پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لە شارۆچکەی بازیانەوە بەرەو تەکیەی کاکەمەند چەمچەماڵ ساڵی 2002
23-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ چیمەن ئیسماعیل هاوسەری حسێن میسری
23-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی ئەو کوردەی چەند هۆزێکی عەرەب بۆ بەیعەتدان بە داعش پێشکەشی ئەبوبەکر بەغدادییان کرد
23-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیری زیندووە
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەرێمی کوردستان 2014-2018 بە نیشاندەر
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
گەنجانی شارەدێی جەبارە، کفری لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەم
22-06-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
سەیدسادق دوای وێرانکردنی لە ساڵی 1988
22-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانی رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر MICS-2018 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ئاماری چالاکی گواستنەوەی ئاسمانی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2018
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان 2012
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,898
وێنە 104,830
پەرتووک PDF 19,323
فایلی پەیوەندیدار 97,649
ڤیدیۆ 1,402
ژیاننامە
یەڵماز گۆنای
شوێنەوار و کۆنینە
پردەکەی قلیاسان
ژیاننامە
هێرش ڕەسوڵ
ژیاننامە
سەیید محەمەد تاهیری هاشمی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کۆنفرانسی ماوەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی 1964
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆنفرانسی ماوەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی 1964

کۆنفرانسی ماوەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی 1964
کۆنفرانسی #ماوەت# ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# - (کۆنفرانسی ماوەتی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان – ئێراق – #09-04-1964#) ، لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بڕیاری #ئیبراهیم ئەحمەد# سکرتێری حزب، بە مەبەستی دژایەتی کردنی سەرۆک مستەفا بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ماوەت ئەنجامدرا.
کۆنفرانسی ماوەت- (کۆنفرانسی ماوەتی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان – ئێراق – 9ی نیسانی 1964) ، لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بڕیاری ئیبراهیم ئەحمەد سکرتێری حزب، بە مەبەستی دژایەتی کردنی #مەلا مستەفا بارزانی# سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ماوەت ئەنجامدرا.
$هۆکارەکان$
لە ڕێکەوتی 10ی حوزەیرانی 1963 هێرشی بۆسەر کوردستان دەستپێکردەوە و ڕژێم‌ هەرچی هێزی چەکدار هەبوو ناردیە مەیدانەکانی شەڕ‌. لەشکری کوردستان بە مەبەستی بەرگریکردن چەندین بەرەی جەنگی کردەوە و بەرپەرچی پەلامارەکان ‌درایەوە. لە و ماوەیەدا لەلایەن سەرۆک مستەفا بارزانییەوە چەند بروسکەیەک‌‌ بۆ مەکتەبی سیاسی پارتی نێردران و داوا لە ئیبراهیم ئەحمەدی سکرتێری حزب و مەکتەبی سیاسی کرا چەند هێرشێک لە ناوچەکانی خۆیان بۆسەر سوپا ئەنجام بدەن، بەڵام مەکتەبی سیاسی و بەتایبەتی ئیبراهیم ئەحمەد، وەڵامی داواکارییەکانیان نەدایەوە، ڕێگریشیان لە و فەرماندەیانە کرد کە بێ پرسی ئەوان هێرشیان دەکردە سەر هێزەکانی حکوومەت. ئەم هەڵسوکەوتانە وایانکرد ساردییەک لەنێوان سەرۆک مستەفا بارزانی و ئیبراهیم ئەحمەد درووست ببێت.
لە ڕێکەوتی 18ی تشرینی دووەمی 1963 حکوومەتەکەی بەعس لەلایەن سوپاوە کودەتای بەسەردا کرا و ڕووخا. دوای کودەتا، عەبدولسەلام عارف دەسەڵاتی گرتە دەست و ڕاستەوخۆ داوای دانووستانی لە سەرکردایەتی شۆڕش کرد. لە مانگی کانوونی یەکەمی 1963 دوای ڕاوێژی سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی دانووستانەکان دەستیانپێکرد و عەقید عەبدولڕەزاق مەحموود پارێزگاری #سلێمانی# وەک نوێنەری حکوومەت هاتە شاری #ڕانیە# و لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانی، #جەلال تاڵەبانی# و #نوری شاوەیس# ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆبووەوە و گفتوگۆ‌کان ڕێککەوتننامەی نێوان هەردوو لای لێکەوتەوە و بەیاننامەی ڕێککەوتن لە #10-02-1964# لەلایەن حکوومەتەوە ڕاگەیەنرا کە تێیدا هاتبوو دەوڵەت دان بە مافە نەتەوەییەکانی کورددا دەنێت.
