پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,968
وێنە 106,406
پەرتووک PDF 19,323
فایلی پەیوەندیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبە...
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
تێبینی و ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕامیاری بەریتانی لە سەر هۆز و تیرەکانی شارۆچکەی کفری لە:ساڵی 1919
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
تێبینی و ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕامیاری بەریتانی لە سەر هۆز و تیرەکانی شارۆچکەی کفری لە:ساڵی 1919
بەڵگەنامەکان

تێبینی و ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕامیاری بەریتانی لە سەر هۆز و تیرەکانی شارۆچکەی کفری لە:ساڵی 1919
بەڵگەنامەکان

$تێبینی و ڕاپۆتی نووسینگەی ڕامیاری بەرینانی لەسەر هۆزەکان، بنەماڵەکان و کەسایەتییە دیارەکانی شارۆچکەی #کفری#$

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر محەمەد عەزیز

وەرگێڕ دەڵێت: ((ئەم بابەتە بەشێکە لە ڕاپۆرتێکی نووسینگەی ڕامیاری بەریتانیا لەسەر هۆز و تیرەو بنەماڵەو کەسایەتییەکانی شارۆچکەی کفری لە ساڵی 1919. هەر جارەو بەشێکی وەدەگێڕم بۆ کوردی و بە جیا بڵاوی دەکەمەوە، ڕاپۆرەکە بە باسی ئێلی گەورەی جافە دەست پێدەکات لە ناوچەکانی سەربە شارۆچکەی کفری ئەو کاتە بەم شێوەی لای خوارەوە سوپاس بۆ هەر کەسێک کە ئەگەر تێبینی لەسەر ناوی شوێن و تیرە و کەسایەتییەکان هەیە بۆم ڕاست بکاتەوە چونکە لە دەقە ەنگلیزیەکەدا بەم شوێوەیە هاتووە.))

نووسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا
کفری، 12ی کانوونی دووەمی 1919

تێبینی لەسەر هۆزەکان، بنەماڵەکان و کەسایەتییە دیارەکانی شارۆچکەی کفری.

قەزای کفری (پێکهاتەی گارگێڕی شارۆچکەی کفری ئەوکاتە زۆربەی ناوچەکانی گەرمیانی ئەمڕوی گرتووەتەوە) هۆزەکانی کورد و عەرەب و تورکمانی تیدایە. ناوچەی باشووری جوسباح داخ و زنجیرە چیای گڵابات بەشی زۆری دانیشتووانەکەی عەرەبن و لە باکووری ئەم هێڵە زۆربەی دانیشتووانەکەی لە کوردەکانن، وادانراوە کە بەشێکی گەورەی هۆزی بریجەتی عەرەب و تورکمانیش لەم ناوچەیەن.
هەموو هۆزە عەرەبییەکان نیشتەجێن، جگە لە تیرەی بریجەت کە هەندیک جار شوێنی کشتوکاڵ کردنیان ئەگۆڕن. هەموو هۆزە کوردییەکان نیشتەجێن جگە لە ئەوەی کە بە شێوەی کرداری تەواوی تیرە کۆچەرییەکانی هۆزی جاف لە زستاندا دینە نێو قەزاکە.
ئەمانەی خوارەوە ناوی هۆزەکانن لە شارۆچکەی کفری:

کورد {جاف، زەنگەنە، داودە، دەلۆ، تاڵەبانی، گێژ، زەند، پاڵانی، گاخۆر، ئۆمەربل}.
عەرەب {کەرەوی، لوهەیب، بەنی زەید، جبور، عوبەید}.
تورکمان {تەترانی و بەیات}.
وشەی تورکمان لێرەدا بەکارنایەت بە مانای بنەڕەتی هۆزە تورکمانەکانی باکووری ڕۆژهەڵات، بەڵکوو تەنیا بۆ ئەو خەڵکانە بە کار دێت کە زمانی تورکی بەکار ئەهێنن لە قسەکردندا.

