خانمان لەپاش منداڵبوون، گۆڕانکاری بەسەر جەستە و لەشولاریان و تەنانەت ڕوخسار و پێستیشیان دێت، ئەمەش بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە بایەلۆژی و دەروونییانەی بەسەریدا دێت.
=KTML_Bold=چەند ڕێگەیەک هەیە یارمەتیت دەدات پاش لەدایکبوونی منداڵەکەت جوانیی جەستە و ڕوخسارت بگەڕێنیتەوە.=KTML_End=
1. داوای یارمەتیی بکە، بەتایبەتی لە هاوسەرەکەت، کە یارمەتیت بدات لە گرتنی منداڵەکە و چاودێریکردنی، بەم شێوەیە کاتی زیاترت دەبێت بۆ ئەوەی بایەخ بە خۆت بدەیت.
2. گرنگی بە خۆت و جوانییەکەت بدە، ڕۆژانە ئارایشت بکە، چونکە ئەگەر ماوەیەک خۆت پشتگوێ بخەیت، ئاسان نابێت بەردەوامبیت لەوەی بایەخ بە خۆت بدەیت.
3. بە بڕی پێویست بخەوە، بێگومان ڕەنگە ئەمە ئاسان نەبێت، بەڵام باشترین هەوڵی خۆت بدە بۆ ئەوەی بخەویت، چونکە بە خەوتن جەستەت لە ماندوێتی و شەکەتی ڕزگاری دەبێت.
4. وەرزش بکە، ئەمەش کارێکی سەخت نییە، لە ماڵەکەی خۆت دەتوانیت ڕۆژانە نیو کاتژمێر بۆ کاتژمێرێک تەرخانبکەیت، یارمەتیت دەدات لە کێشی زیادەی جەستە خۆت ڕزگاربکەیت.
5. جەستەت پێویستی بەوە هەیە دووبارە خۆی بنیادبنێتەوە، هەر بۆیە ڕۆژانە لایەنی کەم هەشت پەرداخ ئاو بخۆرەوە، بڕی شەکر و خوێ لە خۆراکەکانت کەمبکەرەوە، خواردنی تەندرووست بخۆ. [1]