لە ڕێکەوتی 17ی شوباتی 1964 ئیبراهیم ئەحمەد، #سەید عەزیز شەمزینی# و #عومەر دەبابە# هاتنە #سەنگەسەر# و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە، ئەنجامی کۆبوونەوەکە ڕازی بوونی هەموو لایەک بوو لەسەر ڕێککەوتنەکەی 10ی شوبات. دوای حەفتەیەک مانەوە لە سەنگەسەر، ئیبراهیم ئەحمەد و هەڤاڵانی گەڕانەوە ماوەت، لەوێ جارێکیتر دەستیان بە دژایەتییەکانیان کردەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری فەرماندە و پێشمەرگە ماوەت جێبهێڵن و بچنە لای سەرۆک بارزانی لە سەنگەسەر و پلانەکەی مەکتەبی سیاسی بۆ سەرۆک بارزانی ئاشکرا بکەن. دوای هاتنی فەرماندەکانی پێشمەرگه، ‌ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کردن و دوای ڕاوێژکردن، بڕیاریدا تەواوی ئەو فەرماندانە لابدات کە دوای مەکتەبی سیاسی کەوتوون و لە جیاتی ئەوان چەند فەرماندەیەکی تر دابنێت کە جێگای متمانەبن. فەرماندە لابراوەکان بریتیبوون لە: جەلال تاڵەبانی، عومەر مستەفا دەبابە، عەلی عەسکەری و کەمال موفتی. لەبەرانبەردا ئیبراهیم ئەحمەد و مەکتەبی سیاسی لە ڕێکەوتی 9ی نیسانی 1964 کۆنفرانسی ماوەتیان ئەنجامدا.
$بەستنی کۆنفرانس$
لە ڕێکەوتی 4ی نیسانی 1964 تاکو ڕێکەوتی 9ی نیسانی 1964، کۆنفرانس لە قوتابخانەی سەرەتایی شارەدێی ماوەت دەستی بەکار کرد. سەرەتا بڕیار بووە‌‌ لە ڕێکەوتی 1ی نیسانی 1964، لە گوندی #مالومە# کۆنفرانس بکرێت، بەڵام دواتر گواسترایەوە‌‌‌ ماوەت، چونکە مەکتەبی سیاسی لە بروسکەکەیدا بە‌ نوێنەرە بانگهێشتکراوەکان دەڵێت لە ڕێکەوتی 1ی نیسانی 1964دا کۆنفرانسێک دەبەسترێت، بەڵام دوای سێ ڕۆژ لە وادەی خۆی ڕێکخرا‌. ڕاپۆرتی مەکتەبی سیاسی ‌لەلایەن ئیبراهیم ئەحمەدەوە خوێنرایەوە. لە کۆی تەواوی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی دە ئەندام و بەرپرسانی هەر پێنج لقەکانی یەکی #موسڵ#، لقی دووی #هەولێر#، لقی سێی #کەرکووک#، لقی چواری سلێمانی و لقی پێنجی بەغدا بەسترا‌. بەڕێوەبەرانی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لە: نوری شاوەیس، عەلی عەبدوڵڵا، سەید عەزیز شەمزینی و ئیبراهیم ئەحمەد. هەریەک لە جەلال تاڵەبانی، عومەر مستەفا، ساڵح یوسفی ، عەبدولحسێن فەیلی، هاشم ئاکرەیی و ناهیدە شێخ سەلام بەهۆکاری جیاوازەوە بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا نەکرد. عەقید عیسا پێژمان نوێنەری دەزگای هەواڵگری ساواکی ئێران لەکاتی کۆنفرانسەکە لە ماوەت ‌بوو.
مەبەستی سەرەکی ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح لە کۆبوونەوەی ماوەت، دژایەتیکردنی مستەفا بارزانی و لادانی بوو لە سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان. هەر لە کۆنفرانسەکەدا وەفدێک پێکهێنرا، بۆئەوەی بکەوێتە نێوان مەکتەبی سیاسی و سەرۆک مستەفا بارزانی، بۆ ئەم مەبەستە وەفدەکە چووە لای سەرۆک بارزانی و بڕیاردرا، تا گەڕانەوەی وەفدەکە، کۆنفرانس کۆتایی پێ نەهێنرێت. وەفدەکە لەگەڵ سەرۆک بارزانی گەیشتنە ئەنجامێکی هاوبەش و گەڕایەوە ماوەت، کاتێک وەفدەکە گەڕایەوە کۆنفرانس کۆتایی پێهاتبوو و بەیاننامەیەکیان لە دژی سەرۆک بارزانی لەلایەن مەکتەبی سیاسی دەرکردبوو، ‌ بە ناونیشانی (ڕێککەوتنەکەی بارزانی و موشیر ئاشتییە یان خۆبەدەستەوەدانە؟) ، هەر بەپێی ئەو بەرنامەی کار و مەرامەی کە دانرابوو‌ لە دوا ڕۆژی کۆبوونەوەکە‌دا بڕیاری سڕکردنی سەرۆک مستەفا بارزانی درا.
