پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دەستنووسی پەندی پێشینان؛ پیرەمێرد
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,770
وێنە 105,946
پەرتووک PDF 19,367
فایلی پەیوەندیدار 97,464
ڤیدیۆ 1,395
شەهیدان
نەسرین کەعبی
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
عەزیز یوسفی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
بەرپرسیارێتی سزایی و مەدەنی ڕۆژنامەنووس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەرپرسیارێتی سزایی و مەدەنی ڕۆژنامەنووس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن

بەرپرسیارێتی سزایی و مەدەنی ڕۆژنامەنووس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
بەرپرسیارێتی سزایی و مەدەنی ڕۆژنامەنووس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
#کارزان محەمەد#

سزای تاوان بە مەبەستی ڕێگەگرتنە لە تەشەنەسەندن و تەمێی ئەنجامدەرەکەی، پەندێکیشە بۆ کەس و لایەنەکانی دیکە، چونکە ئامانجی چارەسەری هەڵسوکەوتی کەسی تاوانکاریشی لە پشتە. یاساش چەندین بەرپرسیارێتی خستۆتە ئەستۆی ئەو ڕۆژنامەنووس و دامودەزگایانەی کە یاسا و بڕیار و ڕێنماییەکان پێشێل دەکەن. هەروەک پێشتر ئاماژەی بۆ کرا، مەبەست لە چەمکی تاوان ئەنجامدانی ڕەفتارێکە کە یاسا قەدەغەی کردووە (بۆ نموونە ناوزڕاندن و جنێودان و… لە ڕۆژنامەگەریدا) یاخود ئەنجام نەدانی ڕەفتارێکە کە یاسا سەپاندوویەتی (بۆنموونە خۆلادان لە ئەرکە یاساییەکان) بە مەرجێ ئەم ڕەفتارانە بەپێی دەقێکی یاسایی بە تاوان دانرابێت، (چونکە هیچ شتێ بە تاوان دانانرێت تەنیا بەپێی یاسا نەبێت) .
لەکاتی ئەنجامدانی تاوان و سەرپێچیدا، دەشێ (کەس) و (لایەن) ی تاوانبار و سەرپێچیکار هەردوو بەرپرسیارێتی (سزایی و مەدەنی) بکەوێتە ئەستۆ. بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35) ی ساڵی (2007) یش، لە هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی سزایی بەسەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگا ڕاگەیاندنەکاندا دەسەپێنرێ و ڕۆژنامەنووسان ناخرێنە زیندان، لەکاتێکدا لە سەردەمی حیزبی بەعسدا تەنانەت سزای لەسێدارەدانیش بۆ ڕۆژنامەنووسان هەبوو!
“بەرپرسیارێتییەکان”
بەرپرسیارێتی سزایی ڕۆژنامەنووسان بریتییە لە غەرامە و زیندانی، بەم چەشنە:-
1-غەرامە؛ بریتییە لە لێستاندنی بڕە پارەیەک لە کەس و لایەنی سەرپێچیکار بۆ خەزێنەی دەوڵەت کە بەپێی یاسا دیاریکراوە، بنەمای دەستنیشانکردنی بریتییە لە:-
ا- بڕی غەرامە بەپێی قەبارەی ڕەفتاری تاوانکارییە.
ب- غەرامە تەنیا وەرگرتن و لێستادنی پارەیە.
ج-غەرامە دەچێتە خەزێنەی حکومەت.
د- بڕی غەرامەی وەرگیراو بۆ هەمووان یەکسانە (جیاوازی لەنێوان ڕۆژنامەنووسێکی دەوڵەمەند و هەژار، دەزگایەکی ڕاگەیاندنی پڕ داهات و کەمداهاتدا ناکات) .
ها-بڕەکەی بەپێی بڕگە و ماددەی یاسایی دیاری کراوە، ئەویش بەپێی ڕێژەی مەترسیداربوونی ڕەفتارەکەیە.
بۆ نموونە لە هەردوو ماددەی (6) و (9) ی یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35ی ساڵی 2007) دا، ئاماژەی بۆ بڕی غەرامەی تاوانی ڕۆژنامەگەری کردووە، لەم یاسایەدا کەمترین بڕی غەرامە (1) یەک ملیۆن دینارە و زۆرترینیش (20) بیست ملیۆن دینارە. دادوەر دەسەڵاتێکی لاستیکی لە ساتی سزاداندا هەیە، واتا دەسەڵاتێکی فراوان و ڕەهای هەیە لە دیاریکردنی سزای سەپێنراو لە چوارچێوەی ئەو سزایەی دەقی یاسا دیاری کردووە، ئەویش بە پشتبەستن بە چەند بنەمایەک کە ئاماژەمان بۆ کردووە. بۆ نموونە لە یاسای ڕۆژنامەگەریدا سزای غەرامە لە (1 ملیۆن) ەوە تا (20 ملیۆن) ە، لێرەدا دەسەڵاتێکی سنووردار دەدرێتە دادوەر تا لە سزادانی ڕۆژنامەنووسدا سەرپشک بێت، کە بەگوێرەی چەند مەسەلەیەکی پەیوەندیدار بە تاوانەکە، زۆرترین یان کەمترین یان دۆخی مامناوەند بگرێتەبەر.
