ئەوەی دەوترێ لە دیوانان، دەسوڕێتەوە لە کۆڵانان.
قسەوباس و بابەتی تایبەت لەناو خێزان و بنەماڵەدا، لە جێگە و کۆڕی تایبەتیدا دەوترێت، واتە: هەندێک بابەتی خێزانی یان بابەتێک کە تایبەتبێت بە بنەماڵەیەک، بە ئاشکرا قسەباسەکانی نادرکێنرێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر بابەتێک بە ئاشکرا باسبکرێت، بێگومان دەکەوێتە سەرزاری هەموو خەڵک و دەکەوێتە کۆڵانان.[1]