پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,677
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
جەنگی کوناکسا و تێپەڕینی لەشکری یۆنانی بە خاکی کوردستاندا (401 پ.ز)
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
جەنگی کوناکسا و تێپەڕینی لەشکری یۆنانی بە خاکی کوردستاندا (401 پ.ز) .
ئامادەکردنی: ئاریان ئومێد.

دوای مردنی داریۆشی پادشای فارس، دوو کوڕی لە دوا بەجێما، ئەرتاکسیرس (ئەردەشێر) کوڕە گەورە و کۆڕشی کوڕە بچووک، کۆڕش وەکوو سەرداری ناوچەکانی باکوور مایەوە لەژێر سایەی دەسەڵاتی برا گەورەکەیدا کە دوای باوکی پۆستی شای وەرگرتبوو.
سەرەتا ئەرتاکسیرس ویستی کوشتنی کۆڕشی برای هەبوو بەڵام لەژێر کاریگەریی دایکیدا لەو بڕیارە پاشگەز بۆیەوە، بەڵام بەم کارە ترسێکی هەمیشەیی خستە دڵی برا بچوکەکەیەوە و هێنایە سەر ئەو باوەڕەی زوو یان درەنگ، ئەرتاکسیرسی برای هەر دەیکوژێت و لە ناوی دەبات.
ئەمانەو زیاتریش وایان لە کۆڕش کرد کە پێیوابێت پۆستی (شا) لایەقی شان و شکۆی ئەوەو دەبێ برا گەورەکەی واتە ئەرتاکسیریس، لە پۆستەکەی لا بدات، بۆ ئەم مەبەستە سوپایەکی گەورەی لە شوێنکەوتە فارسەکانی خۆی و یۆنانییە.کرێ گرتەکان پێکەوەنا و بڕیاریدا بەرەو باشوور بەڕێبکەوێت.
کۆڕش دەبوو لە ئاسیای بچوکەوە (تورکیای ئەمڕۆ) بە خۆی و هێزەکەیەوە بەرەو میزۆپۆتامیا و مەڵبەندی دەسەڵاتداری شای ئەخمینی بکشێت، بەڵام دەشبوو ئەم کارە لانی کەم تا نیوەی ڕێگا بە نهێنی بمێنێتەوە، هەر بۆیە لە سەرەتادا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەم سوپایەی بۆ بەرەنگاری (پیسیدیەکان) کۆکردووەتەوە کە ڕەگەزێکی یاخی ناو دەوڵەتی فراوانی ئەخمینی بوون، ئەم بانگەشەیەی لەبەر دوو هۆ بوو، یەکەم تا سەربازەکانی و بە تایبەتتر یۆنانییە.ان ورە بەرنەدەن، چونکە هێزو توانا و شکۆی پادشای ئەخمینی لە دڵ و دەروونی هەموواندا وەک هێزێکی گەورەی بێ ڕکابەر چەسپی بوو، هێزێک کە شەڕکردن لە دژی لە خۆکوژی و کات بەفیڕۆدان زیاتر نییە.
هۆیەکی تریش ئاگاداربوونی کۆڕش بوو لەهێزو توانای شا، ئەو دەیزانی ئەگەر براکەی زوو درک بە هەڵمەتەکە بکات دەتوانێ سوپایەکی گەورە بۆ بەرەنگاری کۆبکاتەوە، ئامانجی کۆڕش ئەوەبوو هەرچی زووە بگاتە نزیک بابل و دەرفەت بە ئەرتاکسیریسی برای نەدات سوپایەکی گەورە کۆبکاتەوە، چونکە کۆڕش باش دەیزانی ئەگەر براکەی بۆی بڕەخسێ بەهرە لە دەسەڵاتە بێ سنوورەکەی وەربگرێت، دەتوانێ لەشکرێکی گەورە سازبکات کە بەبێ هیچ ئاستەنگێکی ئەوتۆ جەنگەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلا بکاتەوە.
هەرچەند کۆڕش زۆر هەوڵیدا لەشکرکێشیەکەی بە نهێنی بهێڵێتەوە، بەڵام هەرچۆنێک بوو دوای ماوەیەک هەواڵی هاتنی کۆڕش بە ئەرتاکسیریسی برای گەیشت و ئەوەیش دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە.
