ناو: سەردار
نازناو: حەمەسەردار چوارتایی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا عەلی سەمەن
ساڵی لەدایکبوون: 1966
ڕۆژی شەهیدبوون: #22-03-1987#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #چوارتا#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #ماشان# ی شارۆچکەی #ماوەت#
$ژیاننامە$
دوای ئاشکرا بوونی کە سەر بە ڕێکخستنەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە دەکات، ڕوو لە شاخ دەکات و لە هاوینی ساڵی 1983 پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، لەناو ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #تیپی 31 سلێمانی# لە کەرتەکەی شەهیدی فەرماندە #شێخ حسێنە سوور#،
لە سەرەتای ساڵی 1987 پەیوەندی دەکات بە #تیپی 37 شارباژێڕ#ەوە، بەداخەوە 20-3-1987 لە گوندی #ماشان# شەهید دەبێت. لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی #محەمەد حاجی سابیر#، و لە گوندی شاناخسێ بەخاک دەسپێرێن.
$تێکۆشەری دێرین (#حەمە عەلی چوارتایی# ) بەمجۆرە باسی شەهید سەردار دەکات:$
( (ڕۆژ 20-03-1987 بوو. ئێوارەکەی نەورۆز بوو لە بنکەى کەرتى 3.تیپی 37 شارباژێڕ بووین. خوالێخۆشبوو (مەجيدى حاجى عەلى شاناخسێی) فەرماندەى کەرتمان بوو لە نزيک گۆڕستانەکەی شاناخسێ بووین.
شەهيد محەمەد حاجی سابیر چوارتایی. لەگەڵ هاوڕێیەکى تری، کە ئەويش ناوى (محەمەد) بوو، يەکەم ڕۆژی پێشمەرگايەتى بوو، نيوەڕۆکەى ميوانى ئێمەبوون، دواى نانخواردن، شەهيد محەمەد چوارتایی وتى دەچین بۆ بارەگاى کەرتى يەک. لە گوندی ماشان.
ئەوان ڕۆیشتن بۆ کەرتی یەک، دوو چادریان هەڵدابوو، لە بارەگای ئێمەوە شوێنەکەیان دیاربوو، شوينەکەیان وا هەڵکەووتبوو، لە لووتکەى #گمۆ# و زۆر شوێنى ترەوە، دەبينرا.
ئەوکات، ڕەبايەيەکى حکومەت لەسەر شاخى گمۆ بوو.
کەرتى يەک زۆريان چوارتاى بوون، هاوڕێی منداڵیی یەک بوون وەک کاک تاريق و شەهيد سالار و شەهید سەردار ، ئێوارەکەى تيشکى خۆر ماندووماندوو خەريکى کۆکردنەوەى تيشکە زەردە ئالتونيیەکانى بوو، يەک گوللە تۆپ، لە گمۆوە ئاڕاستەى خێمەکەی کەرتی یەک کرا لەو کاتەدا هەردوو شەهيد بەدوورى چەند مەترێک لە خێمەکەوە دوور بوون، داخى گران هەردووکيان پێکران و هەر لەو شوينەدا شەهيد بوون.
تەنیا يەک گوللە تۆپ ئاڕاستەی ئەو شوێنەکرا. هيچى تر، دوایی هەردوو شەهیدەکەیان هێنا بۆ گۆڕستانی شاناخسێ و بەخاکمان سپاردن.
شەهيد حەمەسەردار چوارتایى ماوەى چەند ساڵێک پێشمەرگە بوو، بەڵام، شەهيد محەمەدەکەیتريان يەکەم ڕۆژی پێشمەرگايەتى بوو.))
[1]