هۆزی جاف (جاف ئیلە و گەورەترە لە هۆز) .

هۆزەکە پێشتر لەژێر سەرکردایەتی باڵای محەمەد پاشادا یەکخرا. محەمەد پاشا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە وەکوو حاکمی فەرمی هۆزەکە دانی پیادانر. ئەو بەهۆی توندی و تووڕەیەکەیەوە نیزامەکەی دەپاراست و کاتێک لە تەمەنی لاویدا بوو، دەبو وەکوو کەسێکی خاوەن دەسەڵاتی ڕەها دەرکەوێت بەڵام دوو سێ ساڵ پێش ئازادبوونی هۆزەکە سکاڵای لە تورکەکان کرد دژی زیادەڕۆیی لە باجەکان، بۆیە تورکەکان ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە کە بەڕێوەبردنی هۆزەکەی لێ وەرگریراوەتەوە. مەحمود پاشا هێشتا لە ژیاندایە، بەڵام پیر بووە و نزیکە لە کوێربوون. بەڵام لە هەموو ئەو بەشانەی کە من ناسیومە، ناوەکەی هێشتا بە سەرسامی و ڕێزەوە بەکاردەهێنرێت، وادەردەکەوێت کە خێزانی بەگ زادە بە ڕێزەوەو ولە ڕاستیدا وەکوو پاپەندبوون پییانەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت بەهۆی سەرۆکایەتی بنەماڵەکەوە. دەوترێت کوڕەکانی مەحمود پاشا هاوتای کاری حوکمڕانی جاف نین.
بنەماڵەی بەگزادە لە ناوچەی کفری لەلایەن کەریم بەگی فەتاح بەگی جافەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، کە ناوبراو برازای مەحمود پاشاو کوڕەزای محەمەد پاشایە، شوێنی نێشتەجێبوونەکەی بە خراپی لەلایەن ڕووسەکانەوە لەناوبراوە. پەناگەی تورک و بەریتانییەکان قەلای شێروانەیە کە لەلایەن محەمەد پاشاوە بنیادنراوە لە ڕێگەی بە زۆر کارپێکردنی کریکارەکانەوە لە هەموو هۆزەکان، کە بەهێزی و سیما جوانەکەی وەکوو مۆنۆمێنتێکی سەرسوڕهێنەری گونجاوی سیستەمی فیودالیە. بەڕێز سۆن دەڵێ چەند ساڵێکە بنەماڵەی بەگزادە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هۆزەکە نەبووە. نازانم خێڵەکە چۆن سەیری ئەو ئەندامانەی خێزانەکە دەکەن کە ماونەتەوە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ هەموویان بەوشێوەیە مامەڵە بکەن کەوا لەگەڵ کەریم بەگ دەیکەن، ئەوا من لەگەڵ ئەم بۆچوونەدا ناکۆک ئەبم. من پێم وانیە کارێکی زەحمەت بێت کە قەناعەت بە جاف بکرێت بۆ گەڕانەوە بۆ یەکگرتوی لەژێر سەرکردایەتی یەک سەرۆکی هەڵبژێردراو. زۆربەی سەرۆکەکانیان بە باشی ئاگاداری ئەوەن کەوا دابەشبوونیان هۆزەکەی لاواز و بێتوانا کردووە، هەروەها ئامادەن بۆ قبووڵکردنی یەک سەرۆک کە لەژێر سەرپەرشتی بەریتانیادا بێت. خێڵە کۆچەرییەکانی جاف، جگە لە میکایلی، زستان لە شارۆچکەی کفری لە کەناری ڕۆژاوای سیروان لە بانی خێڵانەوە بەرەو باشوور تەنانەت تا قیزیل ڕەبات (سەعدیەی ئەمڕۆ) دەڕۆن، لە بەهاردا لە ڕێگەی شارەزورەوە دەگەڕێنەوە بۆ پێنجوێن و بۆ نیو خاکی ئێران لە نزیک سننە.