لە درێژەی گەشتەکەدا چەند جارێک گرژی و لێک تێنەگەیشتن لەنێوان سەرکردەکانی سوپای یۆناندا دەهاتە پێشێ، بەڵام کۆڕش بە زانایانە و دوور لە توندوتیژی کێشەکانی چارەسەر دەکرد، کۆڕش سەرکردەیەک بوو کە دەیزانی چۆن مامەڵە لەگەڵ شوێنکەوتەکانی بکات و سۆزیان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، لە بەخشینی دیاری و ڕێز بە فەرماندەو پیاوەکانی درێخی نەدەکرد، هاوکات هانی خانەدانەکانی فارسی دەدا وەکوو سەربازێکی ئاسایی لە کاتی کێشە و گرفتەکان هاوکاری سوپاکە بکەن، تەنانەت لەکاتی چەقینی گالیسکەکان خانەدانەکان لەژێر فەرمانی کۆڕشدا وەک ئەندامێکی ئاسایی سوپا لە ئەسپەکانیان دادەبەزین و هاوکاری سەربازەکانیان دەکرد، هەموو ئەم کارانە وای کردبوو کۆڕش لەنێوو شوێنکەوتەکانی بەڕێز و شکۆیەکی زۆرەوە لێی بڕوانرێت.
سەربازانی یۆنانی جگە لە سەردارەکەیان کەسیان درکیان بەوە نەکردبوو کە لەشکرکێشیەکە دژی شایە، ئەوەبوو دوای بڕینی ڕێگایەکی دوورودرێژ ئینجا پێیانزانی، بەڵام تازە کار لە کار ترازابوو، لە لایەک شارەزای ڕێگای گەڕانەوە نەبوون، لە لایەکیش کۆڕش بەڵێنی گەورە و پاداشتی زۆری پێدابوون، هەر بۆیە بە ناچاری ملی ڕێگایان گرتە بەرو بە شوێن کۆڕشدا بەرەو باشوور بەڕێکەوتن.
دوای بڕینی ڕێگایەکی درێژ سوپاکەی کۆڕش هەرێمی چیایان بەجێهێشت و گەیشتنە دەشتە پان و پۆڕەکانی میزۆپۆتامیا، بە درێژای ئەو ڕێگایە دێهات و شارەکان و ئاژەڵی کێوی سەرچاوەی خۆراکی سوپاکەیان دابین دەکرد، هەمووان لەوە ئاگاداربوون بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەڕۆن، بەڵام ورە بەرزی کۆڕش ئومێدی بۆ ئەوانیش دەگێڕایەوە، هەندێک قسەڵۆک وایان نیشان دەدا کە (شا) بێ شەڕ ئامادەیە تاجەکەی ڕادەست بکات بەڵام کۆڕش نەک هەر ئەوەی باوەڕی بەم دەنگۆیانە نەدەکرد، بەڵکوو لەگەڵیدا جەختی لەوە دەکردەوە ئەگەر ئەو تاجی شایەتی لە ڕێگەی مەیدانی جەنگەوە بەدەست نەهێنێ، ئەوا هەرگیز وەری ناگرێت و قبووڵی نییە.
هەرچۆنێک بێ دوای تەیکردنی مەودایەکی درێژ سوپاکەی کۆڕش تا دەهات لە بابل نزیک دەبوونەوە، تا ئەو جێیە جگە لە چەند سوکە پێکدادانێک، شتێکی تر ڕووی نەدابوو، لەشکری شا دەنگی نەبوو، بەڵام هەر بە نزیک بوونەوە لە مەڵبەندی حکومەت، وردەوردە هەواڵ و زانیاری جۆراوجۆر لەسەر لەشکرو ئامادەکاریەکانی شا دەگەیشتە کۆڕش، هەندێک کەس لە سوپای شا هەڵدەگەڕانەوە و پەنایان بۆ کۆڕش دەهێناو زانیاریان پێ دەدا، هەر لەو ڕۆژانە چەند جارێک سوپای کۆڕش بەتەواوی خۆیان ئامادەی ڕوبەڕوبوونەوە کرد، بەڵام هیچ ڕووی نەدا و هێزەکەی شا زیاتر بەرەو دواوە دەکشایەوە. ئەم کردارە گەرم و گووڕی سوپاکەی کۆڕشی نەهێشت ئەو ئەگەرەشی زیاتر لە ڕاستی نزیک کردەوە کە گوایە شا مەبەستی شەڕی نییە.
