پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,213
وێنە 106,591
پەرتووک PDF 19,313
فایلی پەیوەندیدار 97,364
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شەڕی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ محەمەد عەلاوی
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەڕی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ محەمەد عەلاوی

شەڕی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ محەمەد عەلاوی
ناونیشانی بابەت: شەڕی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ محەمەد عەلاوی
ئامادەکردن: #یاسین تەها محەمەد#

لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئێراقدا، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو محەمەد عەلاوی هەڵوێستی لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی خستۆتە بازنەیەکی ئیحراجەوە و پێداگرییەکانی نێوان هەردوولا لەسەر دانانی وەزیرەکان چڕدەبنەوە. عەلاویی پێداگرە کابینەیەک دور لە کاندیدی دڵخوازی حیزبە سیاسییەکان پێکبهێنێت، هیچ مشتومڕ و بەرچاوڕوونییەکیش لەبارەی ئەو کارنامەیەوە لەبەردەستدا نییە کە حکومەتی نوێی لەسەر پێکدێت. حیزبە سیاسییە حوکمڕانەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە سوننەکان، جارێکی تر دەیانەوێت بە میکانیزمە تەقلیدییەکانی کابینەکانی پێشوتر، وەزیرەکان لەسەر بنەمای بەرکەوتەی سیاسیی و حیزبیی دابنرێن بەو پێیەی پێیان وایە دانانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو خۆی لەسەر ئەو بنەمایەیە.
=KTML_Bold=شەڕ لەسەر کاندیدەکان چڕدەبێتەوە:=KTML_End=
محەمەد تۆفیق عەلاوی (55 ساڵ) جێگرەوەی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی عادل عەبدولمەهدییە بەپێی ڕێککەوتنی لیستەکانی فەتحی حەشدی شەعبیی و سائیرونی موقتەدا سەدر. ئەو هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی کاندیدی لیست و حیزبە سیاسییەکان قبووڵ نەکات لە حکومەتەکەی، لەناو ئەوانەشدا هی حیزبە کوردییەکان، ئەمەش جگە لەوەی پارتی و یەکێتی خستۆتە شەڕێکی میدیایی لەگەڵ بەرنامەی کابینەی نوێ، پەرتەوازەییشی خستۆتە ناو ئەو لیست و پارلەمانتارە کوردانەی لەژێر ناوی “گرووپی 15” کوبوبوونەوە، چونکە سەرەتا لارییان نەبوو لەو پێداگرییەی عەلاوی، بەڵام دواتر هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوی ئیسلامیی و کۆمەڵەی ئیسلامیی لەو بەرەیەدا بینرانەوە کە پێداگرە لەسەر دانانی وەزیرە کوردەکان لە هەرێمی کوردستانەوە.
هێشتا ڕوون نییە ئاخۆ محەمەد عەلاوی دەتوانێت پێداگرییەکەی بەرانبەر هەرێمی کوردستان بباتە سەر لەکاتێکدا حیزبە حوکمڕانەکانی کوردستان داوای “رەچاوکردنی تایبەتمەندێتیی هەرێم” دەکەن وەک قەوارەیەکی سیاسیی و دەستووریی، چونکە جگە لە ئەگەری قبووڵکردنی جۆرێک لە نەرمیی بەرانبەر هەرێم و ئەگەری درووستبوونی گوشاری دەرەکیی، هەندێ سیناریۆش لەبارەی بەبەتاڵی هێشتنەوەی پۆستە وەزارییەکانی کورد لە ئارا دان تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنی گونجاو لەبارەیانەوە دێتە ئارا، جگە لەمانەش هەندێ دەرچە و چارەسەری مامناوەند دەشێت لە چرکەکانی کۆتایییدا بێنە ئاراوە بەپێی ئەزموونی چارەسەرییەکانی قەیرانە هاوشێوەکانی کابینە پێشووەکانی بەغدا.
حیزبە کوردییەکان لە ڕێی شاندێکەوە لە بەغدا لە هەوڵی ڕازیکردنی عەلاوی یدان بە قبووڵکردنی پێدانی مافی پڕکردنەوەی وەزارەتەکانیان، بەڵام بەپێی ئاماژە و زانیارییەکان هێشتا دڵنیایییان وەرنەگرتووە. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لایەنگرانی کابینەی نوێ و تەنانەت لەناو خۆپیشاندەرانی ئێراقیشەوە لە ڕێی میدیای فەرمی و سێبەر و سۆشیال میدیاوە، هەڵوێستی کوردییان خستە بەر هەڵمەتێکی ڕاگەیاندن و ئیحراجی کە گوایە ڕێگرە لە توانەوەی بەستەڵەکی هاوپشکی سیاسی و حیزبی و تائیفیی و ئێثنیکیی کە داوایەکی خۆپیشاندەران بووە بۆ سنووردارکردن و کۆتاییپێهێنانی. لە ناوخۆی کوردستانیش هێشتا بەرچاوڕوونییەک نییە لەسەر ئەوەی ئاخۆ جگە لە پرسی وەزیرەکان کارنامەی حکومەتی نوێ دەربارەی بەشە بودجەی هەرێم، پێشمەرگە، کەرکووک و سەرژمێری گشتیی دانیشتوان و زۆر پرسیتر چی دەبێت، بەتایبەت کە گرەوکردن لەسەر کەسایەتییەکان و وەزارەتەکان لەدوای 2003 تا ئێستا بە پۆستی سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک پەرلەمانیشەوە نەبوونەتە هۆکاری کردنەوەی گرێکوێرەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و هەمیشە کێشەکان بە چارەسەری کاتی بەڕێکراون و دواخراون. حیزبە حوکڕانەکان لە هەرێمی کوردستان هەمیشە ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکان لە کابینەکانی بەغدا خستۆتە پێش ڕێککەوتن لە ڕێککەوتن لەسەر کارنامەی حکومەت.
