پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,048
وێنە 106,417
پەرتووک PDF 19,245
فایلی پەیوەندیدار 96,892
ڤیدیۆ 1,378
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
کوفر و ئیمان وەک دوو درووستکراوی خودا!
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوفر و ئیمان وەک دوو درووستکراوی خودا!

کوفر و ئیمان وەک دوو درووستکراوی خودا!
$کوفر و ئیمان وەک دوو درووستکراوی خودا!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ولِله الْمشرق وَالْمغرب فاينما تولوا فثم وجه الله
ئەمڕۆ سەرپێیی چاوێکم بە شیعرە هەورامییەکانی مەولاناخالید و بە دیاریکراویش قەسیدەی یافەردی ئەعزەمدا خشاند، دێڕیک لەو شیعرانەی قەسیدەکە باس لەوە دەکات هەم موئمین و هەم کافر هەریەکەو بە زمانی خۆی حەمد و سەنای خودا دەکات:
هەم جە مەساجید، هەم جە بتخانان
موئمین و کافر سەنات موانان
پێم باش بوو ئەم باسە بکەمە بیانوویەک بۆ بابەتێکی لەدێڕە شیعرەکە خۆی گرنگتر، بۆ تێگەیشتن لەمەسەلەی کوفر و ئیمان لای شاعیرانی کلاسکی ئێمە پێویستە بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ لەگەڵ تێرمەکاندا بکەین. بەبۆچونی بەندە شیعر و ئەدەبیاتی کلاسیکی ئێمە و بەتایبەتیش نالی، نزیکترین سەرچاوەن بۆ تێگەیشتنێکی قوڵ و بێلایەنانە لەو دوو تێرمە. کوفر لە ئەدەبیاتدا بەرانبەرە بە زوڵف و هەرچی ئیمانیش هەیە بەرانبەرە بە ڕوو دانراون. [گەرتەمەن باقی بێت لە داهاتوودا لەچوارچێوەی پەڕتووکێکدا هەموو ئەم تێرمە ئەدەبیانە و ماناکانیان بەتایبەتی لای نالی دەنووسم کە تا ئێستا چواریەکێکی ئەو پڕۆژەیە تەواو بووە].
شتێک هەیە بەردەوام دونیای دینداریی هەموو دینەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە ئەویش مەسەلەی کوفر و ئیمانە. زۆرترین کێشەکانی ئەم دونیایەش هەر لێرەوە سەرچاوەیان گرتووە. لە سادەترین مانایاندا هەم کوفر و هەم ئیمانیش دوو ڕیگان بۆ یەک ئامانج، بەگەیشتن بە ئامانجەکەش ئیدی ڕێگاکان گرنگییەکەی جارانیان نامێنێت. ماناکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا تا کاتێک مانایان هەیە کە ئێمە لەسەر زەوین و دوورین لە خۆرەوە، کە گەیشتین بە خودی خۆر ئیدی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا مانایان نامێنێت، کەسیان حەق و ئەوی دیکەیان باتڵ نییە. لەناو خۆردا ڕووگە نامێنێت، هەموو ڕویەک هەر ڕووی خۆرە:
فاینما تولوا فثم وجه الله
مەسەلەی کوفر و ئیمانیش مەسەلەیەکی هەر لەم جۆرەیە، ئەوە ئێمە و ئیعتیبارەکەمانە بۆیان مانایان دەداتێ نەوەک کوفر شتێکی دژ بێت بە خودا و ئیمانیش دۆستی بێت. کوفرو ئیمان لە ڕوانەی بوونیانەوە هەردووکیان پەیوەندییان بە خوداوە هەیە، واتە باسەکە لەهەردووکیاندا هەر باسی خودایە، یەکێکیان بە داپۆشینی ئەوی دیکە بە پەردە لەسەر لادانی. لە ڕوانکەی بوونە زاتییەکەشێانەوە هەردووکیان بەهەمان ئەندازە مەخلوق و درووستکراوی خودان. بە گەیشتن بەو ئیدی ڕێگاکان مانایەکیان نامێنێت.