خێڵەکانی جاف.
خشتەی خێڵەکان کە لە لە تێبینی بەڕێز سۆن خراوەتەڕووبەڕوونی چۆنییەتی جیاکردنەوەی خێڵە گەورەکان لە تیرە بچوکەکانیان و تیرە کانی خوارەوە پێشان نادات. خێڵە کۆچەرییە گەورەکانی ئێڵی جاف ئەمانەی خوارەوەن:

- میکایڵی 2000 بۆ 2500 ماڵ
- شاتری 1000 بۆ 1500 ماڵ
- هارونی 1000 ماڵ
- ڕۆغزایی 1000 ماڵ
- گڵاڵی 1000 ماڵ
- تەرخانی 500 ماڵ
- کەماڵەیی 500 ماڵ
هەروەها ئەمەی خوارەوەش 2 خێڵی گەورەی نیشتەجێن:
- یەزدان بەخشی 500 ماڵ
- نەوڕۆڵی 1500 ماڵ
ئەم ژمارەی سەرەوەی ماڵەکان بە ڕادەیەکی زۆر گریمانەیین. (نزیکن لە ڕاستی. وەرگێڕ) .
تیرەی (خێڵی) میکایڵێ بە تەواوی نایەنە ناو شارۆچکەی کفری لە وەرزی زستاندا. ئەم تیرەیە لە شارەزورەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو وڵاتی (ناوچەی ) گل و پيشڕەوی دەکەن بەرەو باشوور لە بەهاردا. ناوی خیلەکە لە شوێنی ڕەسەنی نیشتەجێبوونیانەوە 'پیر میکایل' لە ئێرانەوە وەرگیراوە. ڕەنگە میکایلییەکان گەورەترین خێڵی کۆچەری بن، بەڵام دابەشبوون بەسەر چوار تیرەی فەرعی، وەک لە خوارەوە هاتووە:

تیرە فەرعیەکانی میکایڵێ:
1- شوان کارە سەرۆک: ڕەمەزان باکشە
2- ڕەشوبۆری سەرۆک: فارس عەزیز مەردان
3- حەمە عەلی وەیس سەرۆک: هاشم حاجی قادر
4- عەلی بەگی سەرۆک: کاکە عەبدوڵڵا عەباس
هەروەها حەمە خان سلێمانێش خاوەن گاریگەرییە لەنێو تیرەی ڕەشۆبۆری. عەزیز حاجی محەمەد لەم ساڵدا کۆچی دوای کرد. هاشمی حاجی قادر بە دڵنیاییەوە لە کاریگەرترین و ناسراوترین سەرکردەکانی میکایڵییە.
ژمارەی ماڵەکانی میکایڵی 2000 بۆ 2500 دەبن، هەروەها لە ئێستادا لەوانەیە دەوروبەری 500 ئەسپ و 1000 پیاو (شەڕکەر) یان هەبێت.

شاتری.
باوانی بنەڕەتی خێڵەکە ناوی شاتری عەباس بووە. ئەم خێڵە زستانەکان لە شارۆچکەی کفرین لە ناوچەکانی شێروانە، سەی خەلیل و باوەنور. ژمارەیەک لە ماڵەکانیان نیشتەجێن لە دیزیایشی شارەزور و سەی خەلیل. زیاتر لەمەش دەگونجێت کە لەم ساڵدا دەوروبەری 100 ماڵیان نیشتەجێ ببن (واتە واز لە کۆچەری بێنن) و لە ناوچەی کفری بمێننەوە.