=KTML_Bold=شیعەکان ڕازین و بەدیلیان هەیە:=KTML_End=
سەرچاوە سیاسییەکان و هەڵوێستە ڕاگەیەنراوەکان باس لەوە دەکەن سەرجەم لیستە شیعەکان جگە لە دەوڵەتی یاسای نووری مالیکیی ناچاربوون بە ڕواڵەت و ئاشکرا بە دوورخستنەوەی کاندیدەکانیان لەلایەن محەمەد عەلاوییەوە ڕازیی بن لەبەر دووهۆکار: یەکەمیان، گوشاری شەقامی ڕاپەڕیوی ئێراقیی و بەتایبەت شیعە ترسە لە توڕەکردنی مەرجەعیەتی نەجەف، دووەمیان پشت بەستنیانە بەو نفوز و پێگەیەی لەناو وەزارەتەکانی بەغدا هەیانە لە ڕێی بەڕێوەبەری نووسینگە و بەڕێوەبەرە گشتییەکانەوە کە زۆرجار کۆت و بەند بۆ وەزیر درووستدەکەن ئەگەرچی تەکنۆکرات یان سەربەخۆش بێت و وەزارەت هەر لە چوارچێوەی نفوزی حیزبەکاندا دەهێڵنەوە بەتایبەت سوودی ئابووریی پڕۆژەکانی. لەبارەی هۆکاری ئەو ئاڵۆزییەی لەنێوان مالیکی و عەلاویشدا هەیە، وا دەردەکەوێ هۆکاری شەخسییە لەنێوان هەردوو کەسایەتی و باوەڕ وەهایە تا ئەوکاتەی لێکگەییشتن لەنێوان هاوپەیمانێتیی حەشدی شەعبیی و سائیرونی سەدردا هەبێت، هیچ ڕێگری و لەمپەڕێکی شیعیی بۆ پڕۆسەکە درووستنەبێت.
=KTML_Bold=دوو بەرەیی سوننەکان و ئەگەر ملکەچکردن:=KTML_End=
هەرچی سوننەکانن لەبارەی عەلاوییەوە بەسەر دووبەرەدا دابەشبوون، بەرەی یەکەم سەرۆکی پارلەمان محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات و بە هەمان شێوەی کورد داوای دانانی پاڵێوراوەکانیان دەکەن لە پۆستی وەزاری و بۆ ئەم مەبەستە هاوئاهەنگییان لەگەڵ پارتی و یەکێتیدا هەبووە، بەڵام لەدەرەوەی ئەوان بەرەی ئوسامە نوجێفی و ئەو سوننانەی سوودمەند نین لە کابینەی ئێستای عەبدولمەهدی و ئەم خولە پارلەمانییە، کێشەیان نییە ئەگەر لەبەر زەرەرکردنی ڕکابەرەکانیشیان بێت کە زیاتر بنەماڵەی کەربولییەکان و حەلبوسی و ئەبو مازنی پارێزگاری سەڵاحەدینن. لەم میانەیەدا باس لە ڕەزامەندیی دەوروبەری 30 لە کۆی 70 پارلەمانتاری سوننە لە هەیە بە دانانی کەسانی “ناحیزبیی” لە پۆستە وەزارییەکانی تایبەت بە سوننەکان و ئەمەش لە بەرژەوەندی عەلاوییە. سەبارەت بە زەمینەی بەردەوامیی هەڵوێستی حەلبوسیش گومانی زۆر هەیە، چونکە زۆرینەی شیعە دەتوانن بەئاسانی لەسەر سەکۆی سەرۆکایەتیی پارلەمان بیهێننە خوارەوە و کەسایەتییەکی تری سوننەی هاوکاری خۆیان بخەنە جێگای بەتایبەت لە بازنەی حیزبی ئیسلامیی ئێراقیی و لە خولەکانی تردا جێگۆڕکێی سەرۆکایەتیی پارلەمان ئاسان بووە.