کوفر لەخودی خۆیدا وەک بوون و شتێکی خراپ نییە. ئەوەی کوفر دەکاتە شتێکی خراپ چییەتی ماهیەتەکەیەتی کە ئێمە دەیدەینێ نەوەک بوونە ئۆرجیناڵەکەی خۆی کە خودا درووستی کردووە. کوفریش هەر وەک ئیمان لە بووندا درووستکراوێکە لە درووستکراوەکانی خودا. دەقیق وەک ئەو کەسەی کە قسە دەکات، لە قسەکانیدا هەم جوێن دەدات هەم وشەی جوان لە زاری دێتە دەرێ. ئێمە ناتوانین بڵێین قسەکردن لە زاتی خۆیدا شتێکی باشە یان خراپ، ئەوەی وادەکات ئێمە جوێن بە خراپ و وشە جوانەکان بە باش بزانین ماهیەتی قسەکردنەکەیەی کەسی قسەکەرە نەوەک خودی قسەکردنەکە. قسەکردن لەخۆیدا نەباشە نەخراپ، ئیعتباری ئێمە بۆ قسەکان باش و خراپیان دیاری دەکات. کوفریش لە مەسەلەی بوون و خیلقەتدا شتێکی هەر لەمجۆرەیە. لەبوونەکەیدا کوفر شتێکی خراپ نییە، ئەوەی دەیکاتە شتکی خراپ ماهیەتەکەیەتی. مەولانا لە مەسنەویدا و لەوەڵامی ئەو قسەیەی پێغەمبەردا کە دەڵێت الرضا بالکفر کفر: ڕازیبوون بە کوفر کوفرە دەڵێت ئەم دووجۆرە لە کوفر ناودەنێت کوفری قەضا و و کوفری مەقضی. وەک قەزاو قەدەرێکی خودا کوفر لە بووندا هەیە و بوونەکەشی مەزمووم و ناشیرین نییە بەڵکوو ڕێگایەکە لە ڕێگاکانی گەیشتن بە خوا، بەڵام وەک کوفری مەقضی ئەو دەرکەوتنەی کوفرە لە مێشک و ڕۆح و نەفسی ئێمەدا دەیکات و ڕێگر دەبێت لە گەیشتن بە ئیمان ئەوکاتە دەبێتە شتێکی ناباش:
گفتمش این کفر مقضی نه قضاست
هست آثار قضا این کفر ڕاست
گەر لەچاوی خوداوە بڕوانین کوفر وئیمان هەمان ئەو دوو ڕێگایەن کە بۆ ناسینی ئەو پێویستن. ئەوەی وایکردووە شاعیرانی شاعیرانی کلاسیکی ئێمە زۆر نەرم و پڕ تۆلێرانس بن بەرانبەر دیاردە سرووشتییەکانی کۆمەڵگا و زۆر توندبن بەرانبەر بەو زاهید و مەلاشێخ و واعیزانەی کە بە چاویلکەیەکی مرۆییەوە دەیانەوێت خوایەتی بکەن و مۆری کوفر و ئیمان لەو دیاردانە بدەن هەر ئەم ڕوانینە درووستەیان بووە بۆ کوفر و ئیمان. ئەوان پێیان وایە مرۆڤی ئیماندار دەبێت لە چاوی خوداوە بۆ مرۆڤ نەوەک بۆ دەستکەویت خۆی لە چاوی مرۆڤەوە تەماشای خودا بکات. بە بۆچوونی ئەوان ئیمان چەندە بوون و حوزوری خودا دەردەخات لەڕێگای ئیقرار و دانپێدانانەوە، کوفریش هەمان کار لەڕێگای ئینکاری کردنەوە ئەنجام دەداتەوە، بە قەولی ئەحمەدی خانی ئیمانداران مەستی ڕوون و کافرانیش مەستی زوڵف.
