بەوەی دەستت ئەکەوێ شادبە، توانجگرنەبیت.
لە پەیداکردنی نان و بژێوی ژیاندا ماندووبوون شتێکی ئاشکرایە، ئەو بڕەداهاتەی بۆ بژێوی دەست مرۆڤ ئەکەوێ، پێویستە پلار و توانجی لێنەدرێ. چونکە هەندێک کەس لە خێزاندا هەن کە بەهیچ شتێک ڕازی نابن، هەرچەندیان بخرێتەبەردەم، کورد وتەنی ناشوکورن و پێی ڕازی نیین.[1]