=KTML_Bold=لەمپەڕەکانی بەردەم عەلاوی:=KTML_End=
عەلاوی پێداگرە لەسەر دورخستنەوەی خەڵکی سیاسی و حیزبی لە کابینەکەی، بەڵام هێشتا دابەشکردنی وەزارەتەکانی بەپێی نەخشەی تایفی و نەتەوەیی سەردەمی بریمەرە (شیعە، سوننە، کورد، تورکمان) ، جگە لەوەش گومان و دردۆنگی زۆر لەسەر باکگراوەندی ئەو کەسایەتییانە هەیە کە عەلاوی کاندیدیان دەکات چونکە لەئەزموونی کۆمیسیۆن و دادوەرانیشدا گومانی زۆر لەسەر ئینتیمای پشت پەردەی کەسایەتییە دەستنیشان کراوەکان درووست بوو. جگە لەوەش هێشتا چانسی سەرکەوتنی لەگەڵ شکستهێنانی لە پێکهێنانی کابینەکەی نزیکن بەهۆی ناڕوونیی هەڵوێستی ڕاستەقینەی هێزە سیاسییەکان و پارلەمانتاران کە ئێستا لە پشووی زستانەدان و بەشی زۆریان لەدەرەوەی ئێراقن.
لەدەرەوەی ئەم ململانێ سیاسییەش محەمەد عەلاوی کێشەی گەورەی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا هەیە بەو پێیەی لە خولەکانی پێشوو وەزیر و پارلەمانتار بووە، ڕەگەزنامەی بیانیی هەیە و سەربە چینی ئەریستۆکراتی شیعەیە و لە بەرەی حیزبوڵڵای لوبنان ئەژمار دەکرێت کە ملکەچی نفوزی ئێرانییە.
هەموو ئەو پێشهاتانەشی لە بەردەم عەلاویدان بڕیارە تا دووشەممەی داهاتوو یەکلاییببنەوە کە وادەی پێشکەشکردنی کابینەکەیەتی بە پارلەمان کە دەگوترێت تا ئێستا تەنیا 10 وەزارەت یەکلاییکراونەتەوە لە کۆی 22 وەزارەتی بڕیارلێدراو کە هەندێکیان ڕەهەندی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییان هەیە لەوانەش بەرگری و ناوخۆ و نەوت و دارایی و دەرەوە.
=KTML_Bold=چانسەکانی سەرکەوتن:=KTML_End=
هاوکات لەگەڵ ئەو ئاستەنگیانەشدا عەللاوی بڕێک چانسی باشیشی لە سەرکەوتن هەیە لەوانە، شەکەتبوونی ناوەندی سیاسیی بە دەست ڕەتکردنەوەی کاندیدەکانی سەرۆک وەزیرانەوە هەر لە ئیبراهیم بەحرلعلومەوە تا شیاع سوودانی و ئەسعەد عیدانی، جگە لەوەش زانیارییەکان باس لەوە دەکەن تاران و واشنتۆن هەردووکیان خۆیان بە نزیک دەزانن لە محەمەد عەلاوی لە ڕێی جیاجیاوە، ئەمە جگە لەو پاڵپشتییەی کە دەگوترێت لەلایەن محەمەد ڕەزا سیستانی کوڕە گەورەی مەرجەعی باڵای شیعەوە هەیەتی و وەها بڵاوە کە محەمەد عەلاوی نزیکترینە لە نەجەفەوە لە ئێستادا بەتایبەت ئەگەر پاڵپشتی سەدرییەکان لەبەرچاوبگیرێت کە لە یەکەم ڕۆژەوە بە بەیاننامەی موقتەدا سەدر جەختی لێکرایەوە.
=KTML_Bold=حکومەت کاتییە یان تا سێ ساڵیتر:=KTML_End=
ئەگەرچی عەلاوی لە وتارە تەلەڤزیۆنییەکەیدا باسی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە کرد، کە داوای خۆپیشاندەرانی تشرین یشە، بەڵام وەک وتارەکانی ئەم دوایییەی مەرجەعی باڵای شیعە ئایەتوڵا سیستانی پەیوەستی کردەوە بە بنبڕکردنی کاریگەریی چەک و پارەوە کە ئەمەش بە واتای دوورخستنەوەی لێک دەدرێتەوە، جگە لەوەش یاساناسەکان باس لەوە دەکەن هیچ بەند و ڕێوشوێنێک نییە حکومەتی پێکهێنراو بکاتە کاتیی و لەو کاتەی متمانە وەردەگرێت و دەتوانێت تا کۆتایی خولەکە بڕوات. هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا نەمانی نیسابی دادگای باڵای فیدراڵیی و هەندێ گرێی پەیوەست بە کۆمیسیۆن ڕێگرن لەوەی ڕێوشوێنەکانی هەڵبژاردن بەخێرایی بچنە پێشەوە وەک ئەوەی لە شەقام چاوەڕوان دەکرێت و پێداگریی لیستەکانیش لەسەر پشکەکانیان وەها دێتە پێشچاو کە شەڕی حکومەتێکی درێژخایەن بێت، بەڵام چاو و سەرنجەکان زیاتر لەسەر پەرچەکردار و پێشهاتەکانی شەقامی ڕاپەڕیون کە دەشێت هەمان سیناریۆی سەردەمی عەبدولمەهدی دووبارەبکەنەوە. [1]
ئەم بابەتە 194 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 03-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 194 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,213
وێنە 106,591
پەرتووک PDF 19,313
فایلی پەیوەندیدار 97,364
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.547 چرکە!