پیازمان خوارد، دەممان سووتا.
هەڵە هەموو کەسێک دەیکات، چ گەورە بێت یان بچووک، هەڵە کات و شوێنی بۆ نییە، چونکە لە کۆمەڵگەدا و لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەموو کاتێک مرۆڤ بەئاگا و لەسەرخۆنییە، بۆیە هەڵە ئەگەرێکە ڕوودانی بەردەوامی هەیە. پەندەکە بە کەسێک وەوترێت هەڵەیەکی کردبێت، بەردەوام بیدەنەوە بە چاویدا. [1]