$لە ئەدەبیاتی کلاسیکدا هەمیشە زوڵف و ڕەشییە$ توندەکەی و داپۆشینی ڕووی یار وەک ئەو کوفرە وێناکراوە کە ئێمە بەخۆیانەوە گیرۆدە دەکەن و بەردەوم لە خۆیاندا دەمانهێڵنەوە و ناهێڵن بە ئیمانی ڕووی یار بگەین. درێژی و ڕەشییە توندەکەی زوڵف هێما بۆ زیاتر مانەوە و گیرۆدەبوون لەو زوڵمەتەی کوفردا دەکات. وەک بوون و ماهییەت زوڵف لە خودی خۆیدا نەک هەرشتێکی خراپ نییە، شتێکی پێویستیشە بۆ بوونی یار و موبتەلاکردنی ئێمە بەخۆیەوە، ئەوەی وادەکات خراپ دەربکەوێت ئەو ماهیەت و ئیعتیبارەیەتی کە ئێمە بۆی دادەنێین و هەندێک جاریش وەک قولاپ لێمان گیر دەبێت لە خۆیدا دەمانهێڵێتەوە و ناهێڵێت بە ئیمانی ڕوو بگەین. مەحوی لە دێڕێکدا شانازی بەم کوفرەی زوڵفی یارەوە دەکات و پێی وایە هەر ئەمە وایکردووە ئیماندارانی خاس و عام درووست بێت. بەڵام من پێم وایە مەحوی لەو دێڕەدا هەڵەیەکی مەنهەجی دەکات بەوەی کوفری بەرانبەر ئیسلام داناوە و وەک ئافەتێک بۆ ئیسلام تەماشای دەکات، لەکاتێکدا کوفر لە تەرمینۆلۆژی دینی و کەلامی دینیدا بەرانبەر ئیمانە نەوەک ئیسلا؟، گەر ئافەتێکیشی هەبێت ئەوا بۆ ئیمانە نەوەک ئیسلام. دەشێ کەسێک موسوڵمان بێت و ئیمانداریش نەبێت، بەڵام مەحاڵە کەسی کافر ئیماندار بێت. کوفر هەمیشە لەبەرانبەر ئیمانەوە دێت نەوەک ئیسلام:
بنازم من بە کوفری زوڵفی تۆ ئەی ئافەتی ئیسلام
کە ئەستۆبەندی جیزیەی خستە مل ئیمانی خاس و عام
هەرچەندە بەتەمەن لە مەحوی گەورەترە و پێش ئەو وەفاتی کردووە نالی لە دێڕێکی زۆرگرنگدا دەم لەم باسەدەدات و بە وریاییەوە وشەکان هەڵدەبژێرێت، ئەو پێی وایە ئێمە لە ڕێگای کوفری زوڵفەوە دەتوانین پەی بە ئیمانی ڕوو ببەین و بیدۆزینەوە. بە پێچەوانەی مەحویەوە کوفری بەرانبەر ئیمان داناوە نەوەک ئیسلام. نالیپێیوایە؟گەر کوفر نەبێت ناتوانین هەنگاوێک بەرەو ئیمان بهاوین. ئەوە کوفری زوڵفە وەک ڕێگایەکی نێوەندیی دەستگیرۆییمان دەکات تا بە ئیمانی ڕووبگەین:
لە سایەی کوفری زوڵفت دڵ فنا في النوری ئیمانە
مەڵێن زوڵمەت خراپە، وەسڵی پەروانە لە شەودایە
بەم پێودانگە بێت نالی وردتر لە مەحوی تەماشای هەردوو تێرمی کوفر و ئیمان دەکات و پێی وایە کوفر و ئیمان هەردووکیان باس لەیەک شت دەکەن کە ئەویش خودایە، یەکێکیان دایدەپۆشێت و ئینکاریی دەکات زوڵف-کوفر، هەرچی ئەوی دیکەیان هەیە ڕوو -ئیمان باس لە دەرکەوتن و تەجەلی و ڕەنگدانەوەکانی دەکات لە جیهانی مەحسوسات و ژمارەکاندا.
هەردو برهێن تە نە محراب چ یمان و چ کوفر
بوود و نابوود کو یەکن ئەڤ چ سەواب و چ عقاب.
