بەتەمای بنکڕنیم و سەری متبەقچی ئەشکێنم.
بنکڕ: بە چیشتێک دەوترێ لەئەنجامی زۆر کوڵان بەبنی مەنجەڵدا نووسابێت (فەرهەنگی خاڵ) متبەقچی: مەبەست لە کابانە کە لە چێشتخانەدا چێشت لێدەنێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک بە کەسێک دەڵێت کە بەتەمای خێروبێرم نەبێ، هیچم لە دەست دەرنایەت، لەگەڵ ئەوەدا ناوت بە خراپە بەرێ. [1]