پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,678
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
دین و دیموکراسی: ئایا ئیسلام دژی دیموکراسییە؟
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دین و دیموکراسی: ئایا ئیسلام دژی دیموکراسییە؟

دین و دیموکراسی: ئایا ئیسلام دژی دیموکراسییە؟
ناونیشانی بابەت: دین و دیموکراسی: ئایا ئیسلام دژی دیموکراسییە؟
ئامادەکردن: #نەوشیروان حسێن سەعید#

لە پرسی دین و دیموکراسیدا، تێڕوانینێک هەیە کە کە پێیوایە مەزهەبی پرۆتستانت هانی دیموکراسی دەدات، بەڵام مەزهەبی کاسۆلیک و ئۆرسۆدۆکس و ئایینی ئیسلام و بودایی دژی دیموکراسین. بەپێی ئەم تێڕوانینە، جەختکردنەوەی مەزهەبی پرۆتستانت لەسەر بەرپرسیارییەتی تاکەکەسی، دەرکەوتنی بەها دیموکراتییەکانی لە باکووری ڕۆژاوای ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا بەهێزترکرد. هەندێکی دیکە، هۆکارەکە دەبەستنەوە بە چالاکییە تەبشیرییەکانی پرۆتێستانتەکان لە سەردەمی کۆلۆنۆڵیالیزم کە هانی خەڵکیان دەدا پەڕتووکە پیرۆزەکان بە زمانی خۆیان بخوێننەوە. ئەوەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی خوێندەواری لەناو خەڵک و بەدیهێنانی یەکسانییەکی زیاتر لە ناو کۆمەڵگەدا.
لەبەرانبەردا، هەندێک سکۆلار هۆکاری ناتەبایی مەزهەبی کاسۆلیک و دیموکراسی دەبەستنەوە بەوەی کە ئەو مەزهەبە پێداگری لەسەر بوونی یەک کڵێسە و یەک مافیقەت دەکاتەوە، لەکاتێکدا قبووڵکردنی بەرانبەر یەکێکە لە سیما دیارەکانی دیموکراسی. خاڵێکی دیکە بریتییە لە پشتگیری کڵێسەی کاسۆلیک بۆ دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان لە ڕابردوودا. بۆ نموونە، کڵێسەی کاسۆلیک بە تەواوەتی پشتگیری فاشیزمی مۆسۆلینی لە ئیتالیا و دیکتاتۆری فرانکۆ لە ئیسپانیا بوو، ئەمە جگە لە پشتگیری بۆ دیکتاتۆرەکانی ئەمریکای باشوور و ئاسیا.
ڕایەکی دیکە هەیە کە پێیوایە ئایینی ئیسلام و بودایی زیاتر لە مەزهەبی کاسۆلیک، دژە دیموکراسین. ڕەنگە ساموێل هینتینگتۆن دیارترین بانگەشەکار و داکۆکیکاری ئەم تێڕوانینە بێت. بە بڕوای هینتینگتۆن ئێمە لە سەردەمی پێکدادانی شارستانییەتەکاندا دەژین. ئەو پێیوایە کە چەمکەکانی ڕۆژاوا جیاوازییەکی ڕیشەییان هەیە لەگەڵ چەمکە باوەکانی شارستانییەتەکانی دیکە، چونکە ئایدیاکانی وەکوو تاکگەرایی، لیبراڵیزم، مافی مرۆڤ، یەکسانی، ئازادی، سەروەری یاسا، دیموکراسی، بازاڕی ئازاد، جیاکردنەوەی دین و دەوڵەت بە گشتی دەنگدانەوەی کەمیان لەناو ئیسلام و کۆنفۆشیۆسیزم و شارستانییەت و کلتوری یابانی هیندی و بودی و ئۆرسۆدۆکسدا هەیە.
