چی بووی و چۆن بووی، ئەوە تێبگەی بەسە.
پەندەکە پەیوەندی بە خۆدناسی مرۆڤەوەیە، خودناسی لە کۆمەڵگەدا پەیوەندی بە ئاستی هۆشیاری کەسەکانەوە هەیە، هەتا ئاستی هۆشیاری بەرزبێت، خودناسی لە ئاستێکی باڵادایە، واتە: مرۆڤ باش بێت یان خراپ تێبگات لەوەی چییە گرنگە چونکە زۆرێک لە مرۆڤەکانی کۆمەڵگە خۆیان ناناسن، بۆیە هەر ڕەفتارێک دەکەن لایان هەڵەنییە.[1]