2- زیندانی؛ گلدانەوە و دەستبەسەرداگرتنی کەسانی تاوانبارە بە مەبەستی دوورخستنەوەی لە کۆمەڵگا و چاکسازی لە کەسێتییەکەیدا، واتا سەرلەنوێ تاوانبار بە پڕۆسەی بەمرۆڤبوونەوەدا بڕوات تا بە کەسێتییەکی تەندرووستەوە بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵگا.
بەپێی یاسای سزادانی ئێراقی ژمارە (111) ی ساڵی (1969) ی هەمووارکراو، لە ماددەکانی (25 و 26 و 27) ئاماژەی بۆ سزای زیندانی کردووە. هەرچەندە سزای زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووسان لە یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35) ی ساڵی (2007) لە هەرێمی کوردستان لابرا، ئەمەش خاڵێکی پۆزەتیڤی ڕەوشی ئازادییە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە گەلێکجار ڕۆژنامەنووسان بە یاساکانی دیکە بەتایبەت بەپێی (یاسای سزادانی ئیراقی) ی ژمارە (111) ی ساڵی (1969ز) دادگایی دەکرێن، لەکاتێکدا بە پشتبەستن بە پرەنسیپێکی یاسایی “یاسای تایبەت کۆتوبەند دەخاتەسەر یاسای گشتی”، واتا هەر بوارێک خاوەنی یاسای تایبەت بەخۆی هەبوو، ئەوا دادوەر ناشێ پەنا بۆ یاسایەکی گشتی ببات، بۆ نموونە مادام یاسای ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، شیاو نییە بۆ دادوەر بگەڕێتەوە بۆ یاسای سزادانی ئێراقی کە تووندترین سزای بۆ ڕۆژنامەنووسان لەبەرچاوگرتووە.
سزای زیندانی بەپێی جۆری تاوان گۆڕانی بەسەردا دێت، بەشێوەیەکی گشتی چەند جۆرێکە:-
1- تاوان؛ بە پێشێلی یاسا و دەستوور بە تاوان دادەنرێت، سزادانی تاوانبار بەپێی ماددەی (25) ی یاسای سزادانی ئێراقی ژمارە (111) ی ساڵی (1969) ی هەموارکراو، بریتین لە:-
ا- سزای لەسێدارەدان.
ب- زیندانی هەمیشەیی یاخود هەتاهەتایی.
ج- زیندانی لە (5) ساڵ تا دەگاتە (15) ساڵ.
2-کەتن؛ سەرپێچییە لە بڕگەیەکی یاسایی، سزاکەی بەپێی ماددەی (26) ی یاسای ناوبراو، (3 مانگ بۆ 5 ساڵ) ە یاخود غەرامە یاخود هەردوو سزاکە بەسەریەکەوە.
3-سەرپێچی؛ لادان و پێشێلکردنی بڕیار و ڕێنماییەکانە کە لەلایەن حکومەت و دامودەزگاکانییەوە دەرچووە، سزاکەی بەپێی ماددەی (27) ی یاسای ناوبراو، غەرامە یاخود زیندانییە (لە24 کاتژمێر بۆ 3 مانگ) . هەروەها لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی ڕۆژنامەگەریی لەلایەن ڕۆژنامەنووسەوە، ئەگەر تاوانەکە زیانی ماددی و مەعنەوی گەیاندبێت بە کەس و لایەنەکان، ئەوا بەرپرسیارێتی مەدەنی دەکەوێتە ئەستۆ.
مەبەست لە زیانی ماددی ئەوەیە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی بابەت یاخود وێنەیەکەوە لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان، زیانی ماددی و دارایی بگەیەنێت، بۆ نموونە هەواڵ و بابەت لەسەر فرۆشتنی گۆشتی بۆگەنیو لە چێشتخانەیەک، یاخود کاڵای ئێکسپایەر لە سوپەرمارکێتێک لە دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاوبکرێتەوە، ئەگەر زانیارییەکە ناڕاست بوو، ئەوا خاوەنی ئەو شوێنانە مافی خۆیانە داوای قەرەبووی ماددی بکەن کە پارەیە، یاخود داوای قەرەبووی مەعنەویش بکەن بۆ نموونە وەک داوای لێبووردن و ڕاستکردنەوەی زانیارییەکە لەلایەن ئەو دەزگا ڕاگەیاندنەوە.