بەڵام ئەم جۆرە ئارگیومێنتانە سەبارەت بە ناتەبایی دیموکراسی و دین بە گشتی و ئیسلام بەتایبەتی، چەند گرفتێکی هەیە:
یەکەم: ئەو ئارگیومێنتانە، زیاتر پشت بە سەردەمێکی دیاریکراو دەبەستن. بۆ نموونە، ئەو تێڕوانینانەی کە گوایە پرۆتستانت زیاتر لە کاسۆلیک لەگەڵ دیموکراسیدا دەگونجێ، زیاتر لەو کاتەوە سەری هەڵدا کە ئەو وڵاتانەی زۆرینەی خەڵکەکەی پرۆتستانت بوون دیموکراسی بوون، بەپێچەوانەی وڵاتانی زۆرینە کاسۆلیک کە نادیموکراسی بوون. واتە ئەو تیۆر و تێڕوانینانە لە پاش تەماشاکردنی واقیعی سیاسی وڵاتانەوە سەرچاوەی گرتووە. بە مانایەکی دیکە، کاتێک بینیویانە زۆرینەی وڵاتانی کاسۆلیک یان بودی یان موسوڵمان، نادیموکراسین، ئیتر ئەوەیان بەستۆتەوە بە خودی دین و مەزهەبەکەوە.
بەڵام دادگاییکردنی دین و مەزهەبێک لەسەر بنەمای سەردەمێکی دیاریکراوی مێژوویی، دوو گرفتی سەرەکی هەیە. یەکەمیان ئەوەیە کە دین تەنیا فاکتەرێکە، لەکاتێکدا چەندین فاکتەری دیکە ڕۆڵیان هەیە لەوەی وڵاتێک بەرەو دیموکراسی هەنگاو بنێ یان بە دیموکراسی بمێنێتەوە. دووەم، واقیعی سیاسی قابیلی گۆڕانە، ئەو تێڕوانینەی کە کاسۆلیک و دیکتاتۆریەتی پێکەوە دەبەستەوە، چی دیکە ڕاست نییە، بەتایبەتی پاش ئەوەی کڵێسەی کاسۆلیکی ڕۆڵێکی گرنگی گێرا لە پڕۆسەی گۆڕانکاری بەرەو دیموکراسی لە وڵاتانی وەکوو شیلی و پاراگوای و فلیپین و پۆڵەندا لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم.
سەبارەت بە ئیسلامیش، بۆچی ناکرێت هەروەکوو چۆن وڵاتانی زۆرینە کاسۆلیک وردە-وردە بەرەو دیموکراسی چوون، هەمان پڕۆسە لە وڵاتانی زۆرینە موسوڵمانیش ڕووبدات، بەتایبەتی کە ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەدا دەڕۆن؟ بۆ نموونە، تونس تا ساڵی 2011 یەکێک بوو لە وڵاتە دیکتاتۆرەکان، کەچی ئێستا بە وڵاتێکی دیموکراسی دادەنرێ. خۆ ئەگەر بەهۆی چەندین فاکتەری ناوخۆی و دەرەکییەوە بەهاری عەرەبی لەبار نەبرایە، دەکرا میسر و لیبیا و سووریاش ئێستا وەکوو تونس بوونایە. جگە لەوەش، شارسانییەتی ڕۆژاوا هەمیشە تەبا نەبووە لەگەڵ دیموکراسی، بڵاوبوونەوەی فاشیزم و نازیزم لەنێوان هەردوو جەنگی جیهانی یەکەم ودووەم لە ئەوروپا، ئەوەمان پێدەڵێت کە ناکرێت لەسەر زەمەنێکی دیاریکراو حوکم بدەین. کەواتە، پەیوەندییەکی سەبەبی ڕاستەوخۆ لەنێوان دین و دیموکراسیدا نییە.
دووەم: لێکۆڵەرانی ئەم بوارە باس لەوە دەکەن کە بەنزیکەیی لە هەر ئایینێکدا چەند بنەمایەک هەیە کە لەگەڵ دیموکراسیدا دەگونجێ و چەند بنەمایەکی دیکەش لەگەڵیدا ناگونجێ. ئەمە تەنانەت بۆ مەزهەبی پرۆتستانتیش ڕاستە. کەواتە وێناکردنی دین و مەزهەبێک بە دۆستی دیموکراسی و دین و مەزهەبێکی دیکە بە دژە دیموکراسی، لە باشترین حاڵەتدا وێناکردنێکی ناتەواوە، ئەگەر نەڵێین هەڵوێستێکی ئایدیۆلۆژی پێشوەختە.
