خوا ئەم دەست موحتاجی ئەو دەست نەکا.
موحتاج: بە کەسێک دەوترێت کە دەستگیرۆیی پێویست بێت، تەنگانە و ناهەموواریی کە لەکاتی شەڕ و پەشێویدا درووستدەبێت، یان کەسێک بۆخۆی لە ئەنجامی ڕەفتار و کرداری هەڵەدا ناهەموواریی بۆخۆی درووستدەکات، پێویستی بە دەستگیرۆیی کردن هەیە، بۆ ئەوەی لەو قەیرانە ڕزگاری بێت. پەندەکە مەبەست لەوەی کە تەنگانە هات، کەس یارمەتیی کەس نادات. [1]