پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,101
وێنە 106,659
پەرتووک PDF 19,289
فایلی پەیوەندیدار 97,268
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
ڕەجەب تایب ئاردۆگان یان پاسەوانی دۆزەخ؟
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەجەب تایب ئاردۆگان یان پاسەوانی دۆزەخ؟

ڕەجەب تایب ئاردۆگان یان پاسەوانی دۆزەخ؟
$ڕەجەب تایب ئاردۆگان یان پاسەوانی دۆزەخ؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
لە هەفتەیەک نزیک دەبینەوە ئاگرێکی بێ ئەمان وەک ئەژدیهایەکی حەوت سەر لە حەوت لاوە پەلاماری دارستانە سەرسەوزەکانی باشووری خۆراوای تورکیا دەدات و بێڕەحمانە یەک دوای یەک دەیانکاتە سوتماک و هەموو گەلانی تورکیا چاویان لە هێزی دەوڵەت بڕیوە بۆ کوژاندنەوەی، دەوڵەتیش بەلارە ملی تەماشای ئەم ئاگرە دەکات و دەستەوسانە لە ئاستیدا. لەوانەیە لەدوای ڕووخاندنی خەلافەتی عوسمانییەوە ئەمە یەکەمینجار بێت دەوڵەتێکی بەهێز و مەغرورو و بێ ئەمانی وەک تورکیا وا بە مەزڵومی لەبەرانبەر دیاردەیەکی سرووشتییەوە ببینرێت. بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دارستان و پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکان لە 85 ناوچەی جوگرافی جیاواز ئاگر کەوتۆتەوەو تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە 21 شوێنیان ئاگرەکە هێشتا هەر بڵێسە دەسێنێت.هەر بەگوێرەی نووسرای فەڕمی وەزارەتەکە زیاتر لە 40 هەزار هێکتار دارستان و گوند و کێڵگە سووتاون. پێشتر کە ناوی مارماریس، ئانتالیا، ئالانیا، فەتحییە، ئادانا و ئیزمیر دەبرا، مرۆڤ خێرا دەکەوتە بیری پشویەکی لەبیر نەکراو، بەڵام ئەمڕۆ بە ناوهێنانی ئەو شارە گەشتیارییە هەستیارانە و تەماشاکردنیان لەبری پشوو سترێس و دوکەڵ و بڵێسەی بێڕەحمی ئاگر داگیرت دەکات.
$کێ لە پشت کەوتنەوەی ئەم ئاگرەوەیە؟$
بەگوێرەی دواهەمین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە ڕەجەب تایب ئاردۆگان، چەند دەستێکی ڕەش و خائین لە پشت ئەم ئاگرەوەن، ئێمەش ئەو دەستانە دەدۆزینەوە و جەرگیان دەسوتێنینەوە. ئاردۆگان بە ناڕاستەوخۆ دەیەوێت لایەنێکی دیاریکراوی ئۆپۆزسیۆن کە مەترسیی بۆسەر کورسییەکەی درووستکردووە پەلکێش بکاتە نێو ئەم گەمە ترسناکە وە و شەڕی نێوخۆیی هەڵبگرسێنێت و لە هەڵبژادنەکنی 2023 گارەنتی مانەوەی خۆی بکات وەک سەرۆککۆمار. بەشی زۆری چاودێران پێیان وایە مەبەستی ئاردۆگان لە دەستی ڕەش و خائین هەدەپەیە. پێشتریش سولەیمان سۆیڵو لە ناوچەی مەناڤگرت بەناڕاستەوخۆ پەنجەی تۆمەتی بۆ هەدەپە ڕاکێشا. لە پاش قسەکانی سۆیڵو خێزانێکی کورد کە لە هەشت کەس پێکهاتبوون درانە بەر دەستڕێژی گوللە و هەر هەشتیان لە یەککاتداو بەیەکجار شەهید کران و وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ ئاگری دارستانەکان ماڵەکەیان ئاگردرا.
بەشێکی دیکەی تورکەکان پێیان وایە ئەوان بە ئاگر تێبەردانی ناوچە گەشتیارییەکان ڕاهاتوون، ئەوان پێشتر باوەڕیان وابوو هەر دارستانێک کە گڕ دەدرێت دواتر شوێنی ئەو دارانە و ئەو زەوییە سووتاوە دراوە بە سەرکردەیەکی نزیک لە ئاردۆگان و ئەویش هۆتێل و مۆڵ و دێهاتیی گەشتیاریی تێدا بنیات ناوە و پارەی تێدا پەیدا کردووە.
نموونەی ئەم گڕ تێبەردانانە لە ناوچە گەشتیارییەکانی وەک فەتحییە و بۆڵو و ئالانیا و مارماریس و قەرەدێنیز پێشتر بیندراوە.