سێیەم: لە ناوەندی ئەکادیمیدا، ڕای زاڵ و باو ئەوەیە کە ناسنامە و کلتور شتێکە کە گۆڕانی بەسەردا دێت، دەتوانرێت دابهێنرێت و درووستبکرێت نەک ئەوەی کە لە یەک دۆخی چەقبەستودا بمێنێتەوە و بواری گۆڕانکاری تێدا نەبێت. واتە، ناکرێت دین و شارستانییەتیێک وا ببینین کە لەگەڵ دیموکراسی ناتەبایە و بۆ هەمیشەش هەر بەو جۆرە دەمێنێتەوە.
چوارەم: لەبەرئەوەی دەقە دینییەکان بەگشتی زیاتر لە یەک ڕاڤە و لێکدانەوە و تێگەیشتن هەڵدەگرن، بۆیە دەتوانرێ لەگەڵ زۆر سیستەمی حکومڕانیدا بگونجێنرێت، هەر لە تاکڕەوی و دیکتاتۆری و پاشایەتییەوە تا کۆماری و دیموکراسی. ئەمە نەک بۆ ئیسلام، بۆ دینەکانی تریش ڕاستە، ئەگەرنا، بۆچی هەندێک لە کۆمەڵگە کۆنفۆشیۆسییەکان دیموکراسین، وەکوو یابان وکۆریا باشوور و تایوان، هەندێکیان نیمچە دیکتاتۆرین وەکوو سەنگاپورە، هەندێکی دیکەیان دیکتاتۆرین وەکوو بۆرما و چین و کۆریای باکوور؟
پێنجەم: هەڵوێستی دین بەرانبەر دامودەزگا سیاسییەکان کەمتر پشت بە ناوەرۆک و دەقەکانی دینەکە دەبەستێت، بەڵکوو زیاتر پەیوەندی بە بەرژەوەندی ڕێبەر و سەرکردە دینییەکانەوە هەیە. بە مانایەکی دیکە، دید و تیروانینی دەستەبژێری دینی بۆ واقیع و سیاسەت و دەسەڵات شتێکە و خودی دینەکە کە خۆی لە دەقەکانییدا دەبینێتەوە، شتێکی دیکە.
شەشەم: لە ڕووی سیاسییەوە، بەگشتی بەدرێژایی مێژووی ئیسلام ئەوە دەستەبژێری سیاسی بوون حوکمیان کردووە، نەک سەرکردە دینییەکان. ڕەنگە ئەزموونی ئاخوندەکانی ئێران و ئەڤغانستانی سەردەمی تاڵیبان دوو نموونەی جیا بن لەمڕووەوە. لەم سەردەمەشدا، هەزاران موسوڵمان بەبێ گرفت لە سایەی دەوڵەتە دیموکراسییەکانی ڕۆژاوا دەژین. جگە لەوەش، چەند وڵاتێکی زۆرینە موسوڵمان هەیە کە بە وڵاتی دیموکراسی دادەنرێن، وەکوو ئەلبانیا و ئەندۆنیسیا و مالی و نایجیر و سەنیگال و تورکیا (سەرەڕای هەموو سەرنجەکان) و تونس. ئەمە جگە لە داواکاری هەزاران و ملیۆنان موسوڵمانی دیکە بۆ بەدیهێنانی حکومڕانییەکی دیموکراسیانە و کۆتایهێنان بە تاکڕەوی ستەمکاری و دیکتاتۆریەت.