$دەستپکی شەڕ و مەرگی کۆڕش$
بارودۆخ بەم جۆرە بەردەوام بوو، تا لە بەیانییە.ی زووی ساڵی 401ی پ.ز، هەواڵی نزیک بوونەوەی لەشکری شا گەیشتە کۆڕش، ئەویش هەر زوو کەوتە خۆی و فەرمانی دا کە هەمووان شوێنی خۆیان بگرن و ئامادەبن، بەڵام سوپاکە لە ئەنجامی کشانەوە بەردەوامەکانی شادا لە ئەگەری ڕودانی شەڕ سارد ببوونەوە، چەکەکانیان کردبووە ناو گالیسکەکان و بە بڵاوی دەڕۆشتن، هەر بۆیە زۆر بەزەحمەت خۆیان پێ ڕێکخرا. یۆنانییە.ان و هێزە ناوچەییەکان بەسەر بەشی ڕاست و چەپی سوپاکەدا دابەش بوون، هەرچی کۆڕش خۆشیەتی بە شەسەد سوارەی تایبەتەوە لە ناوەڕاستی سوپاکەدا جێگیر بوو.
نێوەڕۆ داهات کەچی دوژمن هەر دیار نەبوو! بەڵام لە پاش نیوەڕۆ تۆز وەکوو هەوری سپی لە ئاسۆوە دەرکەوت، هێڵێکی ڕەش بە درێژای ئاسۆ دیاربوو، کە نزیک بوونەوە ئەوسا بریسکەی بڕۆنز ئەبینرا. هێزی سوارە لای باڵی چەپی سوپاکەو لە تەنیشتیشی زرێپۆش و لەوڵاتریشەوە تیر ئەنداز و سەرباز بە قەڵغانی دارینی گەورەوە بەدی دەکرا، لە پێشەوەی سوپاکەش گالیسکەی تیغدار دەبینرا.
دوژمن بەرەو پێشەوە دەهات و هێزەکەی کۆڕش هەر لە جێی خۆیان بوون، کۆڕش بەخێرایی بەری پێشەوەی سوپاکەی بەسەر کردەوە و بە کلێرخوسی فەرماندەی یۆنانی ڕاگەیاند لەشکرەکەی بەرەو ناوەڕاستی هێزەکەی دوژمن ببات چونکە شا لەوێدایە. لەگەڵ زیاتر نزیکبوونەوەی هێزەکەی شا، ڕیزەکانی سوپاکەی کۆڕشیش پڕتر و ئامادەتر دەبوون، یۆنانییە.ان سرودی پایانیان خوێند و بەرەو دوژمن هێرشیان برد. بە هات و هاواری بەرز و بە دەنگی قەڵغان و شمشێرەکانیان، کە بەیەکیاندا دەکێشا، دەیانویست ئەسپەکانی دوژمن بترسێنن، زۆری نەبرد لەشکری شا دەستیان بە هەڵهاتن کرد و یۆنانییە.ان ڕاویان دەنان.
کۆڕش بە بینینی ئەم دیمەنە گەشایەوە، هاوکارەکانی پێیان وابوو کە تەواو کۆڕش بوو بە پادشا، بەڵام خۆی دەیزانی جارێ هیچ ڕووی نەداوە و هەتاکوو ئەرتاکسیریسی برای نەکوژێت، کارەکە تەواو نابێت، هەر بۆیە بەخۆی و شەسەد سوارە تایبەتەکەی ڕاستەو ڕاست بەرەو ناوەڕاستی سوپای دوژمن و بارەگای شا هێرشی برد، لەسەرەتادا زۆر بە باشی پێشڕەوی کرد، توانی شەش هەزار جەنگاوەرە تایبەتەکەی شا تێک بشکێنێ و وەک دەڵێن سەر لەشکری هێزی شاهانەی بە دەستی خۆی کوشتووە، ئەم سەرکەوتنەی کۆڕش کاتیبوو، چونکە هەر زوو لەشکرە زۆر زەوەندەکەی شا گەمارۆیاندا و هێزەکەی کۆڕش پەرتەوازە بوو، تەنیا خۆی و چەند سوارێکی لە نزیک مایەوە، لەو دەمەدا زۆر لە بارەگای شا نزیک ببوونەوە، کۆڕش شای بینی کە بە ژمارەیەک ڕیزی سەربازی چڕوپڕ دەورە دراوە، هاواری کرد دەیبینم و بەرەو ڕیزەکەی نزیک شا هێرشی برد، لەو کاتەدا کە خەریکی شەڕێکی دەستەویەخەی توندبوو، سەربازێکی هێزی تایبەتی شا بەو پەڕی تواناوە ڕمێکی لەژێر چاوی کۆڕشدا و خستی، دەست بەجێ کۆڕش مرد.
