بەرزی بەلک، کۆزی خلک.
بەرزی بەلک: مەبەست لەو هەردەی گەرمیانە کە لە کەلارەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە دێهاتەکانی (قاسماغە، تووە، قوتوو، چەمە، بیسمیلا، خاڵەبەکر، توڕکە، زەماوەنگە و قڵاتەوزان) واتە: (کۆزی شاتری) . کۆزی خلک: مەبەست (خلکی سەفای مەمە) یە، پێکدێ لە دێهاتەکانی (ملەسوورە، میل قاسم، کواچەرم و پوقە) لە شارۆچکەی کفری و کەلار واتە: (کۆزی ویسوجانی) . ئەو شوێنانە جاران کۆز یان زستانەواری ئەو دوو تیرەیەی جاف بوون، بەڵام ئێستا ئەو دوو تیرەیە لەو شوێنانەدا نیشتەجێبوون، بەشێکیشیان لە ناوچەی شارەزوور بوونەتە دێنشین، مەبەست لەم پەندە ئەوەیە کە ئەو دوو شوێنە (بنەشاتری و ویسوجانی) کە جاران بۆ لەوەڕگە و ئێستا بۆ کشتوکاڵ بەکاردێن.[1]