خۆڵی تاوسان، هەڵگرە بۆ زوسان.
تاوسان: وەرزی هاوین. زوسان: وەرزی زستان. پێویستییەکانی ژیان لەگەڵ گەشەو بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەدا زیاددەکات، واتە: هەتا مرۆڤ زیاتر پێشبکەوێت، ئاستی هەڵکشانی پێویستییەکانی زۆرتر دەبێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەو شتەی لەکاتی بووندا پێویستت پێی نییە، هەڵیگرە بۆ ئەو کاتەی نەبوونی چونکە پێویستت پێی دەبێت. [1]