هەر لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەواڵی مەرگی کۆڕش، شوێنکەوتەکانی بەرەو دواوە پاشەکشەیان کرد، یۆنانییە.ان دواهەمین کەس بوون کە هەواڵەکەیان بیست، ئەوان تا نزیکی ئێوارە لەشەڕ بەردەوام بوون، هێزەکانی فارس لەبەرەی یۆنانییە.اندا خراپ تێک شکابوون، بەڵام هەر دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی مەرگی کۆڕش تەواوی سەرکێشیەکان بۆ بەرەنگاری هێزەکەی شا کۆتایی پێهات، ئەوەی هەبوو تەنیا خەیاڵی خۆ دەربازکردن بوو، یۆنانییە.ان دەبوو بڕیارێک بدەن ئەویش یان خۆ بە دەستەوەدانی بێ مەرج یان بەرەنگاری و هەوڵدان بۆ ڕێکەوتنێک لەگەڵ شادا تا دەرفەتیان بدات بە بێ گرژی و ئاڵۆزی بە ڕێی خۆیاندا بگەڕێنەوە، هەڵبەت ئەوان هەڵبژاردەی دووەمیان پەسەند کردوو خۆیان بە دەستەوە نەدا، کە هەر ئەمەش بووە هۆی تۆمارکردنی یەکێک لە سەرکێشیە هەرە مەزن و بەناوبانگەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، کە بە گەڕانەوەی (10هەزار) سەربازە یۆنانییە.ە بەناوبانگە.
$ڕێپێوان بەرەو کوردستان$
دوای شەڕی کوناکسا کە لەنێوان هەردوو شازادەی فارس (کۆڕش و ئەرتاکسیرس) ڕوویدا، یۆنانییە.ان کە لەبەرەی کۆڕش بوون، دوای مەرگی کۆڕش بێ سەرپەرشت و بێ سەرکردە مانەوە، بەڵام سەرکردە ناوخۆیەکانیان نەیانهێشت ڕێکخستنی سوپاکەیان تێکبچێت و سەرەڕای تاڵانکردنی سەربازگەکەیان و نەمانی خواردن، بەڵام هەر ئامادەنەبوون مل کەچ بکەن و خۆیان بەدەستەوە بدەن.
هەموو پێکڕا چاوەڕێی گفتوگۆ بوون لەگەڵ شای ئەخمینی بەڵکوو بێ شەڕپێفرۆشتن و مەرجی قوورس، ڕێگەیانبدات بگەڕێنەوە بۆ نیشتمانی خۆیان، بەڵام ئەوەندەی نەخایاند کە بۆیان ڕوون بویەوە شا تەنیا یەک قسەی هەیە، ئەویش خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجە. بێگومان ئەمەش بۆ سوپاگەلی یۆنانی شتێکی مەحاڵ بوو، مەرگێگی حەتمی لە مەیدانی جەنگدا بەلایانەوە زۆر شیاوتربوو لە خۆبەدەستەوەدان بۆ چارەنووسێکی نادیار.
جەنەڕاڵەکان بیریان کردەوە نامەیەک بۆ ئاریاوسی هاوڕێی نزیکی کۆڕش بنێرن، بۆیان نووسی گەر بگەڕێنەوە چۆن پشتیووانی کۆڕشیان کردووە بەو شێوەیەش پشتیووانی ئەو دەکەن تا ببێت بە شا، بەڵام ئاریاوس وەڵامی دانەوە کە فارسی لەو پایەدارتر هەیە و ئەم ناتوانێ ئەو پێگەیە قبووڵ بکات، بۆیە ناگەڕێتەوە، بەڵکوو بەرەو باکوور دەکشێتەوە، بۆ یۆنانییە.انیشی نووسیبوو ئەگەر دەتانەوێ بگەڕێنەوە بەخێرایی خۆتان بگەیەننە هێزەکەم.