[1]
ئەم بابەتە 141 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پارتی پیدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-04-1964 (60 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت)
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 28-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 141 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قوتابییانی پەیمانگای نەوت لە کەرکووک ساڵی 1991
کورتەباس
دەقی تەواوی وتارەکەی سەرۆکی فەرماندە دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنەکەی جەزایر
پەرتووکخانە
هەرێمی کوردستان 2014-2018 بە نیشاندەر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان 2012
ژیاننامە
واحید قادر پوور
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ولیم تل-شانۆگەری یەکی بەناوبانگی شاعیری ئەڵمانی شیللر
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانی رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر MICS-2018 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
کورتەباس
کێشەکانی شانۆی کوردی
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە دانیشتووانی شارۆچکەی ڕانیە ساڵی 1995
کورتەباس
ڕاپۆرتی ئاماری چالاکی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ ساڵی 2013
وێنە و پێناس
خێزانێکی گەڕەکی ئیسکانی شاری هەولێر ساڵی 1972
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار/2017
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ئاماری چالاکی گواستنەوەی ئاسمانی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2018
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیری زیندووە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
گوندی گەرەسۆری شارۆچکەی مەخموور ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەڵماز گۆنای
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
یەڵماز گۆنای
شوێنەوار و کۆنینە
پردەکەی قلیاسان
14-08-2012
هاوڕێ باخەوان
پردەکەی قلیاسان
ژیاننامە
هێرش ڕەسوڵ
30-11-2012
هاوڕێ باخەوان
هێرش ڕەسوڵ
ژیاننامە
سەیید محەمەد تاهیری هاشمی
07-12-2018
سەریاس ئەحمەد
سەیید محەمەد تاهیری هاشمی
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لە شارۆچکەی بازیانەوە بەرەو تەکیەی کاکەمەند چەمچەماڵ ساڵی 2002
23-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ چیمەن ئیسماعیل هاوسەری حسێن میسری
23-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی ئەو کوردەی چەند هۆزێکی عەرەب بۆ بەیعەتدان بە داعش پێشکەشی ئەبوبەکر بەغدادییان کرد
23-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیری زیندووە
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەرێمی کوردستان 2014-2018 بە نیشاندەر
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
گەنجانی شارەدێی جەبارە، کفری لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەم
22-06-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
سەیدسادق دوای وێرانکردنی لە ساڵی 1988
22-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانی رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر MICS-2018 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ئاماری چالاکی گواستنەوەی ئاسمانی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2018
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان 2012
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,898
وێنە 104,830
پەرتووک PDF 19,323
فایلی پەیوەندیدار 97,649
ڤیدیۆ 1,402
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قوتابییانی پەیمانگای نەوت لە کەرکووک ساڵی 1991
کورتەباس
دەقی تەواوی وتارەکەی سەرۆکی فەرماندە دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنەکەی جەزایر
پەرتووکخانە
هەرێمی کوردستان 2014-2018 بە نیشاندەر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان 2012
ژیاننامە
واحید قادر پوور
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ولیم تل-شانۆگەری یەکی بەناوبانگی شاعیری ئەڵمانی شیللر
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەنجامەکانی رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر MICS-2018 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
کورتەباس
کێشەکانی شانۆی کوردی
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە دانیشتووانی شارۆچکەی ڕانیە ساڵی 1995
کورتەباس
ڕاپۆرتی ئاماری چالاکی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ ساڵی 2013
وێنە و پێناس
خێزانێکی گەڕەکی ئیسکانی شاری هەولێر ساڵی 1972
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار/2017
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ئاماری چالاکی گواستنەوەی ئاسمانی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2018
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیری زیندووە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
گوندی گەرەسۆری شارۆچکەی مەخموور ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - چالاکی سیاسی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.016 چرکە!