ئەم خێلە دەکرێت بوترێت کە چوار تیرەی فەرعی دەگرێتەوە:-
1.ئیبراهیمی. 2.میروەیسی. 3.وردە شاتری. 4.یوسۆجانی.
ژمارە (1) تیرەی برایمی بنەڕەتیترین تیرەی هۆزەکەن و هەروەها سەرۆکی ئێستای تیرەکە و سەرۆکی هەموو شاتری مەحمودی محمەدی ئیبراهیمە، مەحمود پیاوێکی بێدەنگ و بیرمەندە، بە دەگمەن بیرمەندیەکەی دەردەبڕێت لە قسەکردندا. بەوە بەناوبانگە کە خاوەن عەقڵێکی سەلیمە. ئیبراهیم عەزیزیش یەکێکە لە سەرۆکەکانی تیرەی ئیبراهیمی.
ژمارە (2) لە ئێستادا (1919) میروەیسییەکان لەلایەن محەمەد فەرەج ئا‌غاوە بەڕێوە دەبرێن.
ژمارە (3) ڕەیس محەمەد فەرەجی محەمەد ڕەسوڵ.
ژمارە (4) سەرۆکەکانیان محەمەد تالیب بن سلێمان عەلی وەیس.
تەواوی تیرەکە دان دەنێن بە سەرکردایەتی مەحمودی محەمەد ئیبراهیمدا و بە باشی لە خزمەتی ئەودان. هەموو تیرەکە 1000 ماڵ دەبن.

ڕۆغزای. ڕۆغزاد دامەزرێنەری بنەڕەتیانە. شوێنی ڕەسەنی نیشتەجێبوونیان بیلی بیزانە لە جوانڕۆ لە ئێران. ئەم تیرە زستانان لە ناوچەی کفری دەبن لە لە ئیبراهیم خانی سەرقەڵاوە بۆ باوەنور. هەر لە پیشترەوە ژمارەیکی زۆری ماڵەکانیان نێشتەجێن لە خانوبەرەکانی کەریم بەگ لە سەرقەڵا. ئەم خێڵە 3 تیرەی فەرعی دەگرێتەوە:
(حەمەجان، ئیسماعیل، ڕۆغزای) .
حەمەجان ناوی سەرۆکی پێشوی هەموو خێلەکەیە. خێڵی حمەجان لە ئێستادا لەلایەن ڕۆستەمی محەمەد مەحمودەوە بەڕیوە دەبرێت هەروەها سەرکردەکانی تریان تەها حەمە جانە کە باوکی پێشتر سەرۆک بووە، هەروەها محەمەد ڕەشید باوەجان. ڕۆستەمی محەمەد مەحمود گاریگەریەکی گەورەی هەیە لە کاروبارەکانی ڕۆغزای.
خێڵی ئیسماعیلی لەلایەن ساڵەح کاکە خانەوە بەڕێوە دەبرێت کە ناوبراو هەروەها یەکێکە لە سەرکردەکانی هەموو خێڵەکە. ساڵەح کاکە خان پیاوی خاوەن کاریگەرییە لەنێو هەموو ئێلی جافدا هەرەوها وا دەردەکەوێت کە بە شێوەیەکی سرووشتی هەردەم هەڵدەبژێردرێت وەکوو قسەکەری سەرۆکەکانی تر وە بە داناییەکەی بەناوبانگە.
خێڵی سێیەم (ڕۆغزای) ، خێڵی سەرحەد و خێڵی محەمەد شاوەیسیش دەگرێتەوە. فەتاح کامەران حوکمی ڕۆغزای ئەکات. هێزی ڕۆغزای 1000 ماڵە و هەروەها لەوانەیە 300 ئەسپ و 500 شەرکەڕیان هەبێت.
هاروونی. هاروونی وەرزی زستان لە ناوچەکانی نێوان پێواز و باوەنور بەسەر دەبەن لە شارۆچکەی کفری. شوێنی ڕەسەنی نیشتەجی بوونیان هارونەبادە و بەشێکیشیان خەڵکی جوانڕۆن. هەرچۆنێک بێت، هارونبەند ناوی خۆی بەخشیوە بەم بەمانێش.

