، با لەواقیعیشدا وابێت، دەبێ وەک ئەو هێڵە سوورە، وەک ئەو حەرامە نیشتمانییە دابنرێت کە هیچ کەس و لایەنێک، لە هیچ هەلومەرجێکدا و بەهیچ بەهانەیەک ئەو مافەی پێ ڕەوا نەبینرێت.
لە کۆمەڵگەی فەرەنسی دا، هەر کەسێک، بەناوی ئازادی ڕادەربڕینیشەوە بێت، گومان لەسەر هۆلۆکۆست درووست بکات، ڕاستەوخۆ ڕاپێچی بەردەم دادگا دەکرێت، چونکە وەک حەرامێکی نیشتمانی پێناسەکراوە و دەبێت لە هەموو ئاستەکاندا بە پیرۆزیی بمێنێتەوە.
ڕاستە ئازادیی ڕادەربڕین مافێکی تاکەکانی کۆمەڵگەیە، بە کۆمەڵگەی کوردیشەوە، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە بە ناوی هەمان ئازادییەوە، هیچ کەسێک نابێ مافی ئەوەی هەبێت کە دەست بۆ پیرۆزی یەکگرتوویی هەرێمی کوردستان ببات، ئەگەرنا دەبێ زۆر بەتووندی لە ئاستی یاساییدا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
بەم شێوەیە نابێت بەهیچ شێوەیەک ئێمە ڕووبەرەکان تێکەڵ بکەین. ڕووبەری ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی میدیایی دەبێت بپارێزین و ڕۆژنامەوانە پیشەییەکانمان نابێ تاوانبار بکەین، بە ڕەنج سەنگاویشەوە، کە خەونی بیناکردنی هەرێمێکی کوردستانی جوانی هەیە. هەروەها و لە هەمانکاتیشدا، هیچ کەس و گرووپ و لایەن و دەزگایەک، سیاسی بێت یان میدیایی، نابێ لە هیچ هەلومەرجێکدا مافی ئەوەی هەبێت، ئاساییش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، بخاتە ژێر پرسیار و مەترسییەوە.
من وشیارم بەوەی کە ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان ئەم دوو ڕووبەرەدا ئاسان نییە و ئەکتەری سیاسی و کۆمەڵایەتی و میدیایی بەرپرسیاری دەوێت، بەڵام لە هەمانکاتدا وشیارم بەوەش کە هەر بژاردەیەکی دیکە لەدەرەوەی هاوسەنگی، بەهیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستاندا نییە. [1]
ئەم بابەتە 332 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 25-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-04-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 03-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 332 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتووک PDF 19,304
فایلی پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!