یۆنانییە.ان دوای گفتوگۆیەکی چڕ، بڕیاریاندا بە ئاریاوس بگەنەوە، چونکە تاکە کەس بوو متمانەی پێبکەن و ڕێی گەڕانەوەیان نیشان بدات، ئەوەبوو زوو خۆیان ڕێکخست و بەڕێکەوتن. لە نزیک ڕووباری دیجلە بە هێزەکەی ئاریاوس گەیشتن
لەوێ بینیان ئاریاوس پەیوەندی لەگەڵ کیسافەرنیسی گەورە کاربەدەستی شا، بەستووە. ئەمە بەلای ئەوانەوە سەیربوو، چۆن یەکێک لە دڵسۆزترین پیاوەکانی کۆڕش ئێستا پەیوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی شادا هەیە!. بەڵام هیچ چارەیەکیان نەبوو، ناچاربوون متمانەی پێ بکەن دوای ماوەیەک چاوەڕوانی کیسافەرنیسیش بەدەرکەوت و پێی ڕاگەیاندن مادەم پەشیمانن لەو پشتیووانییە. لە کۆڕشیان کردووە، شا لێیان خۆشبووەو ڕێگەیان دەدات بچنەوە نیشتمانی خۆیان، بەڵام نابێ گوند و ئاوایەکانی سەر ڕێگا تاڵان بکەن، بەڵکوو دەبێ بە پارەی خۆیان خواردن بکڕن.
یۆنانییە.ان ئەم مەرجانەیان هەموو قبووڵ بوو، ئەوان تەنیا دەیانویست ڕێگایان نیشان بدەن تا بگەڕێنەوە. ئاریاوس و کیسافەرنیس بەڵێنی هاوکاری و ڕێ نیشاندانیان پێدان، هەر بۆیە دوای چەند ڕۆژێک بەڕێکەوتن. بەڵام تا دەهات پارەو پولی یۆنانییە.ان زیاتر لە کەمی دەدا چونکە بە پێی ڕێکەوتنەکە نەدەبوو گوند و ناوچەکان تاڵان بکەن، بەس کاتێک گەیشتنە گوندەکەی دایکی کۆڕش، کیسافەرنیس وەک سووکایەتییەک بە کۆڕش، ڕێگەی بە یۆنانییە.اندا گوندەکە تاڵان بکەن. یۆنانییە.ان کاتیان بە فیڕۆ نە ئەداو تا بۆیان بکرایە لە هەوڵدابوون خێرا ڕێگا ببڕن، بەڵام هاوکاتی ئەو ڕێ بڕینە، پەیتاپەیتا دەنگۆی نییە. خراپی کیسافەرنیس و هێزەکەی شا لە ناو سوپای یۆناندا بڵاو دەبۆیەوە، گوایە لە هەر کاتێکدا بێت لەشکری شا بەسەریاندا دەدەن. ئەم دەنگۆیانە جەنەڕاڵەکانی دودڵ کردبوو، ئەوەبوو کیسافەرنیس کلێرخوسی سەرلەشکری یۆنانییە.انی بانگێشت کرد بۆ ڕەشماڵەکەی خۆی و دوای گفتوگۆیەکی درێژ توانی ئەو دوودڵیەی جەنەڕاڵە یۆنانییە.ە بڕەوێنێتەوە. وە ئەو شەوە لای خۆی هێشتییەوە و سبەی دوای نانی بەیانی ڕێگەیدا بگەڕێتەوە. ئەم ڕەفتارەی کیسافەرنیس متمانەی لای سەرانی یۆنانی درووست کرد، تا گەیشتە ئەو ئاستەی کلێرخوس چەند جەنەڕاڵ و کاپتنی یۆنانی لەگەڵ خۆی ببات تا پێکەوە لەگەڵ کیسافەرنیس کۆ ببنەوە.
بەڵام بێ بەڵێنی و ناڕاستگۆیی فارس دووبارە خۆی نواندەوە، ئەوەبوو تەواوی جەنەڕاڵەکان بەدیل گیران و سەرباز و کاپتنەکانیش کوژران. یۆنانییە.ان بەم هەواڵە زۆر خراپ ورەیان ڕووخا بە تایبەت کاتێک بینییان ئەوەی داوا دەکات خۆیان بەدەستەوە بدەن، ئاریاوسی کۆنە هاوڕێی کۆڕشە!. ئەم خیانەتەی ئاریاوس و بێ بەڵێنی کیسافەرنیس یۆنانییە.انی زۆر توڕە و نائومێد کردبوو.
بەڵام ئەم دۆخە وانەمایەوە و لە پڕێکدا یەکێک لە ئەفسەرە ئەسینییەکان بە ناوی (زەینەفۆن) بە یارمەتیی هاوڕێکانی سوپاکەی ڕێکخستەوە و چەند وتارێکی پڕ بایەخی بۆ سەربازەکاندا، بەم کارە دووبارە هێز گێڕایەوە بۆ لەشکری یۆنانی.