هاروونی: دابەش بوە بۆ سێ تیرەی لاوەکی، بەم شێوەیە:
(سەلیم، قارەمانی و نادرشایی) .
خێڵی سەلیمی لەلایەن عەبدول موهدی موهد ئەمینەوە سەرۆکایەتی ئەکرێ. قارەمانی لەلایەن ئەحمەد مستەفاوە سەرکردایەتی دەکرێت، کە ناوبراو زۆرترین شوێن کەوتەی هەیە و لەوانەیە بەهێزترین سەرۆک بێت.
خێڵی سێیەم، نادر شایی، پیر وەیسی حاجی عەلی بە سەرۆک دەزانن، بەڵام لەژێر کاریگەریی (کۆنترۆڵی) ئەحمەد مستەفادان. دەوروبەری 100 ماڵی قارەمانی نیشتەجێن لە گوڵعەنبەر. ژمارەیەکی کەمی وەڵەد بەگییش دوای ئەم هۆزە دەکەون بەڵام خۆیان بە بەشێکی جیا نازانن.

گڵاڵی: گڵاڵیەکان: هیچ تیرەیەکی لاوەکیان نییە و خیڵەکە دەتوانرێت لەلایەن ڕەزا ئاغا و هەروەها لەلایەن کەریم کەبابەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت کە شوێنکەوتووە تایبەتییەکانی پێی دەوترێت پشدەری. شوێنی نیشتەجێبوونی ڕەسەنیان چەمگتاڵە لەنێوان گوڵعەنبەر وشەهریارد و ناوەکەشیان لەوێوە وەرگیراوە. ژمارەیەکی زۆری ماڵەکانیان نیشتەجێن لە شارۆچکەی کفریدا، کە لەوێدا گڵالی و تاڵانچییەکان پیکەوەن و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 100 ماڵی دیکەیان لەم بەهارەدا نیشتەجێ ببن. هێزیان بریتییە لە 1000 ماڵ، 400 ئەسپ، 600 شەڕکەر.

کەماڵەی: کەماڵەی لە کەماڵانی ئێرانەوە هاتون. لە ئێستادا دەوروبەری 300 بۆ 500 ماڵ دەبن لەلایەن فەتاحی محەمەد کەریم و دروێش سەلیمەوە بەڕێوە دەبرێن. ئەم خێڵە کۆچەرییە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە نیازن نیشتەجێ ببن لە شارۆچکەی کفری، بەڵام تەنیا دەروێش سەلیم لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە شوێنکەوتوانی ئەم بەهارە دەگەڕێنەوە بۆ ئێران.

نەورۆڵی: نەورۆڵی گەورەترین خێڵی نیشتەجێن کە لە ناوچەی (قەزای) شەهریار دەژین. ژمارەیان دەوروبەری 1000 ماڵ دەبن لەژێر سەرکردایەتی عەزیزی حاجی عەبدولڕەحمان و محەمەد حسێن و میر ئەحمەد.

تەرخانی: تەرخانی لە بنەڕەتتدا ڕۆغزاین. وا دەردەکەوێت کە بنەڕەتی ناوەکەیان پەیوەندی هەیە بە جیابوونەوەیان لە ڕۆغزای، کاتێک کە دەوترێت کەیخورم بەگی باوە گەورەی جاف لە پێدانی باج بەخشیونێتی. شوێنی ڕەسەنی نیشتەجێبوونیان بێڵچ بیسان بووە لە ئیران. دەوروبەری 400 ماڵیان لەژێر فەرمانی محەمەد حەسەنی محەمەد پیر وەیس و فەرەج ئەمین و عەزیز شاسوارن. ئەگەری هەیە بتوانن 150 ئەسپ و 400 شەڕکەر کۆبکەنەوە. ژمارەیەکی زۆری ماڵەکانیان لە شارۆچکەی کفری نیشتەجێن.

یەزدان بەخشی: خێڵێکی گەورەی نیشتەجێن لە لە شەمێران و گوڵعەنبەر، نایەن بۆ شارۆچکەی کفری. سەرۆکی بنەڕەتیان یەزدان بە خش بوە. سەرۆکەکانیان محەمەد سان ئەحمەد وفێری و ئەوانیترن.