مەلێ جزیری
مەولانای بەڵخ پێی وایە چ کافران و چ ئیمانداران هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان مەستی ئەون، جیاوازییەکەیەیان تەنیا ئەوەیە ئیماندارەکانی مەستی ئیقرار و دانپێدانانن بەڵام کافرانی مەستی ئینکار و ڕەتکردنەوەن:
مٷمنان زاقرار مست و منکران ز انکار مست
بۆ ئەوەی تەکفیر نەکرێین دیسان دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کوفر لە بوونە وجودییەکەی خۆیدا هاوشێوەی ئیمان ڕێگایەکە لە ڕێگاکانی گەیشتن بە خودا. مەرتەبەیەکە لەمەراتیبی ئیمان، بەڵام مەرتەبەیەکی زۆر سەرەتایی. کەسی کافر بە گوێرەی تەرمینۆلۆژییە ئەدەبییەکەی شەیدا و مەفتوونی زوڵفە، لەزەت لە نەبینینی ڕوو یا ئینکاریکردنی دەبینێت، یا هەر ناتوانێت و لیاقەتی ئەوەی نییە ڕووی یار ببینێت. بۆیە لە زوڵف و زوڵمەت و پێچەکانی زوڵفدا دەمێنێتەوە.
حەڵقە حەڵقەی چ دەکەیت داوی کەمەندی زوڵفت
بۆدڵەی خەستە کەوا بەستەیی هەوداێیکە
بەقەولی مەسنەوی مەستە بەڵام مەستی ئینکاریکردنە. هەرچی ئیمان هەیە لە بوونە وجودییەکەی خۆیدا هاوتای کوفرە کە ئەویش مەخلوقێکە لە مەخلوقەکانی خودا، ئیماندار بەگوێرەی تێرمینۆلۆژییە ئەدەبییەکەی توانیوێتی تەجاوزی زوڵف بکات و تێیپەڕێنێت و بە ڕوو بگات، حەلقەکانی زوڵف نەیانتوانیوە خۆیان لێ گیر بکەن و لەو تاریکییەدا بیهێڵنەوە، بۆیە ئەم کە زوڵف و زوڵمەتەکەی تێدەپەڕێنێت بەو واتایە دێت کە دونیای دژ و ژمارەکان بەرەو وەحدەتی ڕوو بەجێدەهێڵێت:
لەو کەسە دینی ئەتۆ نووری دڵ و ئیمانیە،
ڕوو بە زوڵفت دامەپۆشە، یەعنی کافرسانییە
$ئەنجام$
بەو شێوەیە نییە ئیمان دۆستی خودا و کوفریش دوژمنی بێت، خودا بۆیە خودایە تا هەموو شتێک درووستکراوی ئەوبێت، دوژمنایەتی لەگەڵ هیچ شتێکدا نییە چونکە هیچ شتێک هاوتای ئەو نییە تا دوژمنایەتی بکات. بۆیە ئەوەی گرنکە ڕوانینە لە چاوی خوداوە بۆ مرۆڤ و دیاردەکانی نەوەک ڕوانین لە چاوی مرۆڤەوە بۆ خودا، ئەوەی یەکەمیان خودایەکی بەڕەحم و بەزەیی و بەشەفەقتمان پێ دەناسێنێت، پێی خۆشە ڕاز و نیازی لەتەکدا بکەین، داوای لێبکەین و لێی بپاڕێینەوە، خۆشمان بوێت و خۆشی وێین، بەڵام هەرچی ڕوانین لە چاوی مرۆڤەوە هەیە بۆ خودا خودایەکی پڕ لە ڕق و کینە وئایدۆلۆژیستمان پێ دەناسێنێت، لە بیانوو بۆ تەکفیر و ئازاردان و غەزەب گرتن دەگەڕێت.
کە لەچاوی خوداوە تەماشای مرۆڤ و دیاردەکانیت کرد ئەوا وەک وەک مەولاناخالید دەڵێیت:
هەم جە مەساجید، هەم جە بتخانان
موئمین و کافر سەنات موانان [1]
ئەم بابەتە 446 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-06-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 25-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 25-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 446 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,048
وێنە 106,417
پەرتووک PDF 19,245
فایلی پەیوەندیدار 96,892
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!