پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,968
وێنە 106,406
پەرتووک PDF 19,323
فایلی پەیوەندیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبە...
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورد و هەدەپە، ئەنقەرە و بەغدا
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد و هەدەپە، ئەنقەرە و بەغدا

کورد و هەدەپە، ئەنقەرە و بەغدا
$کورد و #هەدەپە#، ئەنقەرە و بەغدا$
#ئاسۆ عەبدوللەتیف#
#16-11-2020#
پارتی دیموکراتی گەلان HDP، لەبری پاشەکشەی پایتەخت و گەڕانەوە بۆ شارەکانی باکوور، چەند ساڵێکە خەریکی مۆدێلێکی تازەی کاری پەڕڵەمانییە، نەک پاشەکشەکردن و چۆڵکردنی ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ، بەڵکوو لە قووڵایی تورکیا و لەناو سیستمێکی فاشیست و قووڵی ئاکەپە و بەتەنیشت ئەرگەنەکۆنی سەوزی دینی و گرتووخانەکان و پایەکانی کۆشکی کۆمارییەوە وەک پارتێکی نوێی ئۆپۆزیسیۆن، بەبێ هیچ پاڵپشتی و وەزارەتێکی دەوڵەتیانە سیاسەت بەڕێوەدەبەن بەمانا مۆدێرنەکەی.
هەدەپە چۆن سیاسەت دەکات؟ بێگومان بەشێکی بە یاسا و بەشێکی رێککەوتنی سیاسی و سەندیکایی و بەشێکیش بە دیدێکی کراوە و شەفاف و ئایدۆلۆژیەتێکی ڕادیکاڵانە و فۆڕمێکی دەوڵەتیانە، بەبێ ترس و پاشەکشە و لێدوانی ناتەبای پەڕڵەمانتارەکانیان کە نەزانن چی دەڵێن و بۆ دەیڵێن.
ئێمەی کوردیش جارناجار بە یەک جووڵەی نەیارەکانمان لە بەغدا، سەدان جار تەرحی پاشەکشە دەکەین و خەریکی هاڕین و لێدان و زەبروەشاندنی یەکدین و خەریکە بێ وتار دەمێنینەوە لەو پایتەختە، بێئاگا لەوەی تاوەکووعەرەب خۆی بە خاوەنی کوردستان بزانێت بە سامان و نەوتەکەیەوە، دەبێت کوردیش شێلگیرانە خۆی بە خاوەندارێتی بەغدا بزانێت، پەڕڵەمانتاری ئۆپۆزسیۆنی کوردی لە بەغدا، چی دەکەن جگەلەوەی بوونەتە پەیامنێر بۆ هەناردەی هەواڵە ناخۆشەکان و سەرباری نمایشی خۆیان، لێدوانی دژ و ناکۆک دەبەخشنەوە بەبێ ئەوەی کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی ئاییندەی بزانن چ لە شەقامی کوردی و چ عەرەبی و ئێراقی، ئەی ئەوانەی هەدەپە چی دەکەن، بێگومان کارکردن بۆ ئاییندەیەکی مسۆگەر.
لە بەغدا نیو ملیۆنێک زیاتر کورد هەن و خاوەن شووناسی ئێراقی و عەرەبین و بە ڕەچەڵەک کوردن و ڕاگوێزراو و ئاوارەو نیشتەجێی ئەو پایتەختەن، بەڵام کورد و دەسەڵاتی سیاسی کوردی بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە چونکە بێ پڕۆژە و ئارگیومێنتی عەقڵانین نەیانتوانیوە سەرمایەگوزاریی لەو کوردە ئەسڵ و ڕەسەنانەدا بکەن و لۆبیی تێدا بکەن وەک پاڵپشتی هێڵی فیکریی نەتەوەیی دەوڵەتیی، یان بۆ کاتی لێقەومان و درزی گەورە.