تیرە بچوکەکان.
باشکی: باشکی خێڵێکی بچووکن کە لە بنەڕەتدا دەچنەوە سەر ڕۆغزای و تەرخانی، ژمارەیان دەوروبەری 150 ماڵە، لە زستاندا لە سەرقەڵان لە شارۆچکەی کفری. موراد وەیسی مەحمود سەرۆکیانە. هێزەکیان بریتییە لە دەوروبەری 30 ئەسپ و 80 شەڕکەر.
تیلەکۆ: ئەم خێڵەش هەروەکو باشکی پەیوەندیان بە خیڵەکانی ڕۆغزای و تەرخانیەوە هەیە و لە زستاندا لەگەڵ باشکین لە سەرقەڵا. سەرۆکیان ئەحمەدی محەمەد بەگە. هێزیان 150 ماڵ و 30 ئەسپ و 80 شەڕکەرە.
سەدانی: دەوترێت کە سەدانی لە سەدانەوە هاتون لە ئێران. زستان لە کانی چەقەڵن لە شارۆچکەی کفری، وسەرۆکیان عەبدوڵڵای ڕۆستەمە. هێزیان 300 ماڵ و 50 ئەسپ و 80 شەڕکەرە.
عەمەڵە: ئەم خێڵە پیک دێت لە خزمەتکارە کەسییەکانی بنەماڵەی بەگزادە. سەرۆکیان محەمەدی ئەمینی مەحمودە. هێزیان 200 ماڵ و 30 ئەسپ و 60 شەڕکەرە.
تاوەگۆزی: خیڵێکی نیشتەجێن زۆربەیان لە تاوەگۆزین لە ئێران سەرۆکیان سەید عەبدوڵڵا و سەید محەمەدە.
بیداخی: خزمەتکاری کەسی محەمەد پاشان. سەرۆکەکانیان ئەحمەد ڕەحیم و کوردە عیسایە. 150 ماڵ و 30 ئەسپ و 100 شەڕکەریان هەیە.
یاروەیسی: خزمەتکاری کەسی کەریم بەگن. سەرۆکیان ئەحمەد فەتاحە، هەموویان نیشتەجێن لەگەڵ کەریم بەگ لە کەلار. 100 ماڵ و 30 ئەسپ و50 شەڕکەرن.
شێخ ئیسماعیلی: نیشتەجێی شارەزورن. 150 ماڵن لەژێر سەرکردایەتی قادری ساڵەح.
عیسایی: 50 ماڵ لە خێڵی عیسایی شوێنکەوتەی شاترین و ئەوانیتریان شوێنکەوتەی عەلی ئەمین خانن.
سۆفی وەند: نیشتەجێی شارۆچکەی کفرین و 20 ماڵیان لە تەپە سپین و 50 ماڵێان لە زابیتن لەژێر سەرکردایەتی مستەفا قادر.
بێسەری: نایەن بۆ شارۆچکەی کفری، ئەمانە لە ڕاستیدا خێڵێکی سەر بە جاف نین، بەڵکوو لە پاشاکانی بابانن لە سلێمانی و نێردراون بە مەبەستی کۆکردنەوەی باج بۆ محەمەد پاشا.
ئیسماعیل عوزێری: پەرتەوازەن و وەکوو خێڵێکی جیا دانانرێن.
پشت عەمەڵە: خزمەتکاری کەسی محەمەد پاشان
[1]
ئەم بابەتە 165 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی لێکۆڵەرانی مێژووی کورد
فایلی پەیوەندیدار: 5
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-01-1919 (105 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کفری
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 21-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 165 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
29-05-2011
هاوڕێ باخەوان
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
20-08-2016
هاوڕێ باخەوان
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
28-01-2021
سەریاس ئەحمەد
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
27-05-2024
زریان سەرچناری
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
سابات محەمەد ساڵح
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,968
وێنە 106,406
پەرتووک PDF 19,323
فایلی پەیوەندیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.282 چرکە!