یۆنانییە.ان ئەنجوومەنی جەنگیان پێکهێنا و بڕیاریاندا ئەگەر بە ئاشتی ڕێیان بۆ نەکرێتەوە، ئەوا بەشەڕ ڕێگای خۆیان بکەنەوە. کیسافەرنیس چەند جارێک هەوڵیدا دووبارە فریویان بدات بەڵام بێسوود بوو. بۆیە بڕیاریدا لەگەڵیان بچێتە شەڕەوە، ئەوەبوو هەر لە دەشتایەکانەوە هەتا گەیشتن بە چیاکان چەند جارێک لەگەڵ یۆنانییە.ان ڕووبەڕوو بوونەوە، بەڵام یۆنانییە.ان کە ئیتر بەڵێنێک نەمابوو پێوەی پابەندبن، زۆر بوێرانە و بەتوندی دەجەنگان، هاوکات تاڵانی ئەو گوند و ناوچانەشیان دەستپێکرد کە دەکەوتنە سەر ڕێیان. بەم جۆرە دوای چەند پێکدادانێکی قوورس توانیان کیسافەرنیس ناچاربکەن بکشێتەوە. ئەوەبوو ڕەوشەکەیان بە جۆرێک کەوتەوە کە دوو هەڵبژاردەیان بێتە بەردەست، ئەویش یان بە ڕاستەڕێی خۆیاندا بڕۆن و هەتا دەگەنەوە نزیک دەریا شەڕ لەگەڵ فارسەکان بکەن و بە گوندی سووتاو و بێ خۆراکدا تێبپەڕن، یانیش دەبوو بەرەو باکوور ڕێی ناوچە شاخاوییەکان بگرن تا دەگەنە ئەرمەنستان کە وڵاتێکی دەوڵەمەند و پڕ خۆراک بوو. بەڵام ئەوەی لە دودڵیدا دەیهێشتنەوە، ئەوەبوو کە بۆ گەیشتن بە ئەرمەنستان پێویست بوو بە خاکی کاردۆخیەکاندا تێبپەڕن!. ئەو گەل و هۆزە بە جەنگاوەری و ئازایەتی بەناوبانگ بوون، لەژێر دەسەڵاتی شادا نەبوون و سەربەخۆبوون. دەگوترێ جارێک شای فارس هێزێکی (120 هەزار) کەسی ناردووەتە سەریان، بەڵام سوپاکە بە تەواوی تێداچوون و کەسیان بە زیندووی لێ نەگەڕاوەتەوە!.
سەرەڕای ئەم مەترسیانەش یۆنانییە.ان بە ناچاری بڕیاریاندا بەخاکی کاردۆخیەکاندا تێبپەڕن و خۆیان بگەیەننە ئەرمەنستان. دوای بڕینی چیایەکی بەرز بەرەو دۆڵێک شۆڕبوونەوە کە چەند گوندێکی تێدابوو، کاردۆخیەکان هەر بە بیستنی هاتنی سوپاکە بەرەو چیاکان ڕۆیشتن و گوندەکانیان چۆڵ کرد.
گوندەکان پڕبوون لە خۆراک، یۆنانییە.ان گەیشتنە یەکێک لەو گوندانەو بڕیاریاندا تا بەیانی لەوێدابن. ڕێڕەوی ڕۆیشتن سەخت بوو، ئەمەش وایکرد نزیکی تاریکبوون ئینجا دوا کۆمەڵی سەربازە یۆنانییە.ان بگەنە گوندەکە، هەر لەو کاتەدا ژمارەیەک لە کاردۆخیەکان هێرشیان بردە سەر بەشی دواوەی کاروانی سوپاکە، بە بەرد و قۆچەقانێ و تیر، ژمارەیەک سەربازیان کوشت و ژمارەیەکیشیان بریندار کرد، دواتر کشانەوە. ئەم گرووپە کاردۆخیە ژمارەیان کەم بوو، بەڵام زەبری کوشندەیان لە یۆنانییە.اندا، ئەگەر زیاتر بوونایە دوور نەبوو نیوەی لەشکرە یۆنانییە.ە ڕابماڵن!.
سەرەتا جەنەڕاڵەکان لەو ڕوانگەیەوە کە کاردۆخیەکان دژبەری دەسەڵاتی شان، بە ئومێدی ئەوەبوون بێ شەڕو شۆڕ، ڕێگا بدەن بە خاکەکەیاندا تێپەڕبن.
بەڵام بە پێچەوانە کاردۆخیەکان هیچ ئاماژەیەکی ئاشتییان نیشان نەدا!.