پێشبینیەکان دەڵێن مادام سەرەتای ئەم ئاگرە لەناوچە گەشتیارییەکانی مارماریس و ئەنتالیا کەوتۆتەوە، ئەوا ڕێی تێدەچێت دەستی بەرپرسێکی باڵای لە پشتەوە بووبێت بۆ بەکارهێنانی شوێنی دارستانەکە بەڵام دواتر لەکۆنترۆڵدەرچوبێت.
$بۆچی ئەم ئاگرە کۆنترۆڵ ناکرێت؟$
ئەمڕۆ ئاردۆگان بەتەنیا خۆی خاوەندارێتی 18 کۆشکی گەشتیاریی نێو دارستانەکان و 13 فڕۆکە و 3 هەلیکۆپتەر تایبەت بەخۆی دەکات. یەکێک لەفڕۆکە تایبەتەکانی ئاردۆگان لە جۆری بۆینگ747 ە و بە گوێرەی داتا فەرمییەکان نرخەکەی بە زیارت لە 400 ملیۆ دۆلار دەخەمڵێندرێت بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ODATV پارەیە زیارت لە 15 فڕۆکەی ئاگر کوژێنەوە لە جۆری BE-200 دەکڕرێت کە توانای گواستنەوەی 200 تۆن ئاوی هەیە لە یەک سەفەریدا. پێشر ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە زۆر سەرکۆنەی ئاردۆگانیان دەکرد لەسەر ئەو ئیسرافە خەیاڵیانەی لە کڕینی ماشێن و کۆشک و فڕکەدا دەیکات، ئەویش هەمیشە بەوە وڵامی نەیارەکانی دەدایەوە کە دەوڵەت ئیعتباری هەیە، منیش ئەمڕۆ نوێنەرایەتی دەوڵەت دەکەم شتێک نییە بە نێوی ئیسراف لە ئیعتباردا itibardan tessrüf olmaz. جارێک لە میتینگێکدا باسی لەوە کرد ئێمەش وەک پادشای وڵاتانی دیکە دەبێت شوێن و مەکانەتی فراوان و خەیاڵیی وامان هەبێت خەڵک ئێرەییمان پێببات. باسی لەوە کرد کە ڤلادمێر پۆتن لەسەردانێکیدا بۆ کۆشکە نوێیەکەی سەرسامیی خۆی بە کۆشکەکەو دیزاینەکەی و زۆری ژوورەکانی ناوەوەی دەربڕیوە. ئەمە لەکاتێکدایە هەموو کۆماری تورکیای 81 ملیۆن کەسیی تەنیا دوو فڕۆکەی ئاگر کوژاندنەوەی هەیە و لەم ڕووداوەی ئاگرکەوتنەوەیەدا ئەو دوو فڕۆکەیەش ستکۆک بووبوون و کاریان پێنەدەکرا. ڕوسیا 5 فڕۆکەو ئازەربایجان3 فڕۆکەی ناردە هاوکاری تورکیا. ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئەردۆگان خودی خۆی بەسەرۆکی فەخری دامەزراوەی فڕۆکەوانی لەو وڵاتەدا هەڵبژێرداوە و فەرمان هەر لەخۆشی وەرگیراوە بۆ کاروبارەکانی ئەو دامەزراوەیە. لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسکێدا کە بۆچی فڕۆکەکان بەکارناهێندرێن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ئاردۆگان وتی: بەداخەوە لەڕابردوودا نەمانتوانی وەک پێویست بودجەی تەواو بۆ ئەم بوارە تەرخان بکەین.
$فاشیزم و پیرۆزیی!$
مەلا عەلی ئێرباش سەرۆکی دامەزراوەی ئایینییموفتی لە تورکیا لە وتاری هەینی بەکوڵ دوعای دەکرد و دەگریا بۆ ئەوەی خودا ئەو ئاگرەی کە بەربۆتە دارستانەکانی ئانتالیا و مارماریس بۆیان بکوژێنێتەوە. هەر ئەم مەلا عەلییە پێشتر سوورەتی فەتحی دژی زەیتوونەکانی عەفرین دەخوێند، دوعای دەکرد ئاگر لە قەندیل بەر ببێ و سەربازەکانیان مەهمەدچیکەکانیان پارێزراوبن لە کاتی سووتاندن و بڕینەوەی داری کوێستانەکانی کوردستان. بە فیعەلیش هەفتەیەک پێش ئاگرەکەی ماڵی خۆیان وەک جەنگاوەرانی خوا بە فڕۆکە ئاگریان لە چوار چیاو دارستانی کوردستان بەردا.
فاشیزم ئەو بۆچونە مەترسیدارەی مرۆڤە کە جیاوازی لەنێوان سنەوبەر و بەڕوو و زەیتونیش دەکات، سنەوبەرەکانی ئەوان دارتر و دیندارتر و لای خوا پیرۆزترن لە بەڕوو و زەیتوونی کوردەکانی قەندیل و عەفرین!ئایدۆلۆژیا هەڵەی سیستماتیکی عەقڵە، فاشیزم میوەی ئایدۆلۆژیایە، فاشیزم هەڵەکەی ژیری دەگۆڕێت بۆ کوشتار.