لەناو مۆدێرنێتەی دیموکراتیدا دەبێ کوردی خاوەن وتارو دەسەڵات، پڕۆژە و هەوڵدانی بەردەوامی هەبێت بۆ سوودوەرگرتن لە وزە شاراوەکان و شێوەزارە ونەکان و کولتوور و شووناسەکانی دیکەی نەتەوەی پەرژبوو، بەتایبەتی بۆ کورد لە کوردستانی باشوور گرنگە لەناو پایتەخت ئەم هەنگاوە بنێ نەک بیر لە کشانەوە بکاتەوە، وەک چۆن هەدەپە لە ئیستەنبووڵ توانی ئەو کارە مەحاڵە بکات و کەڵک لە وزەو دەنگی ئەو چەندین ملیۆن کوردەی ئیستەنبووڵ وەربگرێت و تەنانەت هاوپەیمانێتی و کوالیسیۆنیشیان پێ درووستبکات، ئەوە بریتییە لە بەکارهێنانی لۆژیک و سیاسەتی هێڵی سێیەم و سۆفت پاوەری عاقڵمەندانی کورد و تورک، تەنانەت کەڵک وەرگرتن لە سیاسەت و ستراتیژی پارتی گەلی کۆماری CHP وەک دوژمنی لەمێژینەی گەلی کورد. وەک بینیمان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا چۆن سەلماندیان بەو بچووکییەوە، چەندە گەورەن و کارێکی گەورەشیان کرد و چۆن توانییان شارەوانییەکانی ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە و مێرسین و #ئامەد# لە چنگی پارتی دەسەڵاتدار بستێننەوە، تەنیا بە سیاسەتێکی ئاسان و دیپلۆمات و هاوسەنگ و لۆبییەکی عەقڵانی، ئێمەش بەو گەورەییەی خۆمان و قوربانیدان و شووناسی ئەنفال و کیمیاباران و #هەڵەبجە#و دۆسیەی جینۆساید و 59 پەڕڵەمانتارەوە چەندە بچووک دەردەکەوین لەو پایتەختەی ئێراق.
لەکاتێکدا هەدەپە هێشتا تەمەنی نەگەیشتووەتە دە ساڵ، کەچی بە بیرو ئایدۆلۆژیایەکی مەدەنی و شۆڕشگێریی مۆدێرنەوە ڕووبەڕووی گەورەترین خەسم و ڕکابەری سەرسەخت وەستاوەتەوەو زۆرترین سەرکردە و ڕەمز و دەموچاوە دیارەکانیشی لە زیندان تووندکراون بە ھاوسەرۆکەکانیانەوە، بێگوێدانە گوشار و سیاسەتی قەییووم و تۆتالیتاریزمی دەسەڵات و دەوڵەتی قووڵ و فاشیزمی ئاکەپە.
کورد لە بەغدا پێویستی بە کارو پڕۆژەی هاوشێوە هەیە لەبری شەڕکردن لەسەر لێدوانی دژبەیەک بۆ هەرێمی کوردستان، باشترە بیر لەو کوردانە بکەینەوەو هاوبەشی و لۆبییان پێ بکەین تاوەکوو ئاستی درووستکردنی قەوارە و لیستی تایبەتی بۆیان لە ململانێکانی ئاییندە وەک چۆن لیستی سائیروونی موقتەدا سەدر وێڕای باکگراوندی ئیسلامیبوون و شیعەبوونەکەیان، ئەم هەنگاوەیان ناو لیستەکەیان پڕکرد لە کارەکتەری تەکنۆکرات و لادین و سوننەی ڕادیکاڵ و تەنانەت شیوعی و کورد و چەپ و کریستیان.
ئەو بەربەستانەی شۆڤێنیزمی ئێراقی درووستیکردووە بۆ کوردان و هەرجارەو بە بیانوویەک دەستوور پێشێل دەکەن، بەوان دەشکێن، چونکە شارەزای سیاسەت و سایکۆلۆژیا و دیمۆگرافیای پایتەختن و بە ئاسانی دەتوانن ڕۆڵ ببینن بەمەرجی پشتگیریی دەسەڵاتی کوردی بۆیان، وەک چۆن هەدەپە لە باکوور و ناو دڵی تورکیا کە ئیستەنبووڵە ئەنجامی دا و تا ڕادەیەک بەربەستەکانیان شکاندن و وتارو دیسکۆرسی خۆیان داڕێژایەوەو ئێستا توانای کارو پڕۆژەیان ئاسانترە.
دەکرێت لە ئاییندەی نزیکدا کورد قەوارەو لیستی هەبێت لەو کوردانە بە هاوپەیمانیی لەگەڵ عەرەبی ڕەسەن و خێزانە گرنگ و حیزبە پێشکەوتووخوازەکان، وەک چۆن هەدەپە ئەمەی کرد و سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی لە بەرەو کوالیسیۆنی چەپ و سیکۆلار و نەوەی دووەمی پارتی گەلی کۆماری CHP چەھەپەو ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، ئەویش بە بردنەوەی شارەوانییە گەورەکان کە ئاکەپەیان دووچاری چەقبەستن و ئیحراجیەکی کوشندە کردەوە. بەغدا ئیحراج بکەن لە خاکی خۆیان و بە ڕێککەوتن و یاساو کاری پەڕڵەمانی و مەدەنی و درووستکرنی ڕای گشتی بۆ کەیس و دۆزە ڕەواکانی گەلی کورد. [1]
ئەم بابەتە 240 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 16-11-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-11-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 28-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 240 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
29-05-2011
هاوڕێ باخەوان
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
20-08-2016
هاوڕێ باخەوان
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
28-01-2021
سەریاس ئەحمەد
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
27-05-2024
زریان سەرچناری
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
سابات محەمەد ساڵح
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,968
وێنە 106,406
پەرتووک PDF 19,323
فایلی پەیوەندیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!