ئەو شەوە سوپاکە لە گوندەکەدا مانەوە، کاردۆخیەکانیش لە چیاکانی دەوروبەر ئاگریان کردبۆیەوە وەکوو ئامڕازێک بۆ ئاماژەدان بە یەکتر.
بۆ ڕۆژی دواتر جەنەڕاڵە یۆنانییە.ان فەرمانیاندا هەرچی دیل و ئاژەڵ و شمەکی زیادەیە جێی بهێڵن، چونکە ئەو شمەکانە هەم ڕێپێوانەکەیان خاو دەکاتەوە، هەمیش دەبنە ئەرک و دەبێ پاسەوان بۆ پارێزگاریان دابنرێ.
دوای خۆ ڕێکخستن گوندەکەیان بەجێهێشت، بە درێژای ڕێگا دوچاری چەندین هێرشی یەک لە دوای یەکی کاردۆخیەکان بوونەوە، هێرشەکان لەپڕو پارتیزانانە بوون، گرووپی بچوک هێرشیان دەکرد و دوای ئەوەی زەبرێکیان لە سوپاکە دەدا، دەکشانەوە.
هەرچۆنێک بێت دوای شەڕو پێکدادانێکی فرە، یۆنانییە.ان لەسەربەرزاییەک جێگای خۆیان گرت، تا شەو لەوێدا بەسەر ببەن. ئەو ڕۆژە لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا دوو سەربازی کاردۆخی بە دیل گیرابوون، هێنرانە لای زەینەفۆن و داوایان لێکرا زانیاری لەسەر وڵاتەکەیان و ڕێگاکان بدرکێنن، یەکێک لە پیاوەکان دوای هەڕەشەیەکی زۆر هەر نکۆڵی دەکرد و ئەوەی دووبارە دەکردەوە کە شارەزای ناوچەکە نییە. ئەوەبوو پیاوەکەیان لەبەرچاوی دیلەکەی دیکەدا کوشت، ئەمە ئەو دیلەی تری هێنایە قسەو وتی پیاوی پێشوو بۆیە هیچی نەوت چونکە کچێکی داوە بەشوو لەو ناوچەیەیە کە ئێوە دەبێ پێیدا بڕۆن. ئەو دیلە ناچارکرا ببێت بە ڕێنیشاندەریان و بەڵێنیان لێ وەرگرت کە بە ڕێگایەکدا بیانبات کە وڵاخیشی پێدا بڕوات.
سبەی دوای نیوەڕۆ بەڕێکەوتن، ژمارەیەک سەربازی خۆبەخش کە لەسەر داوای زەینەفۆن کۆببوونەوە لە پێشەوە ڕۆیشتن، زەینەفۆن و باقی سوپاکەش بە دوایاندا. بارانێکی بە خۆڕ دایکرد و گەیشتنە ئاوێک کە دەبوو لێی بپەڕنەوە، بەڵام لەسەر چیاکەوە بەردیان بۆ غلۆڕ دەکرایەوە کە هەندێکیان هێندەی گالیسکەیەک دەبوون!. ئەمە ڕێگاکەی لێ قوورس کردن و نەیان دەتوانی نزیک ببنەوە، هەر بۆیە کشانەوە، تا درەنگانی شەویش گرم و هوڕی بەردەکان هەر دەهات کە کاردۆخییەکان لەسەر چیاکەوە غلۆریان دەکردەوە.
بۆ ڕۆژی دواتر یۆنانییە.ان لە پشتەوە هێرشیان کردە سەر کاردۆخیەکانی سەر چیاکەو توانیان شوێنەکەیان بگرن، دواتر چەند زنجیرە هێرشێکیان بۆ گرتنی ئەو بەرزاییانە دەستپێکرد کە بەسەر ڕێگا سەرەکیەکەدا دەیانڕووانی.
لە هەندێک شوێن ڕووبەڕوو بوونەوەی سەخت ڕویاندا لە هەندێ شوێنیش کاردۆخیەکان تەنیا بە تیرو بەرد دوراو دوور شەڕیان دەکرد.