$ئاگر و هەڵبژاردن$
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان لەهەڵبژاردنی داهاتووی تورکیادا 60 ملیۆن دەنگدەر دەتوانێت دەنگ بدات.20 ملیۆنی ئەم دەنگدەرانە تەمەنیان لەژێر 30 ساڵییەوەیە، 4 ملیۆنیان لەنێوان 17 بۆ 18 ساڵیدا دەبن. واتە 33% ی دەنگدەرانی تورکیا لە گەنجان دەبن. ئەو ئەدەبیاتە سیاسییەی کە ئەردۆگان ئەمڕۆ قسەی پێدەکات کەمتر دەتوانێت گەنجان لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە. لە هەمانکاتدا تەمەن و ەنجێتی ئەمان بە خراپترین ماوەکانی حوکمڕانی و ئابووری و ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی بێکاریی و بێ پارەییدا تێپەڕیوە.
هەر بەگوێرەی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی دەزگا موعتەبەرەکانی وەک مێترۆپۆل وئاڤرسیا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەخت ئاردۆگان ناتوانێت پارێزگاری لە مەکانەتی پارتەکەی بکات لەم هەڵبژاردنەدا. ئاردۆگان باش لەوە گەیشتووە بۆ مانەوەی لە حوکم بەردەوام پێویستیی بە شەڕ و فەوزا و کائۆس هەیە. بەهاتنە سەرکاری جۆزێف بایدن وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکرتووەکانی ئامریکا سنوورێک بۆ ئاردۆگان لە سووریا دانراو وەک سەردەمی دۆناڵد ترەمپ ناتوانێت کەی پێی خۆشبوو پەلاماری ئیدارەی خۆسەری ڕۆژاوا بدات و دۆخی شەڕ بۆ دەنگدەری تورک بخوڵقێنێت. ئەمڕۆ میدیای سێبەر و خودی ئاردۆگان و ئاک پارتیش بە ناڕاستەوخۆ هەدەپە لە سووتاندنی دارستانەکان تۆمەتبار دەکەن. چەند ڕۆژی پێشوو لە قۆنیا خێزانێکی حەوت نەفەری کورد کە ژنی سکپڕو و منداڵیان تێدا بووە هەر حەوتیان لەلایەن کەسانی نادیارەوە دەکوژرێن و پاشان خانووەکەیان گڕی تێبەردەدرێت و دەکرێتە قەرە بارووت، بەڵام بکەرانی ڕووداوەکە تا ئێستا دیار نین. پێشتر لە 12ی تەمموزدا هەر لە قۆنیا هێرش دەکرێتە سەر ئەم بنەماڵەیەو 11 کەسیان لێ بریندار دەکرێت و پێیان دەوترێت ئێوە تورک نین و دەبێ ئەم شارە بەجێبهێڵن.
پێشبینی دەکرێت شەڕێکی خوێناوی نێوخۆیی لەنێوان تورکە ڕەگەزپەرەستەکان و نەتەوەکانی دیکەی تورکیا بەتایبەت کورد و هەوادارانی هەدەپە بڵێسە بسەنێت. ئەندازیاری هەڵگیرساندنی بڵێسەی ئەم ئاگرە نێوخۆییە سولەیمان سۆیڵووی وەزیری ناوخۆیە. بۆ لەبیر بردنەوەی فەشەلی حکومەت لە کۆنترۆڵنەکردنی ئاگرەکەی دارستانەکانی تورکیاو پەردەپۆشکردنی دانپێدانانە مەترسیدارەکانی سەدات پەکەر دژی سۆیڵو، ئاردۆگان دەستی بۆ ئەم چەکە مەترسیدارەی شەڕی تورک و کورد بردووە و سەرەتاکەی لە قۆنیاوە دەستیپێکرد.
پێدەچێت ڕێکخراوی میلیشیایی ساداتی سەر بەکۆشک بە هاوکاری بیرۆی گەنجانی ئاکپارتی و مەهەپە بیناو ناوەندەکانی هەدەپە بسوتێندرێن و ئاژاوە بەرپا بکرێت و حکومەتیش لەبەرانبەردا باری نائاسیی وەک ئەوەی دوای کودەتاکەی تەمووی ڕابردوو ڕاگەیەنرا ڕابگەیەنێت و بەیەکجاری هەدەپە بداتە مەحکەمەی دەستووری و بە تۆمەتی ئاژاوە و تێکدانی ئاساییشی کۆمەڵایەتی دایبخات و ئیتر کەس سووتاندنی دارستانەکانی بیر نەمێنێت. [1]
ئەم بابەتە 29 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-08-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 06-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 29 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,101
وێنە 106,659
پەرتووک PDF 19,289
فایلی پەیوەندیدار 97,268
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!