خوازبێنیکەر نەزەر بێ، ناو گوڵانەکەی گێزەر بێ، ئاخۆ ئەو شاییە چۆن بێ.
خوازبێنیکەر: لە کوردەواردا مەبەست لەو کەسەیە کە دەچێتە داوای ئافرەتێک بۆ پیاوێک، ناو گوڵانەکەی گێزەر بێت: مەبەست لە دەست و دیاریی خراپە کە خوازبێنیکەر لەگەڵ خۆیدا دەیبات بۆ ماڵی بووک، پەندەکە بە خوازبێنییەک دەوترێ کە خوازبێنیکەرێکی خراپ بێت. [1]