کۆنگرەی دەیەمی #پارتی دیموکراتی کوردستان#- (پارتی دیموکراتی کوردستان – #02-12-1989#) ، دوای درووستبوونی بەرەی کوردستانی ساڵی 1988 و چەندین گوڕانکاری ناوچەیی و هەرێمی، لە گوندی #هێشماوە# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدرا.
کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان- (پارتی دیموکراتی کوردستان – 2ی کانوونی یەکەمی 1989) ، دوای درووستبوونی بەرەی کوردستانی ساڵی 1988 و چەندین گوڕانکاری ناوچەیی و هەرێمی، لە گوندی هێشماوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدرا.
$بارودۆخ و ئامادەکارییەکان$
لە کۆتایی ساڵی 1980 ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی کاتی پارتی کە لە کۆنگرەی نۆیەم جیاببوونەوه، حزبێکی نوێیان درووستکرد بە ناوی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێکەوتی 28ی تشرینی دووەمی 1980 بەرەی نیشتمانی دیموکراتی ئێراقی بە ناوی جود درووستکرا کە پارتی دیموکراتی کوردستان و شەش حزبی تری کوردستانی و ئێراقی لەخۆگرتبوو. دواتر دەستپێکردنی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراق لە ڕێکەوتی #22-08-1980#، کە بە درێژایی شەڕ هێزە کوردییەکانی بەخۆوە سەرقاڵ کردبوو. لە و ماوەیەدا شەڕی ناوخۆیی بەرۆکی زۆربەی هێز و حزبە کوردییەکانی گرتبوو، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، تا لە کۆنفرانسی #تاران# ی تشرینی یەکەمی 1986 کۆتایی پێ هێنرا و کۆچی ناوەختەی #ئیدریس بارزانی# لە #31-01-1987#. درووستکردنی بەرەی کوردستانی لە 2ی ئایاری 1988 کە لە حەوت حزبی کوردستانی پێکهاتبوو. دواتر وەستانی شەڕی ئێران و ئێراق دوای هەشت ساڵ لە #20-08-1988#. هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1988 بۆ سەر کوردستان و کیمیاباران کردن و ئەنفالکردنی کوردستان و چەندین ڕووداوی تر لە ڕووداوە گرنگەکانی ئەو ماوەیە بوون.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزب دەبووایە کۆنگرەی دەیەم، لە ساڵەکانی 1983 یان 1984 بەسترابا، بەڵام بەهۆی نالەباری بارودۆخ و پێشهاتە نەخوازراوەکان دوادەخرا، تا سەرەنجام لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی لە مانگی حوزەیرانی 1989، بڕیار لەسەر بەستنی کۆنگرە درا، هەر لە و کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە درووستبکرێت، بە مەرجێک هیچ کامیان ئەندام نەبن لە کۆمیتەی ناوەندی، ئەوەبوو لێژنەیەک بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان ئیدریس بارزانی پێکهات و لە مانگی تەمووزی هەمان ساڵ بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆنگرە لەنێو ڕێکخستنە سەربازی و حزبییەکان هەڵبژاردن دەستی پێکرد و تا مانگی تشرینی یەکەمی 1989 کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی کۆنگرە هێنرا.
$بەستنی کۆنگرەی دەیەم$
کۆنگرە لە ڕۆژانی 2-12ی کانونی یەکەمی 1989 لە گوندی هێشماوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ئامادەبوونی 332 نوێنەری هەڵبژێردراوی ناوچە ئازادکراوەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی ئێراق و نوێنەرانی دەستنیشانکراوی ناوچە داگیرکراوەکان، بە دروشمی بەردەوامی خەبات لەپێناوی دیموکراتی بۆ ئێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان، دەستبەکار بوو.
ڕاپۆرتی سیاسی کۆنگرە لەلایەن #عەلی عەبدوڵ#ا، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندییەوە خوێنرایەوە و دواتر بروسکەی 130 حزب و ڕێکخراوی سیاسی دۆستی پارتی خوێنرایەوه. بە بڕیاری ئەم کۆنگرەیە، بۆ جاری دووەم لە مێژووی پارتیدا پلەی جێگری سەرۆک نوێ کرایەوە، لە کاتێکدا لە کۆنگرەی یەکەم (یەکگرتنی یەکەم) دا سەرۆک دوو جێگری هەبووە، بەڵام بە پێچەوانەوە پلەی سکرتێر لادرا، کە لە کۆنگرەی یەکەمدا لەپاڵ جێگردا هەبووه، لەسەر ئەم بنەمایە، بە پێشنیاری سەرۆک #مەسعود بارزانی#، #عەلی عەبدوڵڵا# وەک جێگری سەرۆک دەستنیشان کرا و ئەم دەستنیشانکردنەش لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە پەسەند کرا.
لەم کۆنگرەیەدا ژمارەیەک بڕیار دران و بە تەواوی دەستکاری ماددەی 5ی پرۆگرام کرا و گۆڕانکاری لە دەسەڵاتی سەرۆکی پارتیدا کرا و دەسەڵاتی سکرتێر نەما، بڕیاردرا لە جێی سکرتێر جێگری سەرۆک لەلایەن سەرۆکەوە دەستنیشان بکرێت، مەسعود مستەفا بارزانی بۆ جاری دووەم بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.
پەیکەری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پشتبەستن بە پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی دەیەم، بریتی بووە لە:
شانە، شانەی سەرەکیی، لێژنەی ڕێکخراو، لێژنەی ناوچە، لێژنەی لق، کۆمیتەی ناوەندی، مەکتەبی سیاسی و سەرۆک. هەروەها لێژنەی پشکنینی ناوەندی لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە هەڵدەبژێردرا و لە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و دوو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پێکدەهات، کە بە شێوەیەکی خولی ئەندامەکانی دەگۆڕان.
$سەرکردایەتی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی دەیەم$:
#نێچیرڤان بارزانی#
دکتۆر جەرجیس حەسەن
#جەوهەر نامیق سالم#
دکتۆر #ڕۆژ نوری شاوێس#
هۆشیار مەحمود محەمەد فارس
#فازڵ میرانی#
عەبدولموهەیمەن بارزانی
#فەلەکەدین کاکەیی#
حەمید ئەفەندی
مەسعود ساڵەیی
ڕێبوار یەڵدا
#عیزەدین بەرواری#
#ئازاد قەرەداغی#
دکتۆر #کەمال کەرکووکی#
#زەعیم عەلی#
دکتۆر پیرۆت ئەحمەد
قادر قادر عەلی
#قادر قەچاخ#
دکتۆر عەلی بابا شاوەیس
دکتۆر محەمەد ساڵح جومعە
دەروێش عەبدولڕەحمان ئاغا
عومەر عوسمان عومەر
#ئەندامانی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیش بە شێوەی خوارەوە هەڵبژێردران#:
دکتۆر ناسح غەفور
#مەحمود محەمەد مەحمود#
کەمال حەسەن چاومار
یونس ڕۆژبەیانی
سەید ساڵح بەرواری.
لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی نوێ هەڵبژێردران کە پێکهاتبوون لە: نێچیرڤان بارزانی، فازڵ میرانی، د. ڕۆژ نوری شاوەیس، د. جەرجیس حەسەن، جەوهەر نامیق، هۆشیار زێباری و زەعیم عەلی.
بەوپێیەی بارودۆخی کوردستان دوای پڕۆسەی ئەنفال تەواو تێکچووبوو، دوای کۆنگرە هەوڵدرا ئاڵوگۆڕ لە لقەکاندا بکرێت و مەفرەزەی پێشمەرگە بنێردرێتەوە کوردستان. [1]