بۆ سۆی لێهەڵناستێ.
بۆ سۆ: بۆن سۆ یان بۆنی سووتاوی، هەر شتێک بسووتێت بەپێی پێکهاتەی ماددەیەکەی دووکەڵ و بۆنی لێبەرزدەبێتەوە، لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا لەناو چینی ژێردەستەدا، کەسانی زۆر هەژار و دەردەدار هەن کە خاوەنی هیچ شتێک نین، پەندەکە بۆ کەسێ بەکاردێ کە زۆر شر و وڕ و دەستکوورت بێت. [1]