حەوتەم: قورئان جەخت لەسەر بنەمای ‘شورا- ڕاوێژ’ دەکاتەوە. تەنانەت خودی پێغەمبەریش لە مەسەلە دونیایییەکاندا پابەند بووە بە بنەمای ڕاوێژەوە. موسوڵمانانیاش داوایان لێکراوە لەنێو خۆیاندا پرس و ڕاوێژ بە یەکتر بکەن. ئەم بنەمایە دەکرێت وەکوو بنچینەیەکی گرنگ لێیبڕوانرێت بۆ تەبایی ئیسلام لەگەڵ دیموکراسی، چونکە نزیکییەکی زۆری هەیە لەگەڵ هەڵبژاردن و پەڕڵەمانی ئەم سەردەمە. تەنانەت کەسێکی وەکوو ڕاشد الغنوشی، ئیسلام و دیموکراسی لە ڕوانگەی هەردوو بنەمای تەوافوق و شوراوە وەکوو ‘دوانە’یەک دەبینێت . غەنوشی و هاوڕاکانی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ناکرێت ئیسلام وا وێنا بکرێت وەکوو ئەوەی دژی حوکمی گەل بێت، چونکە ئەوە دیکتاتۆری و تاکڕەوی و خۆسەپاندنە کە لەمپەڕ و ڕێگرە لە بەردەم ئیسلامدا، نەک ئازادی. جگە لەوەش، بەڕای هەندێک سکۆلاری ڕۆژاوا، دەکرێت چەند بنەمایەکی وەکوو (ئیجماع و ئیجتیهاد و بەرژەوەندی) لە ئوسوڵی فیقهدا، وەکوو فۆرمێکی ئیسلامی تەماشابکرێت لەبەرانبەر حکومڕانیی پەڕڵەمانی و هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی.
هەشتەم: هەندێ ڕەخنەگری موسوڵمان کرۆکی دژایەتی ئیسلام و دیموکراسی لەوەدا دەبینن کە لە ئیسلامدا، خوا سەرچاوەی یاساکانە، لە کاتێکدا دیموکراسی یانی حوکمی گەل. ئەمە ڕەخنەیە لە فەلسەفەی دیموکراسی، بەڵام گرنگە جیاوازی بکەین لەنێوان دیموکراسی وەکوو فەلسەفە و دیموکراسی وەکوو میکانیزمی حکومڕانی. یان دەوترێت کە دیموکراسی و عەلمانییەت دوانەیەکی لێکدانەبڕاون، بەڵام لە تیۆری دیموکراسیدا، مەرجێک بوونی نییە کە دەوڵەت دەبێت هەر عەلمانی بێت. ڕاستە لەم سەردەمەدا زۆرینەی دەوڵەتە دیموکراتەکان لە هەمان کاتیشدا عەلمانین، بەڵام عەلمانیبوون بژاردەیە نەک ئەوەی لە خودی خۆیدا مەرجێکی سەرەکی تیۆری دیموکراسی بێت.
نۆیەم: دەکرێت پەیمانی مەدینە وەکوو یەکەمین دەستووری مەدەنی لە مێژووی ئیسلامدا، بە کۆنترین و بەهێزترین بەڵگەی مێژووی دابنرێت بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییەی کە خودی پێغەمبەر شەرعیەتی لە خەڵکی مەدینەوە وەرگرتووە، بە موسوڵمان و جوولەکە و گرووپەکانی دیکەوە، نەک ڕاستەوخۆ لەلایەن خواوە دیاریکرابێ. واتە مەدینە وەکوو دەوڵەتێکی تەوافوقی ئەم سەردەمە وابووە کە پێغەمبەر بە ڕەزامەندی هەموو لایەک بووەتە سەرۆکی.
بە زاراوەی ئەمڕۆ، پەیمانی مەدینە وەکوو گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی وابووە کە تیایدا هەموو لایەک لەسەر چەند خاڵێک ڕێکەوتوون، پێغەمبەریش بەشێوەیەکی دیموکراتیانەی دوور لە تاکڕەوی و ستەمکاری و خۆسەپاندن و دیکتاتۆریەت مەدینەی بەڕێوە بردووە. لە دەستووری مەدینەدا، بنەماکانی فرەیی و یەکسانی و شەرعیەت و ڕەزامەندی بەڕوونی دەردەکەوێ کە تەواو تەبایە لەگەڵ سیما سەرەکییەکانی دیموکراسی لەم سەردەمەدا.