لەم ساتانەشدا، پێویستە کەس و لایەنی زیانلێکەوتوو، سکاڵای یاسایی لە دادگا (لە دادگای شارستانی تاییبەتمەند کە بریتییە لە دادگای بەرایی) لەسەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانە تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی قەرەبوو، چونکە بنەمایەک هەیە دەڵێت؛ “دادبینی مەدەنی، دادبینییەکی داواکراوە”. مەبەستیش لە (قەرەبوو) لێستاندنی بڕە پارەیەکە لە کەس و لایەنی زیانبەخش بۆ کەس و لایەنی زیانلێکەوتوو، یاخود دەشێ قەرەبووەکە مەعنەوی بێت وەک داوای لێبووردن و پۆزش هێنانەوە یا هەردوو سزاکە بەسەریەکەوە. لە سزای قەرەبوودا دەسەڵاتێکی لاستیکی (دەسەڵاتیکی فراوان بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی دادوەر خۆی بە پشتبەستن بە بنەمای دیاریکراو بۆ دیاریکردنی بڕی قەرەبوو) دراوەتە دەست دادوەر تا ویژدان لە دیاریکردنی بڕی قەرەبوودا بەکاربهێنێت، بۆ نموونە زۆرترین یاخود کەمترین قەرەبوو دابنێت.
دادوەر بەلایەوە گرنگە کە لە قەرەبوودا هەردوو مەسەلەی (قەوارەی زیان) و (ڕەزامەندی کەس و لایەنی سکاڵاکار و دۆخی سکاڵا لەسەرکراو) لەبەرچاو بگرێت.
گرنگترین بنەماکانی قەرەبوو لەلایەن دادوەرەوە، بریتین لە:-
1- بڕی قەرەبوو بەپێی قەبارەی ئەو زیانەیە کە بڵاوبوونەوەی بابەتێک، یاخود وێنەیەک بە کەس و لایەنێکی دەگەیەنێت.
2-دەشێ قەرەبووەکە بەهەردوو شێوازی (ماددی) و (مەعنەوی) بێت. واتا کەس و لایەنی زیانلێکەوتوو، دەتوانن لەڕووی ماددییەوە داوای “پارە” بکەن، یاخود قەرەبووی (مەعنەوی) بکرێنەوە وەک داوای “لێبووردن و ڕاستکردنەوە”.
3-قەرەبوو بۆ کەس و لایەنی زیانلێکەوتووە.
4-بڕی قەرەبوو بەپێی “کەس و لایەنەکان”، “کات و شوێنی بڵاوبوونەوەی بابەتە زیانبەخشەکە” گۆڕانی بەسەردا دێت. بۆ نموونە لەکاتی هەڵبژاردندا زیانگەیاندن بە کەس و لایەنێک، قەرەبووەکەی زیاترە وەک لە کاتی ئاسایی. داخوازی قەرەبوو لەلایەن سەرکردەیەکی ناودارەوە کە بەهۆی تۆمەتێکەوە زیانی پێگەیشتووە، لە قەرەبووی کەسێکی ئاسایی زیاترە.
5-دادوەر لە دادگادا بڕی قەرەبووی ماددی و مەعنەوی دەستنیشان دەکات. لە یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35) ی ساڵی (2007) دا هیچ جۆرە ئاماژەیەکی بۆ دەستنیشانکردنی کەمترین و زۆرترین بڕی قەرەبوو بۆ کەس و لایەنی زیانلێکەوتوو دیاری نەکردووە، ئەمەش دەستی دادوەری واڵا کردووە تا بگەڕێتەوە بۆ یاسای مەدەنی.[1]
ئەم بابەتە 471 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 23-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 471 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
کورتەباس
هەڵسەنگاندنێکی تری (راز و نیاز)
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-میرزا حاجی کەریمی ئاسنگر سەربازێکی بێ ناو
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
دەستنووسی پەندی پێشینان؛ پیرەمێرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
زۆراب
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
یادێ لە شاعیرێ-حافزی مهابادی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
وێنەی شیعریی چی یە؟
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
شەهیدان
نەسرین کەعبی
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
نەسرین کەعبی
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
عەزیز یوسفی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەزیز یوسفی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
26-08-2022
شەنە بەکر
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
04-06-2023
ئاراس ئیلنجاغی
فرەنسیس شێر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دەستنووسی پەندی پێشینان؛ پیرەمێرد
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,770
وێنە 105,946
پەرتووک PDF 19,367
فایلی پەیوەندیدار 97,464
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
کورتەباس
هەڵسەنگاندنێکی تری (راز و نیاز)
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-میرزا حاجی کەریمی ئاسنگر سەربازێکی بێ ناو
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
دەستنووسی پەندی پێشینان؛ پیرەمێرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
زۆراب
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
یادێ لە شاعیرێ-حافزی مهابادی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
وێنەی شیعریی چی یە؟
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!