یۆنانییە.ان چونە سەر گردێک و لەبەرانبەریان جەنگاوەرانی دوژمن دەرکەوتن، زەینەفۆن لە ڕێگەی وەرگێڕێکەوە قسەی لەگەڵدا کردن و داوای ئاگربەستی کرد، ئەوانیش بەو مەرجە ڕازیبوون کە یۆنانییە.ان خانوەکانیان نەسوتێنن، زەینەفۆنیش ڕەزامەندی لەسەر ئەوە دەربڕی، کەچی هەر لە کاتی ئەو گفتوگۆیەدا کاتێک یۆنانییە.ان بەرەو پێشەوە دەچوون، کاردۆخیەکان بەژمارەیەکی زۆر و هات و هاوارەوە هێرشیان کرد. شەڕێکی قوورس قەوماو هەندێک کاردۆخی گەیشتنە سەر ئەو گردەی زەینەفۆنی لەسەربوو، لەوێوە بەردیان غلۆر دەکردەوە و چەند کەسێکیان بریندار کرد. یۆنانییە.ان کشانەوەو خۆیان ڕێک خستەوەو بارەگایان دانا، هەندێک خواردن شەرابیشیان لە گوندەکانی دەوروبەر دەستکەوتبوو بەتایبەت لەژێر زەمینێکدا بڕێکی زۆر شەرابی سەرداپۆشراویان دۆزیەوە، هەرچی زەینەفۆنیشە ڕێکەوتنێکی لەگەڵ کاردۆخیەکان کرد تا تەرمی کوژراوەکانیان بدەنەوە و لەبەرانبەردا ئەمانیش ڕێناسە ئەسیرەکە ئازاد بکەن. دواتر تەرمەکانیان وەرگرتەوە و بە ڕێوڕەسمێکی شایستە ناشتیانن. ڕۆژی دواتر بە بێ ڕێناس، بەڕێکەوتن، بە درێژایی ڕێگا لەگەڵ دوژمندا لە شەڕدا بوون، کاتێک گەروێکیان لێ دەگیرا فێرببوون کە بەرزایەکانی نزیک گەروەکە بگرن و دوژمن لە ڕێگاکە دەرپەڕێنن، ئەوەی یۆنانییە.انی هەراسان کردبوو تیرهاوێژەکان بوون، کاردۆخیەکان کەوانەکانیان چوار پێنج پێ درێژ بوون، تیرەکانیشیان سێ پێ دەبوون. کاتێک تیریان دەهاویشت قاچی چەپیان پێش دەخست و کەوانەکەیان لای ڕاستی قاچیانەوە چێ دەکرد، تیرەکانیان زرێی سینگ پۆش و قەڵغانی دەبڕی!.
ئەوەبوو لە کۆتایدا یۆنانییە.ان لە گوندێکی سەر چیا لە دوا سنووری کاردۆخیەکان جێگیربوون، گوندەکە بەسەر دەشتاییەکدا دەیڕوانی کە ڕووبارێک بە نێویدا دەڕۆیشت و سنووری نێوان وڵاتی کاردۆخی و ئەرمەنستانی جیا دەکردەوە.
سەربازەکان هەموو بە بینینی ئەو دیمەنە دڵخۆشبوون، چونکە بە درێژایی یەک هەفتەی تەواو کە بە خاکی کاردۆخدا تێپەڕی بوون لە شەڕێکی سەخت و دژواردا بوون.
بۆ ڕۆژی دواتر کاتێک ویستیان بپەڕنەوە بینییان لەشکرێک لەوبەری ڕووبارەکەوە وەستاون، ئەمە کەمێک ئاستەنگی بۆ پەڕینەوەیان درووست کرد، بەڵام فشاری کاردۆخیەکان لە پشتەوە ناچاری دەکردن زوو بپەڕنەوە، ئەوەبوو دواجار پلانێکیان داڕشت و لە ڕووبارەکە پەڕینەوە، هاوکات لەکاتی پەڕینەوەدا کاردۆخیەکان لە چیاکان دابەزین و دوا هێرشی خۆیان کردە سەر لەشکری یۆنانی، هەتا کاتی پەڕینەوەی تەواوی سوپاکە شەڕ بەردەوامی هەبوو. بەم شێوەیە دوای ئاستەنگ و بەرەنگاریەکی سەخت لەشکری یۆنانی توانییان خاکی کاردۆخ (کوردستان) تێبپەڕێنن.
سەرچاوە:
#گەشتەکەی زینۆفۆن# لە نووسینی: جەنەڕاڵی یۆنانی (زینۆفۆن).
وەرگێڕانی: محەمەد مەسع�%
ئەم بابەتە 124 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | pernus.org 08-09-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: موزیک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: کوردستان
وڵات - هەرێم: ئێران
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 03-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 124 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1192 KB 03-05-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,677
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.484 چرکە!