شایەنی باسە، لە سەدەی 7ی زاینیدا پەیمانی مەدینە نووسراوە، ئەوکاتەی کە ئەوروپا لە سەرەتای چاخە تاریکەکاندا دەژیا. چاخە تاریکەکان یان سەدەکانی ناوەڕاست تایبەتە بە مێژووی ئەوروپا کە هەزار ساڵ بەردەوام بوو. لە سەدەی پێنجی زاینییەوە دەستی پێ کرد تا سەدەی پانزەی زاینی. بە مانایەکی دیکە، ئەوکاتەی ئەوروپا لە سەرەتای چاخە تاریکەکانی خۆیدا بوو، دونیای ئیسلام لە ڕێنینسانس و ڕۆشنگەری و بەرەوپێشچووندا بوو. بەڵام دواتر بەهۆی چەندین فاکتەر کە ئێرە شوێنی باسکردنیان نییە، هاوکێشەکە گۆڕانکاری بەسەردا هات تا ئەوەی کە کار گەیشتووە بەوەی بە گومانەوە باسی ئەوە بکرێت کە داخوا دەکرێت ئیسلام و دیموکراسی پێکەوە بگونجێت!
پەیمانی مەدینە ساڵی 622ی زاینی نووسراوە، ئێستا ساڵی 2020ە. واتە پێش 1398 ساڵ ئەو پەیمانە لە شێوەی دەستوورێکدا نووسراوە کە بۆ سەردەمی خۆی بێوێنە بووە. کەواتە ئەگەر نزیکەی 1400 ساڵ پێش ئێستا پێغەمبەرێک توانیبێتی دەستوورێکی بەوجۆرە بنووسێ کە شتێکی نامۆ بووە بۆ ئەو سەردەمە و ئەو ژینگە کۆمەڵایەتییە، ئەی بۆچی لەم سەردەمەدا شوێنکەوتوانی نەتوانن میکانیزمەکانی دیموکراسی قبووڵبکەن کە بووەتە دیارترین سیمای حکومڕانی لە جیهاندا؟
شایەنی باسە، لەناو کورددا، #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# جیاواز لە هێزە چەپگەرەکانی دیکە و تەنانەت ناسیۆنالیستەکانیش پێیوایە ئیسلام و دیموکراسیی دژ بە یەک نین، هەر بۆیە لە پڕۆسەی ئاشتیی 2013-2015 داوایکرد کە پەیمانی مەدینە بکرێتە بناغەی ئاشتی لەنێوان کورد و تورکیا، دواتریش لەسەر بنەمای قسەکانی ئۆجەلان، #هەدەپە# کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی بەست. لەکاتی بانگەشەش بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکەی ساڵی 2015 لە تورکیا، #سەڵاحەدین دەمیرتاش# بە بایەخەوە باسی ئەو پەیماننامەی کرد و گوتی ‘پەیمانی مەدینە بەڵگەنامەیەکی زۆرزۆر گرنگە. ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای یەکسانی و برایەتی بوونیادبنێین، ناتوانین ئەم بەڵگەنامەیە فەرامۆش بکەین.’
دیارە دیموکراسی لەخۆوە بەدینەهاتووە، بەڵکوو بەرەنجامی ئەزموون و گەشەیەکی مێژوویی دوورودرێژە. ڕەنگە کەسێک بپرسێت: بۆچی دیموکراسی، لەکاتێکدا ڕوونە کە چەندین دیوی تاریک و کەموکووڕی هەیە؟ وەڵامەکە بە کوورتی ئەوەیە کە بە بەراورد بە بەدیلەکانی، دیموکراسی تا ئێستاش باشترین شێوازی حکومڕانییە. ناکرێت ئیسلام (وەکو دین) دۆستی دیکتاتۆری و دژی دیموکراسی بێت. [1]
ئەم بابەتە 100 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 02-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 100 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,678
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.359 چرکە!